دوو کوڕی هەرزەکار، تەمەنی 16 و 17، لە بەلجیکا دەستگیرکراون و تۆمەتبارکراون بە بەڵێنی دڵسۆزی بۆ گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و پلاندانان بۆ هێرشکردنەسەر ئهندامانی پۆلیس بە چەقۆ، داواکارانی گشتی پێنجشەممە (5 تشیرینی دووەم) رایانگەیاند.
دوو هەرزەکارەکە درەنگانێکی شەممە لە خۆرهەڵاتی شارۆچکەی ئیوپێن، لە نزیک سنووری ئەڵمانیا دەستگیرکران و لە ناوەندێکی راگرتنی لاوان دەستبەسەرن.
میدیای دەوڵەتی بەلجیکا (RTBF) رایگەیاند كه دوو هەرزەکارەکە ڤیدیۆی خۆیان تۆمەتبارکردووە کە سوێندی لایەنگری و وەفاداری بۆ داعش دەخۆن.
داعش بەرپرسیارێتی راگهیاندووه له هێرشی تەقەکردنەکەی دووشەممە لهلایهن پیاوێکی نهمساوی-مەکهدۆنییهوه لە ڤیەننا، کە چوار کەسی كوشت.
بەلجیکا پێشتر لەلایەن داعشەوە کراوەتە ئامانج، لە ئازاری 2016 کاتێک هێرشکارانی خۆکوژ 32 کەسیان کوشت و 340 کەسیان بریندارکرد لە تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی برۆکسل و وێستگەیەکی میترۆ لە پایتەختی وڵاتەکە.
لە ئایاری 2018، پیاوێکی تووندڕەو دوو پۆلیس و خوێندکارێکی کوشت لە هێرشێکدا کە داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی لەئەستۆگرت.