هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

4 منداڵی ئەلبانی کەمپی هۆلی سوریا جێدەهێڵن بەرەو وڵاتی خۆیان

ئاژانسی فرانس پرێس

ژنێك لە کەمپی هۆل رێدەکات لە حەسەکەی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا لە 25 ئاب کە لەلایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێت، کە خێزانی چەکدارە بیانیەکانی داعشی تێدا پارێزراوە. [دەلیل سولیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنێك لە کەمپی هۆل رێدەکات لە حەسەکەی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا لە 25 ئاب کە لەلایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێت، کە خێزانی چەکدارە بیانیەکانی داعشی تێدا پارێزراوە. [دەلیل سولیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

چوار منداڵی ئەلبانی دەستبەسەر لە کەمپی هۆل بۆ خێزانی تووندڕەوان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا لەڕێگەدان بەرەو لوبنان پێش گەڕانەوەیان، مانگی سور دووشەممە (26 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژێکی مانگی سوری سوریا، رەهەف عەبود بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت منداڵەکان بەڕێوەبوون بەرەو "دیمەشق، دواتر... سنووری لوبنان و له‌ لوبنانه‌وه‌، دەڕۆن بەرەو ئەلبانیا".

عەبود وتی منداڵەکان، کە سەرەتا برانە شاری قامیشلی، كه‌ لەلایەن کوردەوە بەڕێوەده‌برێت، "تەندروستییان باش بوو"، دوای جێهێشتنی کەمپی هۆل.

وتی کاری گەڕانەوەیان لەسەر داوای حکومەتی ئەلبانیا جێبەجێکرا.

سەرەکوەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی راما بۆ گەڕاندنەوەیان گەشتیکرد بۆ بەیروت، کە بڕیارە سێشەممە جێبەجێبکرێت.

راما لەسەر فەیسبوك وتی: "ئێمە لە پرۆسەی گەڕاندنەوەی چوار منداڵی ئەلبانیداین لە دۆزەخی کەمپی هۆلەوە، سبەی بۆ ئەلبانیا، بەهۆی پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆزەوە و دوای زیاد لە ساڵێك لە هەوڵدان."

له‌ پێش شکستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە لە ئازاری 2019، هێزە کوردییەکان توانیویانە چەندین کەمپی نیشتەجێکردنی هەزاران مەدەنی بەڕێوەببەن کە لەدەست شەڕ هەڵاتوون لە باکوری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە.

گەورەترینیان هۆلە، کە شوێنی ژنانی چەکداره‌كان و منداڵە بیانیەکانی داعشە.

زۆربەی منداڵەکان دەکرێت بگەڕێندرێنەوە

پێشئەوەی بڕوات بەرەو لوبنان، راما وتی: "ئەم کارە رێخۆشکەری دەکات بۆ کاری دووەمی گەڕاندنەوەی منداڵانی دیکە کە هێشتا لە کەمپی هۆلدان."

پۆلیسی ئەلبانیا رایگەیاند كه‌ لانیکەم 40 منداڵی ئەلبانی لە کەمپی هۆل گیریان خواردووە، لەنێویاندا چەندین بێدایکوباوك.

بەڵام وتەبێژەکەی مانگی سور بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت هیچ زانیاریەکی نییە دەربارەی منداڵە ئەلبانیەکانی دیکە کە دەکرێت بگەڕێندرێنەوە.

بەگوێرەی بەڕێوبەرێتی کاروباری دەرەکی ئیداره‌ی خۆسەریی کوردی کە ناوچەکە بەڕێوەدەبات، شاندێکی فەرمی ئەلبانی پێنجشەممە گەیشتە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا و لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆبوونەوە.

کوردەکان، بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌ی كه‌ لەلایەن ئەمریکاوە سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، بۆ شەڕکردن دژی داعش، بەردەوام داوایان لە وڵاتان کردووە هاوڵاتیانی خۆیان له‌نێو چەکدارە بیانیەکان و خێزانەکانیاندا وه‌ربگرنه‌وه‌.

بەڵام زۆر وڵات خاوبوون لە پابەندبوون، جگە لە گەڕاندنەوەی بێ دایکوباوکەکان.

لە تشرینی دووەمی 2019، کوڕێکی 11 ساڵەی ئەلبانی بەناوی ئالڤین بێریشا لەگەڵ خێزانەکەی یەکی گرتەوە لە ئیتالیا دوای ئەوەی کەمپەکەی جێهێشت.

پێشتر لەم مانگەدا، هێزە کوردییەکان زیاد لە 600 زیندانی سورییان ئازادکرد کە بەهۆی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستبەسەرکرابوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500