هه‌واڵه‌كانی عێراق
میدیا

تاران 'سوپای ئەلیکترۆنی' بەکاردەهێنێت بۆ نانەوەی پشێوی لە عێراق

فارس عومران

وێنەیەک لەسەر ئینتەرنێت پێشانیدەدات کە خۆپێشاندەرانی عێراق وێنەیەکی شرۆڤەکاری سیاسی هوشام هاشمی بەرزدەکەنەوە، کە لە 6 تەمموز لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا کە گوماندەکرێت سەر بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بن. هاشمی ناسرابوو بە رەخنە تووندەکانی لە رۆڵی میلیشیا ئێرانیەکان له‌ عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنە میدیاییەکانیدا.

وێنەیەک لەسەر ئینتەرنێت پێشانیدەدات کە خۆپێشاندەرانی عێراق وێنەیەکی شرۆڤەکاری سیاسی هوشام هاشمی بەرزدەکەنەوە، کە لە 6 تەمموز لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا کە گوماندەکرێت سەر بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بن. هاشمی ناسرابوو بە رەخنە تووندەکانی لە رۆڵی میلیشیا ئێرانیەکان له‌ عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنە میدیاییەکانیدا.

تاران "سوپایەکی ئەلیکترۆنی" لە عێراق جێگیرکردووە وەک هەوڵێک بۆ نانەوەی پشێوی و هەروەها تا وا لە گەلی عێراق بکات پشتیوانی له‌ کارنامەی ئێران بکەن لە ناوچەکە، رۆژنامەوان و چالاکوانانی عێراق وتیان.

لە 2007ەوە، بەناو "یەکێتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی عێراق"، کە سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە، ئامێری پڕوپاگەندەکەی دروستکردووە، کە ئێستا زیاتر لە 40 کەناڵی تەلەڤزیۆنی لە عێراقدا پەخشدەکەن.

لەڕێی ستراتیژییەکەیەوە، رژێمی ئێران و بریکارەکانی زانیاری ساختە بڵاودەکەنەوە بە ئامانجی شێواندنی راستییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دژی ئەجه‌ندای ئێرانن بە زڕاندنی ناو و ناوبانگیان، سەرکۆنەکردنیان و ئەنجامدانی تووندوتیژی لە دژیان.

بۆنمونە، "سوپای ئەلیکترۆنی" ئێران بەردەوامبووە لە هێرشکردنە سەر بزووتنەوەی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق لەوکاتەوەی لە ساڵی رابردووەوە هەڵگیرسا وەک هەوڵێک بۆ لێدان لەو بزووتنەوە جه‌ماوه‌رییه‌ کە نفوزی ئێران و هەموو لایەنە بیانییەکان لە عێراقدا رەتدەکاتەوە.

لە 8 تشرینی دووەم 2019، ئێران سەرپەرشتی هەڵمەتێکی میدیایی بەرفراوانی کرد بۆ پشتیوانیکردنی ئەوەی کە ناوی لێنراوە "هاوپەیمانی لەگەڵ عێراقدا" وەک وەڵامی ئەو توڕەییەی لەنێو خۆپێشاندەرانی عێراقدا لە دژی دەستوەردانی ئێران دروستبووە. [وێنەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبۆتەوە]

لە 8 تشرینی دووەم 2019، ئێران سەرپەرشتی هەڵمەتێکی میدیایی بەرفراوانی کرد بۆ پشتیوانیکردنی ئەوەی کە ناوی لێنراوە "هاوپەیمانی لەگەڵ عێراقدا" وەک وەڵامی ئەو توڕەییەی لەنێو خۆپێشاندەرانی عێراقدا لە دژی دەستوەردانی ئێران دروستبووە. [وێنەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبۆتەوە]

"یەکێتییەکە" کە سوپای پاسداران پشتیوانیی دەکات، شانبەشانی سەندیکای فەرمیی رۆژنامەوانانی عێراق کارەکانی دەکات و هەڕەشە و تۆقاندنی سیسته‌ماتیک ئەنجامدەدات و هەڵمەت لە دژی سەرکردەکانی خۆپێشاندەران و میدیا سەربەخۆکان دروستدەکات لەڕێی تیرۆرکردنیان و فشارخستنەسەریان، کە بەشێکیان بۆ هەرێمی کوردستان یان وڵاتانی دەرەوە هەڵهاتوون لە ترسی ئەوەی رەنگە بکرێنە ئامانج.

دەیان چالاکوان لە عێراق کوژراون لە سەرەتای بزوتنەوەی خۆپێشاندانەکانه‌وه‌ لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، چەندین چالاکوان لەلایەن چەکدارانەوە بە بەکارهێنانی چەکی بێدەنگ کوژراون.

تیرۆرکردنی هیشام هاشمی له‌ 6 تەمموز، كه‌ راوێژکارێکی حکومەتی عێراق و شرۆڤەکارێکی خاوەن کەسایەتی بوو لە بواری تیرۆریزمدا، نمونەیەکی باڵای هه‌وڵه‌كانی تارانه بۆ بێدەنگکردنی دەنگە عێراقییەکان.

هاشمی پێش تیرۆرکردنی هەڕەشەی مەرگی لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانه‌وه‌ پێگەیشتبوو. ناوبراو رەخنەگرێکی تووندی نفوزی ئەو گروپانە بوو لە عێراق.

