هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

کەشتیەکی ئێرانی بینراوە نەوت بۆ بەندەرێکی سوریا دەگوێزێتەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەم وێنەیە لە ڤیدیۆیەکەوە له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی تانکەر تراکەره‌وه‌، کەشتییه‌كی سویزماکسی ئێرانی نیشاندەدات کە لەگەڵ کەشتیەکی بیانی پێكده‌گه‌ن بۆ گواستنەوەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت دوای جێهێشتنی گەراجێك له‌ دوورگەی خارگی ئێرانی.

ئەم وێنەیە لە ڤیدیۆیەکەوە له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی تانکەر تراکەره‌وه‌، کەشتییه‌كی سویزماکسی ئێرانی نیشاندەدات کە لەگەڵ کەشتیەکی بیانی پێكده‌گه‌ن بۆ گواستنەوەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت دوای جێهێشتنی گەراجێك له‌ دوورگەی خارگی ئێرانی.

کەشتی سویزماکسی ئێرانی شەممە ( 17 تشرینی یەکەم) وێنەی گیراوە لەکاتێکدا ملیۆنێك بەرمیل نەوتی ئێرانی دادەگرێت لە بۆ سەر رێچکەیەکی سەرئاوکەوتوو لە بەندەریبانیاسی سوریالەلایەن تۆڕی چاودێری مانگە ئاسمانیەکانی پلانێتەوە.

سه‌میر مادانی لە تانکەر تراکەرز لەسەر تویتەر وتی کەشتی "سەراب" بە تاکە بارداگرێك بارەکەی بەتاڵدەکاتەوە، کە رێچکەیەکی سەرئاوکەوتووە و وەك پردی پەیوەندییە لەنێوان دەزگاکانی بەندەرەکە و کەشتیەکاندا بۆ داگرتنی باری گاز و شلەمەنی.

تانکەر تراکەرز خزمەتگوزارییەکی ئینتەرنێتی سەربەخۆیە کە بەدووی بار و ئه‌مباركردنی نەوتی خاودا دەچێت و راپۆرتیان له‌سه‌ر ده‌دات، لە چەندین خاڵی جێی سەرنجی جوگرافی و جیۆپۆلەتیکیدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وێنەی مانگە ئاسمانیەکان و زانیاری شوێنهەڵگرتنی دەریایی بەکاردەهێنێت.

دەربارەی جوڵەکانی سەراب، ئابوریناسێكی سوری، مەحمود مستەفا بە دیارونای وت ئێران بەردەوامبووە لە گواستنەوەی نەوت بۆ رژێمی سوریا، هەرچەندە هەریەکە لە سوریا و ئێران لەژێر سزاکانی ئەمریکادان.

سورییەکان لە ریزی نۆرەی به‌نزیندا وەستاون لەکاتێکدا قەیرانی سوتەمەنی پەرەدەسەنێت. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی سانا]

سورییەکان لە ریزی نۆرەی به‌نزیندا وەستاون لەکاتێکدا قەیرانی سوتەمەنی پەرەدەسەنێت. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی سانا]

سزاکانی ئەمریکا بۆسەر رژێمی سوریا لە حوزەیرانەوە لەکاردان.

یاسای قەیسەر بۆ پاراستنی مەدەنیەکانی سوریا لە 2019 ئامانجی دڵنیاییدانە لەوەی سەرۆك بەشار ئەسەد و یاریدەدەران و پشتیوانانی بەرپرس رابگیرێن بەرامبەر ئه‌و تاوانانه‌ی دژی خەڵکی سوریا ئەنجامیانداون.

یاساکە مەبەستی نەهێشتنی دەستێوەردانی دەرەکیشە لە سوریا، بەتایبەتی لەلایەن ئێران و روسیاوە، بە سزادانی ئەو کۆمپانیانەی لەجیهاندا مامەڵە لەگەڵ رژێمه‌كه‌ دەکەن.

خۆلادان لە یاسا نێودەوڵەتیەکان

مستەفا وتی ئێران ماوەیەکی زۆرە خۆی لە یاسا نێودەوڵەتیەکانی گەشتکردن لادەدات بە کوژاندنەوەی سیستمی دەستنیشانکردنی ئۆتۆماتیکی کە لە کەشتیە نەوتیەکانیدا دانراوە، تا بتوانێت بە نهێنی بەرهەمە نەوتیەکانی بۆ رژێمی سوریا بگوێزێتەوە.

