هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش قاچاخچێتی كه‌له‌پووره‌ دێرینەکانی شاردۆتەوە لە میانەی دەسەڵاتیدا لە موسڵ

خالید تائی

وەفدێکی فەرەنسی لە 2019 سەردانی مۆزەخانەی موسڵیان کرد بۆ لێکۆڵینەوە لەو وێرانکارییەی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی لێکۆڵینەوەی کەلەپوور و شوێنەواری نەینەوا]

وەفدێکی فەرەنسی لە 2019 سەردانی مۆزەخانەی موسڵیان کرد بۆ لێکۆڵینەوە لەو وێرانکارییەی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی لێکۆڵینەوەی کەلەپوور و شوێنەواری نەینەوا]

لە میانەی داگیرکردنی موسڵ و دەسەڵاتەکەیدا، "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆ رای گشتی رایگەیاند کە كه‌له‌پووره‌ دێرینەکان و پەیکرەکان لەڕاستیدا "بووکەڵەن" و دەبێت لەناوببرێن بەهۆی "ئەرکی ئایینیەوە".

شارەزایان بە دیارونایان وت پێشتر باسی ئەوە نەکراوە کە لەڕاستیدا داعش پارچە شوێنەوارەکانی دزیوە و فرۆشتووە، کە داهاتێکی باشی بۆ پەیداکردوون. ئەمەش زیاتر دووڕوویی و ئەو وێنە ساختەیەی گروپەكه‌ دەردەخات كه‌ هەوڵیداوە پیشانیبدات.

هەروەها داعش هەڵکۆڵینی سیسته‌ماتیکی ئەنجامداوە لە گەڕان بەدوای ئەو پارچە شوێنەوارییانەدا كه‌ لە ناوچە مێژووییەکان کەوتنە ژێردەسەڵاتی.

زیاتر لە 1,700 ناوچەی دیرۆکی و ئایینی لە موسڵ کەوتنە ژێردەسەڵاتی گروپەکە لەنێوان ساڵانی 2014 و 2017، زۆربەیان تاڵانکران و وێرانکران.

ناوچەی شوێنەواریی قەڵای سەنحاریب لە نەینەوا لە 2015 دووچاری و وێرانکاری بوو بە دەستی داعش. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی لێکۆڵینەوەی کەلەپوور و شوێنەواری نەینەوا]

ناوچەی شوێنەواریی قەڵای سەنحاریب لە نەینەوا لە 2015 دووچاری و وێرانکاری بوو بە دەستی داعش. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی لێکۆڵینەوەی کەلەپوور و شوێنەواری نەینەوا]

بەڕێوبەری مۆزەخانەی موسڵ، زیاد غازی سەعدوڵا بە دیارونای وت دوای ئازادکردنی موسڵ لە دەستی داعش، هەڵمەتی لێکۆڵینەوە و پاراستن ئەنجامدرا بۆ ئەوەی تاڵانکردن و وێرانکردنی پارچە مێژووییەکان بخەمڵێنرێن.

بە دیارونای وت لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات کە گروپەکە پشتیبەستووە بە پارچە مێژووییە دزراوەکان وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهات و پێشیوایە کردەی وێرانکردنی پارچە مێژووییەکانی نێو مۆزەخانەکە وەک لە فیلمە پڕوپاگەندەکانی گروپەکەدا پێشاندراوە "تەنیا لەبەرگیراوەی دزراوەکان بوون".

دزیی سیسته‌ماتیک

شیکارکردنی داتا بەسەر پارچە شکێنراوەکانی مۆزەخانەکەدا جێبەجێکراوە، لەگەڵ سەیرکردنەوەی چەند فایلێک کە پارچەکانی نێو مۆزەخانەکە لە پێش داگیرکارییەکەی داعشدا لەخۆدەگرێت، "دیارنەمانی پارچە دەگمەن و گرانبەهاكانی دەرخست".

وتی ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە بە شێوەیەکی سیسته‌ماتیک دزراون. داعش پارچە مێژووییەکانی نێو ئەو شوێنەوارانەی دەدزی کە دەستی بەسەردا دەگرتن و دواتریش شوێنەکەی دەتەقاندەوە یان بە بڵدۆزەر تەختی دەکرد بۆ ئەوەی هیچ نیشانه‌یەکی دزییەکە بەجێنەهێڵێت.