بەکارهێنانی میدیا لەلایەن ئێرانەوە

رۆژنامەوان و چالاکوانێكی عێراق، ئەحمەد حەمدانی وتی ئەو رووداوانه‌ی تیرۆرکردن و بێسەروشوێنکردنی پێش و پاش کوشتنەکەی هاشتمی روویاندا به‌ مانای "راگەیاندنی جەنگ" دێن بە سەرپەرشتی ئێران و بریکارەکانی لە دژی ئەوانەی دژی هەژموونی ئێران دەوەستنەوە.

بە دیارونای وت: "بەکارهێنانی میدیا لەلایەن ئێرانەوە شتێکی نوێ نییە."

وتی: "یەکێتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی عێراق لە بەغدا چەند ساڵێک پێش ئێستا لەژێر سەرپەرشتی چەند کەسایەتییەکی نزیک لە ئێراندا دامەزرا. ئەم دامەزراوەیە بەرپرسیارە لە بەڕێوه‌بردن و لایەنی دارایی ئێزگەکانی رادیۆ و کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنی بریکارەکانی ئێران لە عێراق."

حەمدانی وتی: "یەکێتییەکە هیچ نییە جگە لە درێژەپێدانی یەکێتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، کە سوپای پاساداران پشتیوانیی دەکات و ناوەندەکانی راگەیاندنی لوبنان و سوریاش بەڕێوەدەبات."

وتی تاران زۆر باش ئاگاداری رۆڵی میدیایە لە ئاڕاسته‌كردنی رای گشتی و کارنامەی کاریگەرانە و رژێمی ئێرانیش ئەو ناوەندە میدیاییانە بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەجه‌نداکەی کە بریتییە لە نانەوەی پشێوی و دروستکردنی کێشە لە عێراق و ناوچەکە.

وتی: "ناوەندەكان راگەیاندنی ئێران هەنگاوێکی دوورتریان ناوە و ئێستا بەشێوەیەکی ئاشکرا هان[ی تووندوتیژی] دەدەن، راستییەکان دەشێوێنن و تۆمەت دەخەنە پاڵ هەر دەنگێکی ناڕازی له‌ عێراق، هەروەها بە ئاشکراش دەستوەردان لە سەروەریی عێراق و پرۆسەی بڕیاردانی نەتەوەییدا دەکەن."

حەمدانی وتی "سوپای ئەلیکترۆنی" ئێران ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە هەزاران هەژماری ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەڕێوەدەبن بۆ بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ئێران و هێرشەکردنە سەر چالاکوانانی عێراق و هاککردنی هەژمارەکانیان.

وتی: "بە ساخته‌ راپۆرتیان لێده‌ده‌ن لای لایەنی بەڕێوەبردنی تۆڕەکان تا رێگرییان لێبكه‌ن لە پۆستکردن و چالاكی ئه‌لیكترۆنی، هەروەها بەهەمانشێوە هێرشدەکەنە سەر ئەو هەژمارانەی تەنانەت کۆمێنت لەسەر پۆستی کەسانی تر دەکەن کە رەخنە لە ئێران و بریکارەکانی دەگرن."

ئەو سوپایانە یارمەتیدەرن لە بڵاوکردنەوەی ئەو هاشتاگانه‌ی لە خزمەتی ئێراندان بۆئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بیانکەن بە ترێند (به‌ربڵاو). ئەو هاشتاگانەش پێکدێن لە "عێراقییەکان ئامادەیی دەرەکی لە ناوچەکەیان رەتدەکەنەوە" یان "عێراقییەکان پشتیوانی له‌ ئێران دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەی سزاکاندا".

بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژیای تووندڕەوی

بەگوێرەی رۆژنامەوان و شرۆڤەکاری سیاسی، زیاد شەنگالی، جگه‌ له‌ "سوپا ئەلیکترۆنیه‌كان"، ئێران و بریکارەکانی لە عێراق 40 بۆ 57 کەناڵی ئاسمانی بەڕێوەدەبەن. لەگەڵ ژمارەیەک وێستگه‌ی رادیۆ و رۆژنامە، کە راستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هاوکاریی داراییان پێشکەشدەکرێت.

بە دیارونای وت: "ئێران تۆڕەکانی هەواڵ و راگەیاندنە ئه‌لیكترۆنی و نائه‌لیكترۆنیه‌كانی بەکاردەهێنێت، کە سەرنجدەخەنە سەر بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژیای تووندڕەوی و شێواندنی راستییەکان بۆ بینەر و بیسەرانی راگەیاندنەکان".

وتیشی جێگیرکردنی ئەو "سوپا ئەلیکترۆنیانە" سودیان هەیە بۆ "پاراستنی بەرژەوەندی و ئەجه‌نداکانی ئێران لەڕێی بێدەنگکردنی هەر دەنگێک کە داوای ئازادی لە نفوزی ئێران و رەخنەگرتن لە بریکارەکانی دەکات".

شەنگالی وتی: "ئێران زیاتر سنوور دەبەزێنێت لەڕێی هەڵگیرساندنی ناکۆکی مەزهەبی و جیاکاریی چینایەتی و رق و کینەوه‌، ئەمەش لەڕێی جیاکردنەوەی بەشەکانی کۆمەڵگە بە سوکایه‌تیپێکردنی هێما ئایینی و نەتەوەییەکان، بەتایبەتی لەمیانەی رێوڕەسمە ئایینیەکاندا."

وتیشی حکومەت پێویستە پێداچوونەوە بە گوتار و ناوەڕۆکی ئەو کەناڵانەدا بکات کە سەر بە ئێرانن، پەخشەکەیان راگرێت و داوا لە رۆشنبیران بکات دژی ئەو زمانە ژەهراویە و بەربەرەکانییە مەزهەبییە بوەستنەوە کە ئەو کەناڵانە بانگەشەی بۆ دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500