هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیدەکات له‌ کەرتی تەندروستیی دێرەزوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بڕیارە کاری نۆژەنکردنەوە به‌مزوانه‌ لە نەخۆشخانەی ئەبو حەمام لە پارێزگای دێرەزوور دەستپێبکات، بە پشتیوانی و پارەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی. [سكرینشۆتی ڤیدیۆیەک كه‌ لەلایەن ئەنجومەنی راگه‌یاندنی دێرەزوورەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌]

بڕیارە کاری نۆژەنکردنەوە به‌مزوانه‌ لە نەخۆشخانەی ئەبو حەمام لە پارێزگای دێرەزوور دەستپێبکات، بە پشتیوانی و پارەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی. [سكرینشۆتی ڤیدیۆیەک كه‌ لەلایەن ئەنجومەنی راگه‌یاندنی دێرەزوورەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌]

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە هاریکاری له‌گه‌ڵ بەڕێوبەرێتی خۆسەری، پشتیوانییه‌كی زۆر گرنگ دەداتە کەرتی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دێرەزوور له خۆرهەڵاتی سوریا، بەرپرسێك لە مانگی سووری کوردی وتی.

ناوچەکە، کە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکرا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌ (هەسەدە)، لەلایەن هاوپەیمانانەوە پشتیوانی دەکرێت و لەلایەن کوردەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام تووشی زیان و فەرامۆشکاریی جددی بۆتەوە.

یارمەتیەکی زۆرکەم لەلایەنەکانی دیکەوە هەبووە بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیانە گەورانه‌ی له‌ دەزگاکان و ناوەندەکانی تەندروستی و ژێرخانه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ لەکاتی شەڕی دەرکردنی داعشدا.

بەرپرسێك لە مانگی سووری کوردی، ئازاد دودێکی بە دیارونای وت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیمانەکانی خۆی جێبەجێدەکات بۆ خەڵکی دێرەزوور و باکور و خۆرهەڵاتی سوریا، بەجۆرێك ئەنجامی هەوڵەکانی خەریکە بەرجەستە دەبێت.

لەنێو ئەمانەدا ده‌ستپێكردن به‌ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی هەجین، لە 12 تشرینی یەکەم.

وتی نەخۆشخانەکە خزمەتگوزاری تەندروستی دەداتە هەموو دانیشتوانی پارێزگای دێرەزوور، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرێتی تەندروستی سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرێتییه‌ خۆسەرییه‌ دیموکراتییه‌كه‌ی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا.

دودێکی وتی شاندێکی گەورەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداریی كرد لە بۆنەی کردنەوەیدا، لەگەڵ کەسایەتیە بەناوبانگەکانی ناوچەکە.

وتی بڕیارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا کار لە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی شەعیتات دەستپێبکات. هەرکات دەستی بەکار کردەوە، نەخۆشخانەکە خزمەت بە ناوچەی شەعیتات و گوندەکانی دەوروبەری دەکات.

نەخۆشخانەی ئەبو حەمامەش ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌.

تاووتوێکردنی پێداویستییەکی گه‌وره‌

دودێکی وتی پشتیوانیكردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتیدانی بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەی ناوەندە تەندروستیەکان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ دابینکردنی ئامرازه‌ پزیشكییه‌كان و پشتیوانیی پێویست بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری.

وتی ئەم یارمەتیە بایەخ بە پێویستیەکی گرنگی ناوچەکە دەدات، کە دانیشتوانی دەبوو بەرگەی سەختی گەشتکردن بۆ ناوچەکانی دیکە بگرن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

دودێکی وتی کاری نۆژەنکردنەوە بەخێرایی و بە پشتیوانی دانیشتوانی ناوچەکە تەواودەکرێت، كه‌ وه‌ك وتی زۆر رازین بەم یارمەتیانە.

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ بەپێچەوانەوە، لە هەندێك بەشی دێرەزوور کە لەلایەن میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە کۆنترۆڵکراون دانیشتوان رووبەڕووی دۆخێکی تەواو جیاواز دەبنەوە.

وتی لەو ناوچانە، خزمەتگوزاری تەندروستییان نییە و میلیشیاکان دەستیان بەسەر نەخۆشخانەکاندا گرتووە، وەك نەخۆشخانەی شیفا، بۆ بەکارهێنانی ته‌نها بۆ خۆیان و رێدەگرن لەوەی مەدەنیەکان چارەسەر وەربگرن.

وتی لەو ناوچانە میلیشیاکان دەستیانگرتووە بەسەر چەندین ماڵیشدا بۆ نیشتەجێكردنی هێزەکانی خۆیان و پته‌وكردنی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500