هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

رێکخراوە ناحکومیەکان سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن له‌ ئه‌ڵمانیا دژی هێرشە کیمیاییەکانی سوریا

ئاژانسی فران پرێس

کارتۆنیستێكی سوری، عەمانی عەلی، یەکێک لە کارەکانی پیشاندەدات، کە تێیدا سەرۆک بەشار ئەسه‌د بە ڕووتی دەردەکەوێت كه‌ به‌شی خواره‌وه‌ی له‌شی بە هێمای مەترسیی چەکی کیمیایی داپۆشییه‌وه‌، لە ستیۆدیۆی نێو ماڵەکەی خۆیدا لە شاری ئیدلیب، 16 حوزەیرانی 2019. [عومران حاج کەدور\ئاژانسی فرانس پرێس]

کارتۆنیستێكی سوری، عەمانی عەلی، یەکێک لە کارەکانی پیشاندەدات، کە تێیدا سەرۆک بەشار ئەسه‌د بە ڕووتی دەردەکەوێت كه‌ به‌شی خواره‌وه‌ی له‌شی بە هێمای مەترسیی چەکی کیمیایی داپۆشییه‌وه‌، لە ستیۆدیۆی نێو ماڵەکەی خۆیدا لە شاری ئیدلیب، 16 حوزەیرانی 2019. [عومران حاج کەدور\ئاژانسی فرانس پرێس]

گروپێک لە رێکخراوە ناحکومییەکان سێشەممە (6 تشرینی یەکەم) رایانگەیاند کە لە ئەڵمانیا سكاڵایه‌كی تاوانبارێتییان لەدژی رژێمەکەی بەشار ئەسەد تۆمارکردووە بەتۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمایی لەمیانەی بارگرژییە درێژخایەنەکەی سوریادا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ناوەندی سوریا بۆ راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین (SCM)، دۆسیەکە، یەکەمین کرده‌ی یاساییه‌ لەسەر گومانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوه‌، كه‌ له‌جیاتی قوربانیانی هێرشە کیمیاییەکانی 2013 و 2017 تۆمارکرا.

ناوەندەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هێرشەکان لە خۆرهەڵاتی غوتە و خان شه‌یخون بوونە هۆی کوشتنی زیاتر لە 1,400 کەس، لەنێویاندا منداڵان.

بەگوێرەی بەیاننامەکە: "بە کۆکردنەوەی بەڵگە و ناسینەوەی شایەتحاڵەکان توانیمان لەبەردەم دادوەراندا شایەتیبدەین، داواکان ئامانجیان دەستگیرکردن و سزادانی ئەو بەرپرسە سوریانەیە کە لە ئەنجامدانی هێرشەکان بەرپرسیار بوون."

داواکاری گشتیی فیدڕاڵی ئەڵمانیا نه‌یتوانی دەستبەجێ وەرگرتنی داواکە پشتڕاستبكاته‌وه‌.

حکومەتی سوریا تۆمەتبارکراوە به‌ ژمارەیەک حاڵه‌تی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، تۆمەتگەلێک کە ئەو حكومه‌ته‌ رەتیدەکاتەوە.

وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی لە تەمموزدا دەنگیاندا بە کارکردن لەسەر دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەیەک کە سوریای بۆ یەکەمجار لەسەر هێرشی گازە ژەهراوییەکان سەرکۆنەکرد.

سوریا و روسیا دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەیان رەتکردەوە، گوایە هه‌واڵی هێرشە کیمیاییەکان ساختە بوون و هێزەکانی خۆرئاواشیان تۆمەتبارکرد بە بەسیاسیکردنی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی.

چەندین دۆسیەی تاوانکاری لە ئەڵمانیا کراونەتەوە لەسەر گومانه‌كانی تاوانی جەنگ له‌ سوریا به‌گوێره‌ی پره‌نسیپه‌ گه‌ردونییه‌كانی دادوەری، کە رێدەدات بە وڵاتێکی بیانی دادگایی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایه‌تی و تاوانەکانی جەنگ بکات.

گروپێک لە سورییەکان کە گومانده‌كرێت قوربانی یان شایەتحاڵی لاقه‌كردن و گێچەڵی سێکسی بووبن لە ناوەندەکانی دەستگیرکردنی ژێر دەسەڵاتی حکومەتەکەی ئەسەدا سكاڵایه‌كی یاساییان تۆماركرد له‌لای داواکارانی گشتی له‌ ئەڵمانیا، لە حوزەیراندا.

لە نیساندا، یەکەمین دۆسیەی دادگایی لە سەرانسەری جیهاندا لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد له‌سه‌ر ئەشکەنجەدانی پشتیوانیکراو لەلایەن حکومەتەکەی ئەسەدەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500