سوپای ئەمریکا هێرشێکی درۆنی ئەنجامدا دژی سەرکردەکانی قاعیدە لە باکوری خۆرئاوای سوریا، نزیك بە سنووری تورکیا، پێنجشەممە (22 تشرینی یەکەم) و 17 تووندڕەوی کوشت.
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رائید بێس ریۆردان وتی: "هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکیان دژی سەرکردە باڵاکانی گروپێکی قاعیدە لە سوریا (قاعیدەی سوریا) ئەنجامدا کە لە نزیك ئیدلیبی سوریا کۆببوونەوە."
خاتو ریۆردان لە بەیاننامەیەکدا وتی: "نەهێشتنی ئەم سەرکردانەی قاعیدەی سوریا توانای رێکخراوە تیرۆریستیەکە بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشەكانیان له جیهاندا ناهێڵێت کە هەڕەشەن بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا و هاوبەشەکانمان و مەدەنیە بێتاوانەکان."
ریۆردان ژمارەی کوژراوانی لەم هێرشەدا دیارینەکرد.
بەڵام رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە، کە کۆبوونەوەیەکی تووندڕەوانی لە گوندی جەکارەی ناوچەی سەلقین کردە ئامانج، لانیکەم 17 تووندڕەوی کوشت، لەنێویاندا 11 سەرکردە.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه پێنج مەدەنیش لەنێو کوژراوەکاندا بوون.
گوندەکە دەکەوێتە نێو دوایین بنکەی ئۆپۆزسیۆنهوه لە ئیدلیب، کە تەحریر شام تێیدا زاڵە به سهركردایهتی لایەنگرێكی پێشووی قاعیدە و هاوپەیمانەكانی له ئۆپۆزسیۆندا.
بەڵام گروپە تووندڕەوەکانی دیکە، لەنێویاندا گروپی رکابەری سەربە قاعیده، حوراس دین، لەو ناوچەیە هەن.
بەڕێوبەری رێکخراوەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی پێنج تووندڕەوی بیانی لەنێو کوژراواندا بوون، بەڵام دەستبەجێ نەزانرا سەر بە چ نەتەوەیەکن.
وتی: "بۆ ئێوارەخوانێك بانگهێشت کرابوون لە خێمەیەك لە کێڵگەیەکی جەکارەدا."
وتیشی: "ئەوە کۆبوونەوەی ئەو سەرکردانە بوو کە دژی تەحریر شام بوون و مامەڵەکانی روسیا-تورکیایان رەتدەکردەوە،" کە بووە هۆی ئاگربەستێکی لاواز لە ئیدلیب. "هەندێکیان نزیك بوون لە حوراس دینەوە."
رێکەوتنێکی مانگی ئازار لەنێوان پشتیوانكهری ئۆپۆزسیۆندا، ئەنکەرە و هاوپەیمانهكهی حکومەتی سوریا، مۆسکۆ، هێرشێکی کوشندەی هێزەکانی حکومەتی راوەستاند دژی ئەو ناوچەیە کە نزیکەی سێ ملیۆن کەسی لێ نیشتەجێن.
هاوپەیمانێتیەك بە پێشەنگی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی وڵاتەکە بوونی هەیە، کە هێرشە ئاسمانیەکانی پشتیوانییان كردووه لهو هێزانهی بە پێشەنگیی کورد شهڕدهكهن دژی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).