هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هاوپەیمانان و هەسەدە پەیوەستن بە بنبڕکردنی داعش و پشتیوانیکردنی مەدەنییەکانه‌وه‌ لە سوریا

وەلید ئەبولخیەر لە قاهیرە

گروپێک منداڵی سوری لە دەوری چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکە کۆبوونەتەوە، بەرواری وێنەکە نادیارە. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

گروپێک منداڵی سوری لە دەوری چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکە کۆبوونەتەوە، بەرواری وێنەکە نادیارە. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە پشتگیرییان دەدات، وەک تۆڕێکی سەلامەتی بۆ خەڵکی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا خزمەتدەکەن، سوریەکانی ناوچەکە بە دیارونایان وت.

پێکەوە، هێزەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی یارمەتی ئەمینکردنی ناوچەکە دەدەن بە لابردنی ئەو مەترسییەی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەیهێنێتە ئاراوە.

ئامادەییان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا ژیانیان بە دانیشتوانی ناوچەکە بەخشیوەتەوە، هەروەک چۆن یارمەتی ئاساییکردنەوەی لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابوری دەدات.

چالاکوانێكی بواری میدیا و کۆمەڵایەتی، عەمار ساڵح بە دیارونای وت هەرچەندە داعش کراوەتە دەرەوەی سوریا و تووشی شکستێکی سەربازی بووه‌، ئەو شەڕەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدە لەدژی گروپەکە دەستیانپێکردووە کۆتایی نەهاتووە.

هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی ئەنجامدانی دەوریەدا لە پارێزگای حەسەکە، بەرواری وێنەکە نادیارە. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی ئەنجامدانی دەوریەدا لە پارێزگای حەسەکە، بەرواری وێنەکە نادیارە. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێڵێكی ته‌له‌فۆنی هه‌واڵدانی داناوه‌ كه‌ تا 10,000 دۆلار ده‌دات بەرامبەر پێدانی زانیاری کە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی تیرۆریستان و ئاشکراکردنی شوێنی جبەخانەکانیان یان مەترسیەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێڵێكی ته‌له‌فۆنی هه‌واڵدانی داناوه‌ كه‌ تا 10,000 دۆلار ده‌دات بەرامبەر پێدانی زانیاری کە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی تیرۆریستان و ئاشکراکردنی شوێنی جبەخانەکانیان یان مەترسیەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان.

وتی چەکدارانی داعش چیتر کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیە ناکەن کە پێشتر ئامادەییەکی گەورەیان تێیدا هەبووە، بەڵام هێشتا دەیانەوێت هەوڵی هێرشکردنە سەر مەدەنییەکان بدەن و بارگرژی دروستبكه‌ن.

وتی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیانەی ئامانجیان لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعشە بەردەوامن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە هەسەدە، بەپشتیوانیی ئاسمانی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، ماوەماوە هەڵمەتی هەڵکوتانەسەر ئەنجامدەدەن و پاشماوەکانی داعش دەستگیردەکەن.

دروستکردنی ژینگەیەکی پارێزراو

ساڵح بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لەئێستادا سەرنجیان لەسەر بیابان (بادیە)ی سوریایە، بەڵام ئەو هەڵمەتی هەڵکوتانەسەرانەش لەخۆدەگرێت کە لە ناوچەکانی تر ئەنجامدەدرێن کە چەکدارانی داعش خۆیان لێ حەشارداوە.

وتی بەشێک لە چەکدارەکانی داعش خۆیان لە دەشتاییەکان شاردۆتەوە لەڕێی ئەنجامدانی کاری ئاساییەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ مەدەنییەکان بۆ دروستدەکات.

وتی لە هەندێك حاڵه‌تدا، چەکدارانی داعش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی مەدەنیەکان داوه‌ و هه‌ندێك لە هاوکارانیان یارمەتییانداون تا لەگەڵ شانەکانیاندا لە پەیوەندیدا بن.