سیستمی دەستنیشانکردنی ئۆتۆماتیکی سیستمێکه‌ بۆ به‌رگرتن به‌ پێکدادان کە بەردەوام شوێنی کەشتیەکە لە دەریادا ده‌رده‌خات.

مستەفا روونیکردەوە كه‌ بە کوژاندنەوەی سیستمی دەستنیشانکردنی ئۆتۆماتیکی، سەراب توانیوێتی بەردەوامبێت لەسەر رێچکەکەی بێئەوەی شوێنی هەڵبگیرێت دوای په‌ڕینه‌وه‌ی لە کەناڵی سوێز.

وتی ئەمە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانی گەشتکردنە، کە دەڵێن سیستمەکە دەبێت بە هەڵکراوی بمێنێتەوە، تا دڵنیایی بدرێت لە ئامانجی باره‌كه‌ و بەندەری مەبەست و رێگرتن لە پێکدادان لەگەڵ کەشتیەکانی دیکە کە بەو ناوچەیەدا تێده‌په‌ڕن.

لە ڤیدیۆیەکدا له‌ 30 ئەیلول لەسەر تویتەر، تانکەر تراکەرز "بەڵگەی بینراو"ی چوار کەشتی دانا کە بڕی 3.7 ملیۆن بەرمیل نەوت دادەگرن لە بەندەری دوورگەی خارگی ئێران.

تانکەر تراکەرز لە پۆستێکدا رایگەیاند: "لەماوەی 48 كاتژمێردا، سێ کەشتی سویزماکس و کەشتییەکی ئافراماکس بەندەری دوورگەی خارگیان جێهێشتووە."

دوای جێهێشتنی دوورگەی خارگ، وێنەیەك کە لە ڤیدیۆیەکی تانکەر تراکەرزەوە وەرگیراوە، یەکێك لە کەشتیە سویزماکسەکان نیشاندەدات کە ئاڵوگۆڕی بار دەکات لەگەڵ کەشتییەکی بیانی بۆ گواستنەوەی ملیۆنێك بەرمیل.

تانکەر تراکەرز رایگەیاند: "هەموو ئەمانە لە تاریکایی دیجیتاڵی و بە رۆژی رووناك ئەنجامدەدرێن." راشیگەیاند کە "بەڵگەمان لایە بۆ زانیاریەکانمان".

دوایین دەرکەوتنەکانی مامەڵەی نایاسایی نەوتی ئێران دوای ئەوە هات کە چوار کەشتی نەوتی ئاڵاکانیان لێداماڵدرا دوای لێکۆڵینەوەیەکی ئێن بی سی نیوز بۆ چەند دەنگۆیەك کە بەنهێنی نەوتی ئێران دەگوێزنەوە سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا.

زانیاریەکانی تانکەر تراکەرز دەریدەخەن کە چوار کەشتیەکە لەمساڵدا هەموویان سەردانی نهێنیی ئاوەکانی ئێرانیان کردووە و پێکەوە بە ملیۆنان بەرمیل نەوتیان هەڵگرتووە.

ئەو چوار کەشتیە لەنێو 15 كه‌شتیی دیکەدا بوون کە لە راپۆرتێکی 31 تەمموزی ئێن بی سی نیوزدا دەردەخرێت بە ئاڵای دەوڵەتی دوورگەی کاریبی کیتس و نێڤیسەوە بەرەو ئەو ناوچەیە دەڕۆن.

'نەوت سوودی بۆ خەڵکی سوریا نابێت'

مستەفا وتی ئه‌و نەوته‌ی ئێران كه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ رژێمی سوریا، لە خزمەتی هێزە سەربازی و میلیشیا هاوسۆزەکانیدا دەبێت، لەنێویاندا ئەوانەی هاوپەیمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن.

وتی: "باری کەشتیەکە سوودی بۆ خەڵکی سوریا نابێت." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ زۆربەی دەکرێت لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریا و پاسدارانەوە بەکاربهێنرێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی خراپی زیاتر دژی مەدەنیەکان.

وتیشی هاوکات، مەدەنیەکان لەو ناوچانەی سوریا کە لەژێر فەرمانڕەوایی رژێمدان دەناڵێنن بەدەست قەیرانێکی سوتەمەنی توونده‌وه‌ و کورتهێنانی بەرهەمە نەوتیەکانی وەك نەوت بۆ خۆگەرمکردنەوە، کە مەینەتیه‌كانیان زیاتردەکات لەکاتێکدا زستان تادێت نزیکتردەبێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500