هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

واشنتۆن سزای نوێنەرێکی ئێران دەدات له‌سه‌ر 'ناسەقامگیرکردن'ی عێراق

ئاژانسی فرانس پرێس

باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئیرەج مەسجدی لە 11 ئەیلول 2018، لە کاتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بینایەکی نوێی باڵیۆزخانەی ئێراندا لە شاری بەسرەی باشوری عێراق دوای ئەوەی بینا کۆنەکەیان لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە چەند رۆژێک پێشتر سووتێنرا. [حەیدەر محەمەد عەلی\ئاژانسی فرانس پرێس]

باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئیرەج مەسجدی لە 11 ئەیلول 2018، لە کاتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بینایەکی نوێی باڵیۆزخانەی ئێراندا لە شاری بەسرەی باشوری عێراق دوای ئەوەی بینا کۆنەکەیان لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە چەند رۆژێک پێشتر سووتێنرا. [حەیدەر محەمەد عەلی\ئاژانسی فرانس پرێس]

واشنتۆن پێنجشەممە (22 تشرینی یەکەم) سزای خستە سەر باڵیۆزی تاران لە بەغدا و تۆمەتباریکرد بە هەوڵەکانی بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق لەڕێی رۆڵییه‌وه‌ وەک جەنەڕاڵێک لە سوپای پاسداراندا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیرەج مەسجدی تۆمەتبارکرد بە "راوێژێکارێكی نزیك"ی قاسم سولەیمانی، جەنەڕاڵە بەهێزەکەی ئێران، کە لە کانونی دووەمدا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا کوژرا.

سزاکان لەکاتێکدا هاتن کە تووڕەیی واشنتۆن زیاتر بووە بەهۆی زنجیرەیەک هێرشه‌وه‌ دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانیان خراوەتە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "مەسجدی سەرپەرشتی بەرنامەی راهنێنان و پشتیوانیكردنی بۆ گروپە میلیشیا عێراقییەکان کردووە، هەروەها سەرپەرشتی یان پشتیوانی ئەو گروپانەی کردووە کە بەرپرسیارن لەو هێرشانەی [ئه‌ندامانی] هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیان کوشتووە و بریندارکردووە لە عێراق."

راشیگەیاند كه‌ مەسجدی رۆڵی خۆی وەک باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بەکارهێناوە بۆ "ئاڵوگۆڕی ناڕوونی ئابوری" لە بەرژەوندی سوپای پاسداران.

وەزیری دارایی، ستیڤن مونچین لە بەیاننامەیەکدا وتی: "رژێمی ئێران هەڕەشە لە ئەمنیەت و سەروەریی عێراق دەکات لەڕێی دانانی بەرپرسانی [سوپای پاسداران]ه‌وه‌ وەک باڵیۆز لە ناوچەکە بۆ ئەنجامدانی ئەجێنداکەیان کە ناسەقامگیرکردنە."

ئەمریکا سزای ئابوریی خستەوە سەر تاران لەو کاتەوەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە رێکەوتننامەیه‌كی نێودەوڵەتی هاتە دەرەوە بۆ رێگریکردن لە وڵاتە ئیسلامیەکە لە دروستكردنی چەکی ئەتۆمی.

ئیدارەکەی ترەمپ هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ی لە دژی ئێران دەتسپێکردووە، بە ئامانجی گوشاركردن لە ئێران بۆئەوەی رێکەوتنێكی نوێ په‌سه‌ندبکات.

بەڵام ئێران گفتوگۆکانی رەتکردۆتەوە تا سەرەتا سزاکان لانەبرێن.

هەڵمەتی فشارەکەی واشنتۆن هاوپەیمانەکانی تارانی لە ناوچەکە کردۆتە ئامانج، لەنێویاندا میلیشیای حیزبوڵای لوبنان، کە واشنتۆن بە رێکخراوێکی تیرۆریستی هەژماریدەکات.

بەهۆی سزاکانەوە، تەواوی سەرەوەت و بەرژەوەندیەکانی مەسجدی کە لەژێر دەسەڵاتی دادوەریی ئەمریکادایە بلۆککراون و ئەمریکیەکان بۆیان نییە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500