ساڵح وتی لەبەر ئەم هۆکارە، هاوکاریکردنی هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەلایەن مەدەنیەکانەوە خاڵێکی سەرەکی بووە لە سەرکەوتنی شەڕە بەردەوامەکەیاندا دژ بە داعش.

ئەفسەرێکی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت هێزەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگاکانی دێرە زوور و حەسەکە لە خۆرهەلات تەنیا سەرنجیان لەسەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی نییە.

وتی ئۆپەراسیۆنەکان ئامانجیانە ژینگەیەکی پارێزراویش بۆ مەدەنیەکان دروستبکەن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕوونی رایگەیاندووە کە سەلامەتیی هێزەکانی بەجددی وەردەگرێت و ئەفسەر و بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکە دەپارێزێت.

بۆنمونە، چەند زرێپۆشێکی برادلی ئەمریکی لە ناوەڕاستی ئەیلولدا لە خۆرهەڵاتی سوریا جێگیرکران بۆ پاراستنی ئازادانەی جموجۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان و بەردەوامیدان به‌ ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ شکستپێهێنان بە داعش بەشێویەکی ئه‌مینانه‌.

وتەبێژی هاوپەیمانان، عەقید واینێ مارۆتۆ وتی: "یەکە میکانیکییە زەمینییەکان دڵنیایی پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدەن لە ژینگەیەکی ئاڵۆزیی کارکردنی وەک باکوری خۆرهەڵاتی سوریا."

هاندان بۆ مەدەنیەکانی سوریا

خۆجە وتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی چەند دەستپێشخەرییەک ئەنجامدەدەن کە لە سوودی لایەنی تەندروستی و پەروەردە و کشتوکاڵیی دانیشتوانی ناوخۆدا دەبێت کە هەروەها ئابوریی ناوچەکە بەرەوپێشەوە دەبات و هەزاران هەلی کار دروستدەکات.

وتی لە ئاکامی ئەوەشدا سەلماندوویانە کە پەیوەستن بە بنبڕکردنی داعش و پشتگیرکردنی مەدەنییەکانه‌وه‌ لەڕێی پشتیوانیکردنی دانیشتوانی ناوچەکە و یارمەتیدانیان بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی لەڕێی هەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی ئابووریی ناوخۆوه‌.

خۆجە وتی هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانان هانی هاوکاریی ناوخۆ دەدەن لە شەڕی دژ بە داعشدا لەڕێ پاداشتکردنی ئەوانەی زانیاری ده‌ده‌ن لەسه‌ر گروپەکە.

چالاکوانێكی دێرە زوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت هێزەکانی هاوپەیمانان بەرپرسیارێتی ئەو مەترسییە هەڵدەگرن کە دانیشتوانی ناوچەکە رووبه‌ڕووی دەبنەوە لەڕێی راپۆرتدانه‌وه‌ لە چەکدارە تیرۆریستەکان و کردەوە گوماناویەکانیان.

وتی بڕی تا 10,000 دۆلار پاداشت دەدەن لە بەرامبەر هەر زانیارییەکدا کە دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی تیرۆریستان و بۆ یارمەتیدانی دانیشتوانی ناوچەکە تا بتوانن لە شوێنێکی دیکە بژین و بازرگانی یان کارە کشتوکاڵیەکانیان دەستپێبکەنه‌وه‌ ئەگەر ئامادەییان لە ناوچەکە دووچاری سەختییان بکاتەوە.

عەبد وتی ئەو بڕەیە زۆر زیاتره‌ له‌و "هاندانە داراییه‌ی داعش ده‌یخاته‌ به‌رده‌م بۆ فریودانی خەڵك تا یارمەتییانبدەن بە پشتیوانیکردنی لۆجستی".

بۆ دابینکردنی زانیاری کە دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی تیرۆریستان، ئاشکراکردنی شوێنی جبەخانەکان یان مەترسییەکان بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانان، پەیوەندی بکەن بە: [email protected] یان 009647512451273 لەڕێی کورتەپەیام (ئێس ئێم ئێس)، وەتسئاپ، تەلەگرام‌ یان پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500