بەرپرسانی موسڵ، گەورەترین شاری پارێزگای نەینەوا، وتیان گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ دۆزراوەتەوە کە پاشماوەی 100 کەسی نەناسراوی تێدایە.
دۆزینەوەکە جارێکی دیکە سەرنجی خستۆتەوە سەر هەزاران کەس کە ونبوون ئەوکاتەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دهستیگرت بهسهر شارەکهدا لە 2014.
بەرپرسێك لە یەکەی پزیشکی دادوهری له بەڕێوبەرێتی تەندروستی نەینەوا، بەسمان غانم بە دیارونای وت کۆمپانیایەکی گرێبەستی خۆجێی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی بەڕێکەوت دۆزییەوە لە 8 ئەیلول.
جەستەکان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە خۆرئاوای موسڵ دۆزرانەوە، لە باخچەی خوێندنگەی ئیبن سینا، کە لەئێستادا بنیاتدەنرێتەوە. دەزگای شەهیدان و یەکەکانی پزیشکی دادوەری له بەغدا و نەینەوا لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ هەماهەنگیکردن بۆ هەڵدانەوە و دەستنیشانکردنی جەستەکان لەڕێی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە.
![گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە حوزەیران دۆزرایەوە لە ناوچەی حەمیدات له کەسك، نەینەوا. [خاوەنی وێنە: دەزگای شەهیدانی پارێزگای نەینەوا]](/cnmi_di/images/2020/10/22/26623-Iraq-mass-graves-600_384.jpg)
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە حوزەیران دۆزرایەوە لە ناوچەی حەمیدات له کەسك، نەینەوا. [خاوەنی وێنە: دەزگای شەهیدانی پارێزگای نەینەوا]
غانم وتی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری دواتر وردەکارییەکانی پەیوەست بە مردنیانەوە دەردەخهن.
2,500 کەسی ونبوو تۆمارکراوە
بەرپرسێك لە نوسینگەی نەینەوای مافەکانی مرۆڤ، نەشوان سەلیم، بە دیارونای وت نوسینگەکەی کار لەسەر 2,500 کەیسی کەسانی ونبوو دەکات لەوکاتەوەی دەستیکردۆتەوە بە کار لە 2017، لەو ژمارەیە 450 کەیسیان چارەسەرکراون.
داوای لە حکومەت کرد چەند لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەی ونبووەکان.
وتی ژمارەی دیاریکراوی ونبووان روون نییە و وتیشی لیژنە حکومیەکان دەکرێت یارمەتی بڕیاردان لەسەر ئەو ژمارەیە بدەن و یارمەتی لێکۆڵینەوە لە چارەنوسی ونبووەکان بدەن. دەشکرێت یارمەتی بدەن بە دابینکردنی پسپۆڕیی تهكنیكی بۆ ههڵدانهوهی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دەستنیشانکردنی پاشماوەی قوربانیەکان.
یاریدەدەری بەڕێوبەری دەزگای شەهیدانی نەینەوا، زەین عابدین موسلیح بە دیارونای وت ژمارەی زۆری گۆڕه بەکۆمەڵهكان لە پارێزگاکە دەیسەلمێنێت کە ژمارەی ونبووان دەکرێت زۆر بەرزتربێت لە ژمارە فەرمیەکە.
وتی تائێستا، 83 گۆڕی بەکۆمەڵی جێهێڵراو لەلایەن داعشەوە دۆزراونەتەوە لە تەواوی پارێزگاکە. شەنگال، کە سەدان ئێزیدی لێ کوژران و نێژران، پشکی شێری هەیە لەم گۆڕانەدا کە زۆربەیان لە کۆجۆ بوون، گوندێك کە بەتەواوی لەلایەن داعشەوە وێرانكرا.
ئهندامێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی عێراق، فازل غەڕاوی وتی دواخستنی ههڵدانهوهی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە تەواوی عێراقدا بەهۆی بوونی پاشماوەی تەقەمەنیهكانی شەڕەوەیە لە ناوچەکانیان، ههروهها نەبوونی پشتیوانی دارایی و نەبوونی ژمارەیەکی پێویست لە شارهزایانی مەیدانی.
وتی چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ هێشتا لە نەینەوا ههڵنهدراونهتهوه، لەنێویاندا ئەوانەی بادوش، خەفسە و چیای شەنگال، کە ئەگەری هەیە ژمارەیەکی زۆر قوربانییان تێدابێت.