هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

چاودێران: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە باکوری سوریا 14 کەسی كوشت، زۆربەیان مەدەنیین

ئاژانسی فرانس پرێس

وێنەیەک لە ئاسمانه‌وه‌ شارۆچکەی باب پیشاندەدات لە ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری پارێزگای حەلەب، 16 تەمموز. [عارف تەماوی\ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەک لە ئاسمانه‌وه‌ شارۆچکەی باب پیشاندەدات لە ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری پارێزگای حەلەب، 16 تەمموز. [عارف تەماوی\ئاژانسی فرانس پرێس]

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند کە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو سێشەممە (6 تشیرینی یەکەم) بووە هۆی كوشتنی 14 کەس، کە زۆربەیان مەدەنیین، لە شارۆچکەی بابی ژێردەسەڵاتی تورکیا لە باکوری سوریا.

رێکخراوەکە رایگەیاند کە تەقینەوەکە لە نزیک وێستگەیەکی پاس بوو لە شارۆچکەکە و بووه‌ هۆی برینداربوونی لانیکەم 40 کەسیش، كه‌ بەشێکیان برینەکەیان سه‌خته‌.

تورکیا و بریکارە سورییەکانی کۆنتڕۆڵی چەند بەشێکی بچووکی سەر سنووری سوریا دەکەن لە دوای سێ هەڵمەتی داگیرکاریی سەربازیی لە 2016وە.

هیچ لایەنێک دەستبەجێ بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی لەئەستۆنەگرت، بەڵام زنجیرەیەک هێرشی لەمجۆرە لە باب روویانداوە لەو کاتەوەی لەلایەن سەربازانی تورکیاوە لە دەست رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ده‌رهێنرا لە 2017.

شارۆچکەکە، کە دەکەوێتە 40 کیلۆمەتر باکوری خۆرهەڵاتی حەلەبی دووەمین شاری سوریا، یەکێک بوو لە قه‌ڵاكانی گروپە تووندڕەوەکە لەوپەڕی خۆرئاوا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500