ئەمریکا دووشەممە (8 تشرینی دووەم) کۆمەڵێک سزای نوێی خستە سەر کەرتی نەوت و پهرلهمهنتاران و کارمەندانی هەواڵگریی سوریا و پهیمانی دا فشارەکانی لەسەر سەرۆک بەشار ئەسەد کەم نهکاتەوە سەرباری دەستکەوتەکانی لهسهر ئهرزی واقع.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی: "رژێمەکەی ئەسەد یەک بژاردەی لەبەردەستدایە: هەنگاوی جددی بنێت بەرەو چارەسەرێکی ئاشتیانەی ئەم ناکۆکییە کە نزیکەی دەیەیەک تەمەنێتی یان دووچاری سزای رووخێنەری زیاتر دەبێتەوە."
وەزارەتەکانی دارایی و دەرەوەی ئەمریکا مامەڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لە 19 کەسایەتی و کۆمپانیا قەدەغەکرد و هەر سامانێکیشیان ههبێت له ئەمریکا سڕکران -- لە پێنجەمین گەڕی سزاکاندا لەوکاتەوەی یاسایەکی سەختی ئەمریکا دژ بە سوریا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
سزاکان دوو هاوبەشی وەزارەتی سووتەمەنی سوریاش لەخۆدەگرن -- کۆمپانیای نهوتی ئارفادا بۆ پشکی تایبەتیی هاوبەش و سالیزار شیپینگ، کە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە پارێزگای رەقە و تێرمیناڵێک لە شاری تارتوس کاردەکەن.
ئەمەریکا سزاشی خستەسەر جەنەراڵ غەسان جەودەت ئیسماعیل، سەرۆکی هەواڵگریی هێزە ئاسمانییەکانی سوریا، لەگەڵ عەمید ناسر عەلی، سەرۆکی بەڕێوبەرێتی ئەمنیەتی سیاسی، کە ئاژانسێکی هەواڵگرییە و بەرپرسە لە سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی دژ به ئەسەد.
یاسای قەیسەر، کە لە حوزەیراندا چووە بواری جێبەجێکردنەوە، رێگریدەکات لە هەر هاوکارییەکی ئەمریکا بۆ بونیادنانەوە و فشاردەخاتە سەر ئەسەد و داوای سزادانی دەکات، هەرچەندە کۆنتڕۆڵی زۆربەی سوریاشی کردۆتەوە لە میانەی شەڕە خوێناوییە نۆ ساڵەکەدا.
وەزیری دەرەوە رایگەیاند كه وەزارەتەکەی ئهم سزایانهی دوایی سهپاند له یادهوهریی زیاتر لە 70 مەدەنیدا کە لە تشرینی یەکەمی 2015 لە تەقینەوەی بازاڕێکدا لە دوما کوژران، شارێكی نزیک دیمەشق کە ئەوکاتە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندا بوو.
دوما سێ ساڵ دواتر بە چەکی کیمیایی هێرشی کرایەسەر، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان.
شەش رۆژ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کە تێیدا کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن له سەرۆک دۆناڵد ترەمپی بردهوه، پۆمپیۆ رایگەیاند کە نێردەی ئەمریکا لە سوریا، جەیمس جێفری، 74 ساڵ، ئەم مانگە خانەنشیندەکرێت.
وهك باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە بەغدا و ئەنقەرە و سیاسییەكی تورکی زان، گەیەنەرێکی سەرەکی بوو لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆگان.
پۆمپیۆ وتی ناسان سەیلس، بەرپرسی باڵای دژە تیرۆریزمی وەزارەتی دەرەوە، هەردوو پێگەی نێردەی ئەمریکا لە سوریا و نێردهی هاوپەیمانی نێودهوڵهتی بۆ شکستپێهێنانی رێخكراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) وەردەگرێت.