هێرشێکی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆسەر خاڵێکی پاسەوانی لە خۆرئاوای بەغدا کە لەلایەن هێزێکی خێڵەکییهوه بهڕێوهدهبرێت و دەوڵەت پشتیوانییان دەکات، بووە هۆی کوشتنی 11 کەس لە درەنگانێکی یەکشەممەدا (8 تشرینی دووەم)، سەرچاوە ئەمنی و پزیشكیەکان وتیان.
تووندڕەوەکان نارنجۆکیان هاویشت و تەقەیان لەو هێزە خێڵەکیە کرد کە لەوێ لەژێر چاودێریی حەشدی شەعبیدا چالاکن کە لە رەزوانییە جێگیرن، لە باشوری پایتەختی عێراق، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی وتی: "داعش هێرشیکردە سەر تاوەرێکی چاودێریکردن و پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی و شەش مەدەنییان كوشت کە هاتبوون یارمەتییانبدەن لە بەرپەچدانەوەی هێرشەکەدا."
کارمەندێکی پزیشكی ژمارەی قوربانییەکانی پشتڕاستکردەوە و وتی هەشت بریندار گوێزراونەتەوه بۆ نەخۆشخانەیەک لە ناوەندی بەغدا.
داعش هێشتا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی رانهگهیاندووه.
داعش دای بهسهر سێ یەکی خاكی عێراقدا لە 2014 و چەند شارێکی گەورەی لە باکور و خۆرئاوا داگیرکرد و نزیکبووبووهوە لە ناوچەکانی دەوروبەری بەغدای پایتەخت.
دوای زیاتر لە سێ ساڵ شەڕکردن بە پشتیوانیی هاوپەیمانی نێودەولەتی، عێراق لە کۆتاییەکانی 2017 شکستی داعشی راگەیاند.
بەڵام شانە نوستووەکانی داعش بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی هێرشی لێدە و ڕاکەدا بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و ژێرخانی دەوڵەت، بەتایبەتی لەو ناوچە بیابانیانهدا كه هێزی ئەو سەربازیی چڕیان لێنییه.
بهههرحاڵ، هێرشی لەم جۆرە و بەم رێژە زۆرەی قوربانی لە نزیک پایتەخت دهگمهن بووه.