هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیدەکات له‌ گەشەپێدانی دێرەزوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی خۆجێی کۆبوونەوە دەکەن لە شاری هەجین له‌ دێرەزوور بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی ناوچەکە چی پێویستە بۆ گەشەکردن. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی دێرەزوور]

ئەندامانی شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی خۆجێی کۆبوونەوە دەکەن لە شاری هەجین له‌ دێرەزوور بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی ناوچەکە چی پێویستە بۆ گەشەکردن. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی دێرەزوور]

سەرەڕای شەڕکردن دژی پاشماوە و شانە نوستووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتی گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی دەدەن و هانی گەشەپێدان ده‌ده‌ن لەو ناوچانەی دێرەزوور کە پێشتر ئەو گروپە کۆنترۆڵی کردبوون، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانی بواری میدیا و کۆمەڵایەتی عەمار ساڵح بە دیارونای وت شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یەکشەممە (4 تشرینی یەکەم) سەردانی هەجینی کرد لە خۆرهەڵاتی دێرەزوور.

وتی شاندەکە لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی خۆجێی و ریشسپیانی ناوچەکە کۆبووه‌وە لە بینای شارەوانی لە شاری شەعب بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی ناوچەکە چی پێویستە، کە شارۆچکەی باغوزیش دەگرێتەوە.

وتی چەند ساڵێکە ناوچەکە دەناڵێنێت بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە؛ سەرەتا لە ئەنجامی فەرامۆشکاریی رژێمی سوریاوە و دواتر بەهۆی وێرانکارییه‌وه‌ لە ئەنجامی شەڕەکاندا بۆ شکستهێنان بە داعش.

نوێنەران و ئەندازیارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشکنین بۆ وێستگەیه‌كی کارەبا ده‌كه‌ن لە شاری سوور له‌ دێرەزوور، کە یەکێکە لەو پرۆژانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تییەوە پشتیوانیدەکرێت. [خاوەنی وێنە: دێرەزوور 24]

نوێنەران و ئەندازیارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشکنین بۆ وێستگەیه‌كی کارەبا ده‌كه‌ن لە شاری سوور له‌ دێرەزوور، کە یەکێکە لەو پرۆژانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تییەوە پشتیوانیدەکرێت. [خاوەنی وێنە: دێرەزوور 24]

شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی خۆجێی پێکەوە گەشتێك دەکەن بە دێرەزووردا وەك بەشێك لە هەوڵێکی هاوپەیمانێتیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی ناوچەکە چی پێویستە لەڕووی پرۆژەی گەشەکردنەوە. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی دێرەزوور]

شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی خۆجێی پێکەوە گەشتێك دەکەن بە دێرەزووردا وەك بەشێك لە هەوڵێکی هاوپەیمانێتیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی ناوچەکە چی پێویستە لەڕووی پرۆژەی گەشەکردنەوە. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی دێرەزوور]

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانیده‌كه‌ن له‌ پرۆژەیەکی نوێی ئاو لە شاری سوور لە ناوچە گوندنشینەکانی باکوری دێرەزوور.

ساڵح وتی ئەمەش كه‌ناڵێكی نوێی ئاو و پەمپی مۆدێرن له‌خۆده‌گرێت کە ئاو دەگەیەننه‌ زیاد لە 450,000 مەدەنی و ئاودێری بۆ زیاد لە 250 کیلۆمەتر دووجا لە زەوی کشتوکاڵی دابیندەکات.

وتی پرۆژەی لەمشێوەیە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەشێوەیەکی باش پێشوازیی لێدەکرێت و ئاماژەیکرد بەوەی لەڕێی ئەوانەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڵێنی خۆی بۆ دابینکردنی کۆمەك بۆ خەڵكی ناوچەکە جێبەجێدەکات.

وتی گەشەکردنی شیاو دەکرێت بەربەستێك بێت دژی گەڕانەوەی داعش و رێگریده‌كات لە هەوڵەکانی بۆ راکێشانی لاوانی بێکار.

لە کۆتایی ئەیلولدا، نێرده‌ی تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، باڵیۆز جەیمس جیۆفری و نوێنەری تایبەت بۆ سوریا، جۆئێڵ رایبه‌رن گەشتێکیان بۆ ناوچەکە کرد.

لە دێرەزوور، دۆخەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەرپرسان و ئەندامانی ئەنجومەنی خۆجێی و چەند کەسێکی دیکە تاووتوێکرد.

جیۆفری جەختی لە پێویستی بۆ هاریکاری و هەماهەنگی بەردەوام کردەوە لە هەڵمەتێكدا بۆ دڵنیاییدان بە شکستێکی بەردەوامی داعش و گەیاندنی کۆمەكی مرۆیی و سەقامگیری بۆ ناوچە رزگارکراوەکان.

هەروەها جەختیکردەوە لەوەی ئەمریکا لەنزیکەوە پەیوەست دەمێنیتەوە بە هاوبەشانییه‌وه‌ لە ناوچەکە بۆ رێکخستنی هەوڵە سەربازی و مەدەنیەکان بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش دەرناکەوێتەوە و هەروەها بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ شەڕی سوریا.

هێرشە ئاسمانیه‌کان حەشارگەکانی داعش دەکەنە ئامانج

ساڵح وتی یەکشەممەش، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند هێرشێکی ئاسمانییان لە ناوچەی بادیە (بیابان) ئەنجامدا بۆ بەئامانجکردنی گردبوونەوەی ئەندامانی داعش کە بۆ ئەوێ هەڵاتبوون بۆ خۆشاردنەوە، بە سوودبینین لە سەختیی پێکهاتەی خاکەکەی.

وتەبێژی هاوپەیمانان، عەقید واینی مارۆتۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی: "بەهۆی ئه‌و ناسه‌قامگیری و نادڵنیاییه‌ی هەڕەشە له‌ سوریا ده‌كات، ناوچەی وەك بیابانی بادیە کەشێكیان هەیە کە تیرۆریستان گەشەی تێدا دەکەن."

مارۆتۆ وتی: "داعش ئەم شوێنە گۆشەگیر و بەشەڕ وێرانبووانە بەکاردەهێنێت بۆ راهێنانی چەکدارانی و پیلاندانان بۆ چەندین هێرشی تیرۆریستیی شەڕانگێزانە لە تەواوی ناوچەکە و دەرەوە."

وتیشی: "هاوپەیمانی [نێوده‌وڵه‌تی] و هاوبەشانمان لە هەسەدە ناوەستن لە بەرگرتن بەوەی ئەم تیرۆریستانە پەناگەیەکی ئارامیان هەبێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500