هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

چەند هێرشێکی نوێی موشەك ناوچەی سەوزی بەغدا دەکەنە ئامانج

فارس عومران

سەرەکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، لە 30 ئەیلول لەگەڵ باڵیۆزی 25 وڵات کۆبووه‌وە بۆ تاووتوێکردنی ئاسایشی نێردە دبلۆماتیەکان دوای هێرشی چەندبارەبووه‌وەی موشەک کە میلیشیاکانی سەربە ئێران تۆمەتباردەکرێن پێیان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی راگه‌یاندنی سەرەکوەزیران]

سەرەکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، لە 30 ئەیلول لەگەڵ باڵیۆزی 25 وڵات کۆبووه‌وە بۆ تاووتوێکردنی ئاسایشی نێردە دبلۆماتیەکان دوای هێرشی چەندبارەبووه‌وەی موشەک کە میلیشیاکانی سەربە ئێران تۆمەتباردەکرێن پێیان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی راگه‌یاندنی سەرەکوەزیران]

هێرشێکی موشەکی نوێ گەڕەکی جادریەی له‌ به‌غدا کردە ئامانج، نزیك بە ناوچەی سەوزی پارێزراو، وەزارەتی بەرگری عێراق دووشەممە (5 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "گروپە تیرۆریستیە تاوانکارەکان جارێکی دیکە هاوڵاتیانی ئاشتیخوازیان لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان کردە ئامانج."

راشیگەیاند كه‌ بەیانی زووی دووشەممە دوو کاتیوشایان گرتە ناوچەی باڵەخانەکانی سەلام لە گەڕەکی جیهاد لە خۆرئاوای پایتەخت.

موشەکی یەکەم لەپشت ئوتێل بابل کەوته‌وه‌ لە جادریە، لەکاتێکدا دووەم موشه‌ك لە نزیك باڵەخانەی هێڵی ئاسمانی عێراق کەوته‌وه‌ لە هەمان ناوچە.

ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی گڕی تێبەربوو لە هێرشەکەدا، بەڵام هیچ قوربانییەك تۆمارنەکرا.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیای ناوچەکە هەر دووشەممەش، هێرشێکی موشەکی بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکای کردە ئامانج، کە دەکەوێتە ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.

دوای هێرشەکان، هەنگاوی تووندی ئەمنی لە بەغدا نران بەجۆرێك ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی عێراقی بەسەر پایتەختدا دەسوڕانەوە.

حکومەت سوورە لەسەر کۆتاییهێنان بە هێرشەکان

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری له‌ پەرلەمان، ئەیاد جەبوری وتی: "حکومەت سوورە لەسەر وەستاندنی ئەم هێرشانە و به‌رپرسڕاگرتنی ئه‌وانەی بەرپرسن لێیان."

جەبوری بە دیارونای وت حکومەتەکەی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی جددیە دەربارەی بەتووندی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە موشەکیانە دژی نێردە دبلۆماتیەکان و پێگە مەدەنی و سەربازییەکان.

وتی: "پابەندە بە به‌جێهێنانی بەڵێنەکانیەوە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە."

لە 30 ئەیلول، شەش موشەك لە نزیك فڕۆکەخانەی هەولێر و کەمپەکانی ئاوارەکانیان دا نزیك لە هەرێمی کوردستان. لە وادی تەرجەلەوە تەقێنران لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا.

دوای هێرشەکە، حکومەت لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد و رێنمایی دا بۆ دەستگیرکردنی فەرماندەی ئەو هێزەی بەرپرسە لەو ناوچەیەی موشەکەکانی لێوە تەقێنران.

لە هێرشەکەی پێشتردا، پێنج منداڵی عێراقی و دوو ژن لە هەمان خێزان لە 28 ئەیلول کوژران کاتێك موشەکێك فڕۆکەخانەی بەغدای كرده‌ ئامانج، کە هێزەکانی ئەمریکای لێ نیشتەجێن، لەجیاتی ئەوە کەوتە ماڵی ئەوانەوە.

جەبوری وتی گروپەکانی سەربە ئێران زۆرجار تۆمەتباردەکرێن بەو هێرشانەی مەبەستیان "شەرمەزارکردنی حکومەتە لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەند پەیامێکی دڵنیاکەرەوەی دابوو بە باڵیۆزەکان".

کازمی لە 30 ئەیلول لەگەڵ باڵیۆزی 25 وڵات كۆبووه‌وه‌ و دڵنیایی پێدان لەوەی کە حکومەتەکەی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پاراستنی نێردە و پێگە دبلۆماسیەکان.

لە بەیاننامەیەکدا وتی هێزە ئەمنیەکان هەنگاوی پێویست دەنێن بۆ دەستڕاگەیشتن بەم ئامانجە و جەختیکردەوە لەوەی ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکیەکان هەوڵدەدەن سەقامگیریی عێراق نەهێلن و پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکانی تێکبدەن.

جەبوری وتی: "لەمڕۆدا، بەیاننامەی سەرکۆنە و رەتکردنەوە هەن لەلایەن هه‌موو لایه‌نه‌كانی وڵاته‌كه‌وه‌ دژی هەڕەشەکان بۆسەر نێردە دبلۆماسیەکان."

وتی بە ئاشکرا پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە کە ئەم کارانە "لە ناوبانگی وڵاتەکە دەدەن و خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی خەڵكەکەی ناکەن".

وتەبێژی سوپای عێراق، یەحیا رەسوڵ، یەکشەممە به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراق وت سەرەداوی گرنگ بەدەستهێنراوە دەربارەی هێرشە موشەکیەکان بۆسەر ناوچەی سەوز.

وتی کار بەردەوامە بۆ بەدواکەوتنی ئەوانەی هێرشەکانیان ئەنجامداوە بەگوێرەی "پلانێکی هەواڵگریی ورد" و بەیارمەتی ئه‌و تیمانه‌ی لێکۆڵینەوە كه‌ پێکهێنراون بە فەرمانی سەرەکوەزیران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500