هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هێزەکانی عێراق په‌ته‌كه‌ تووند ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ملی پاشماوەکانی داعشدا لە بیابانی ئەنبار

خالید تائی

چەکدارانی سوپا و خێڵەکان لە 15 تشرینی یەکەمدا ناسنامەی شۆفێری بارهەڵگرێک دەپشکنن لە ناوچەیەکی بیابانی لە خۆرئاوای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: هێزی خێڵەکی فوڕاتی سەروو]

چەکدارانی سوپا و خێڵەکان لە 15 تشرینی یەکەمدا ناسنامەی شۆفێری بارهەڵگرێک دەپشکنن لە ناوچەیەکی بیابانی لە خۆرئاوای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: هێزی خێڵەکی فوڕاتی سەروو]

یەکەکانی سوپای عێراق و خێڵەکان لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار پلانێکی ئەمنی جێبەجێدەکەن بۆ تووندكردنه‌وه‌ی په‌ته‌كه‌ له‌ملی پاشماوەکانی "دەولەتی ئیسلامی" (داعش)دا.

هێزی خێڵەکی فوڕاتی سەروو، لەژێر فەرمانەکانی بەرپرسە ئەمنییەکاندا، پلانێکی نوێی ئەمنییان لەگەڵ سوپای عێراق داناوە، عەقید موسا سەنەد کە سەرۆکایەتی هێزەکە دەکات، سێشەممە (20 تشرینی یەکەم) بە دیارونای وت.

وتی پلانەکە پێکدێت لە جێگیرکردنی بەرفراوانی یەکە خێڵەکییەکان لە بیابانەکە لە خۆرئاوای ئەنبار، له‌ڕێی كرده‌یه‌كی پێشگرانه‌ و شه‌نوكه‌وێكی چڕی گه‌وره‌ترین ناوچه له‌قوڵایی بیابانه‌كه‌دا، بۆ ئاشکراکردن و لەناوبردنی حەشارگەکانی داعش.

وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکان، هێزەکە بەراوردی زانیاریی کەسیی شوانه‌كان و دانیشتوانی ناوچەکە دەکات بە داتابەیسێکی ئەلیکترۆنی کە ناو و ناسنامەی چەکدارە داعشە داواکراوەکان لەخۆدەگرێت.

سەربازانی هەواڵگری سه‌ربازی لە 18 ئەیلول ژمارەیەک مووشەک لە تونێلێکی داعشدا دەدۆزنەوە لە بیابانی هیت، خۆرئاوای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی هەواڵگری سه‌ربازی لە 18 ئەیلول ژمارەیەک مووشەک لە تونێلێکی داعشدا دەدۆزنەوە لە بیابانی هیت، خۆرئاوای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتی لەم چەند هەفتەیەدا، یەکە هاوبەشەکان ئۆپەراسیۆنێکی "چڕی" گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە لە گوندەکانی ناوچە بیابانییەکانی نزیک شارۆچکەی قائیم لەسەر سنووری سوریا.

ئەو گوند و ناوچانە پێکدێن لە بەنیان سەحالی، کەعەرە، قائیده‌ت سەعد، راحە، عوکه‌یشە، غابات مەناخ، زایع، عەماری، مەعرەس عید، مانعی، دەنهاش، عود عەبد و مودەیسیس و پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی باشوری قائیم.

کەربولی وتی سەربازان ئەرکەکانیان بە پلان و ئیرادەیەکی گەورەتر جێبەجێدەکەن بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەکانی داعشدا، تەنانەت ئەوانەی لەژێر زەویشدان.

وتیشی: "پلانی پێویست و توانا و ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ بنه‌بڕکردنی ئەو گروپە تیرۆریستیانەی لە بیابانەکەدا ماون."

سەرکردەیەکی داعش کوژرا

کەربولی وتی سەرکردەیەکی باڵای داعش لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کوژرا. ئەبو ساڵح زوخەیخە، کە "ئەفسەری ئەمنی" گروپەکە بوو لە بیابانی ئەنبار، لە هێرشێکدا بۆسەر حەشارگەکەی کرایە ئامانج لە ناوچەی سەکار، قەزای روتبە.

ژنێکیش کە لەو شوێنە لەگەڵیدا بوو کوژرا، لەکاتێکدا گروپێك له‌ چەکداران توانییان لە شوێنی هێرشەکە هەڵبێن و گەڕانیش بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

کەربولی وتی زوخەیخە بەرپرسیار بوو لە کوشتن و رفاندنی چەندین شوان و مەدەنی لە ناوچە بیابانیەکانی کوبەیسە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500