بەگوێرەی سەعدوڵا، ئەم شێوازە لە مەزارگەی تەل نەبی یونس (پێغەمبەر یونس) و تەل قوانیجاق روویداوە، کە قەڵای پاشا سەنحاریبی ئاسوریەکان و شاری مێژوویی نیمرودی لێیە.

به‌ڵام ژمارەیەکی دروست ده‌رباره‌ی ئەو پارچە مێژووییانە نییە کە تاڵانکراون و بە قاچاخ براونەتە دەرەوەی وڵات، لەکاتێکدا بەشێکیان بە فەرمی لە تۆماری مۆزەخانەکەدا تۆمارنەکراون.

سەعدوڵا وتی ئەو پارچە مێژووییانەی مۆری مۆزەخانەکه‌یان پێوەیە دەتوانرێت بە ئاسانی بناسرێتەوە و وەربگیرێنەوە لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، بەڵام ئەوانەی دیکە کێشەن کە بە هەڕەمەکی دەرهێنراون و بە قاچاخ براونەتە دەرەوە -- کە ناسینەوەشیان زه‌حمه‌ته‌.

وتی: "وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوبەرێتی کەلەپوور و شوێنەوار لەگەڵ چەند ئاژانسێکی عێراقی و ناعێراقیدا کاردەکەن، هەروەها ئینەتپۆڵیش، بۆ دۆزینەوەی پارچە مێژووییەکانی عێراق."

راپۆرتێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە 4 تشرینی یەکەم، کە پشتی بە وتەیەکی یونێسکۆ بەستووە، رایگەیاند کە داعش 36 ملیۆن دۆلاری پەیداکردووە لە بەقاچاخبردنی پارچە مێژووییەکانی موسڵ و فرۆشتنیان لە بازاڕی جیهانیدا لەڕێی لایەنی سێیەمەوە.

وێرانکارییه‌كی گەورە

شارەزایەکی شوێنەوارناسی لە زانکۆی موسڵ، ئەحمەد قاسم وتی هەڵەمەتەکانی داعش بۆ دزین و قاچاخچێتی پارچە مێژووییەکان بە شێوەیەکی رێکخراو ئەنجامدراون.

بە دیارونای وت: "کاتێک ئێمە دوای ئازادکردنی گەڕاینەوە موسڵ، لێکۆڵینەوەمان لە شوێنەوارە وێرانکراوەکان کرد کە دەریانخست کاری هەڵکۆڵین بە شێوەیەکی زۆر تیۆرییانه‌ و زانستیانە ئەنجامدراوە."

وتی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات چەکدارانی داعش چەند کەسێکی تایبەتمەندیان هێنابێت. بەڵگەی ئەمەش دەکرێت ئەو تۆڕی ئاڵۆزی تونێلانە بێت کە بە وریاییەوە لەژێر مەزارگەی تەل نەبی یونسدا لێدراون، ئەو شوێنەی قەڵای شای ئاسورییەکان سەرحەدونی لێیە و پێشتر هیچ هەڵکۆڵینێکی لێنەبووە.

قاسم وتی داعش تەنیا پارچە مێژووییەکانی تاڵاننەکردووە، بەڵکو بووەتە هۆی وێرانکارییەکی گەورەی مێژووی مرۆڤایەتی کە چەندین شوێنەوار و بینای دیرۆك لەخۆدەگرن.

نوێنەری بەڕێوبەرێتی کەلەپوور و شوێنەواری نەینەوا، موسەعەب محەمەد جاسم بە دیارونای وت لێکۆڵینەوەی پارچە مێژووییە دزراوەکان لە میانەی کۆنتڕڵکردنی موسڵدا لەلایەن داعشەوە دوو لایەنی هەیە.

یەکەمیان لە وڵاتانی دەرەوە ئەنجامدراوە، کە تێیدا هەماهەنگیکراوە لەنێوان عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکەوتنی هاوبەش واژۆکراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارچانەی بە قاچاخ براونەتە دەرەوە، بەشێکیان لە بازاڕی مه‌زادی ئاشکرادا فرۆشراون.

دووەمین لایەن هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوه‌یه‌ بۆ لێکۆڵینەوە لەو پارچە مێژووییانەی لە حەشارگەکانی داعشدا لە چەند ساڵی رابردوودا دۆزراونەتەوە، کە پاشماوەکانی گروپەكه‌ پلانیان هەبووە بە قاچاخ بیانبەنە دەرەوە.

وتی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نزیکەی 100 پارچەی مێژووییان گەڕاندۆتەوە لە کۆتاییهاتنی شەڕەکانی ئازادکردنی موسڵەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500