لەکاتێکدا لە 2008 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوه لە بەندیخانەی بوکا لە باشوری عێراق دهستبهسهر بوو، سەرکردەی داهاتوو (لهگهڵ ئێستا)ی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) زانیاریی بەنرخی دەربارەی هاوڕێ تووندڕەوەکانی بۆ لێکۆڵەران درکاندووە.
دهرخستنی زانیاری دەربارەی سەرکردەی داعش ئەمیر محەمەد سەید عەبدولڕەحمان مەولا لە 17 ئەیلول لەلایەن ناوەندی دژەتیرۆریزمی ئەکادیمیای سەربازی ئەمریکاوه لە چەند بەڵگەیەکدا بڵاوکرایەوە.
دۆکیومێنتەکان دەریدەخەن کە مەولا زانیاری دەربارەی هەیکەلیەتی ئیداری و رێکخراوەیی قاعیدە لە عێراق بە لێکۆڵەران بەخشیوە.
لەمیانەی سێ خولی لێکۆڵینەوەدا، بەڵگەکان دەریدەخەن، مەولا ناوی 68 ئەندامی قاعیدەی داوە، وێنەی 19 سەرکردەی گروپەکەی پشتڕاستکردۆتەوە و زانیاریی کەسیشی دەرباریان دركاندووه.
لهمانه کورتەباسێکی روخساریان، ژیاننامەیەکی کورت و تەنانەت ژمارەی تەلەفۆنەکانیشیان.
بەگوێرەی بەڵگەکان، ئەو زانیاریانەی مەولا ئاشکرای کردوون وایکردووە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە سەرکهوتوانە دەیان چەکداری قاعیدە دەستگیربکەن یان بکوژن.
'بیرێكی قوڵ له زانیاری'
شارەزایهكی بواری هەواڵگری، فازڵ ئەبو رەغیف بە دیارونای وت مەولا ئەم زانیاریانەی لەکاتێکدا بەخشیوە کە لە پرۆسەی بەجێهێشتنی قاعیدە و چوونە نێو ریزەکانی داعشدا بووە.
پێدەچێت لهژێر کاریگەریی سەرکردەی داعشدا ئەبوبەکر بەغدادی بووبێت و پەرۆشی بههێزبوونی گروپەکە نوێكه بووبێت لە موسڵ، لەسەر حیسابی قاعیدە.
ئەبو رەغیف وتی لە دیدگای سەرکردە تووندڕەوە نوێکاندا، شێوازەکەی قاعیدە ببووه شێوازێکی دێرین.
وتی ئهوه روونبوو کە مەولا تەنیا بەرژەوەندی و سەلامەتیی خۆی ویستووە لەمیانەی لێکۆڵینەوەکاندا و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ددانپێدانانەکانی بووه هۆی لەناوبردنی سەرکردە تووندڕەوە باڵاکان.
لەنێوایاندا، کەسی دووەمی قاعیدە لە عێراق، مەغریبییەک کە بە ئەبو قاسورا و ئەبو سارا ناوی دەرکردبوو. لەلایەن هێزەکانی ئەمرکاوه لە موسڵ کوژرا هەشت مانگ دوای ئەوەی مەولا زانیاریی دەربارهی دابوو.
ئەبو رەغیف وتی مهولا كهسایهتییهكانی پشت تیرۆرکردنەکان و رفاندنەکان و دروستکردنی ئەو تەقەمەنییانەی ئاشکراکرد کە لە بەئامانجکردنی سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە عێراق بەکاردههێنران.
وتی: "مەولا بیرێكی قوڵ له زانیاری بوو، چونكه پێگەی 'ئەمیری شەریعەی گشتی' ههموو لە قاعیدەدا لە موسڵ و تۆڕێکی پەیوەندیی ئاڵۆزی هەبوو لەگەڵ زۆربەی ئەو سەرکردانەی متمانەیانی بەدەستهێنابوو."
لە 2009، ساڵێک دوای دەستگیرکردنەکەی، مەولا ئازادكرا. دەیەیەک دواتر، دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە 27 تشرینی یەکەم 2019، چووە جێگەکەی ئەو و وەک سەرکردەی نوێی داعش دەستبەکاربوو.
مەولا، کە لە شاری زۆرینە تورکمانی تەلەعفەر لە 1976 لەدایکبووە، چەندین نازناوی دیکەی هەیه، لەوانە ئەبو عومەر تورکمانی، عەبدولئەمیر محەمەد سەید سەلابی، حاجی عەبدوڵا و عەبدوڵا قارداش.
لە حوزەیراندا، ئەمریکا خەڵاتەکەی بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی لە 5 ملیۆن دۆلارەوە زیادکرد بۆ 10 ملیۆن دۆلار.
ئاشكراكردنی زانیاری دەکرێت متمانە تێکبشکێنێت
شرۆڤەکاری سیاسی، ماهیر عەبد جۆدا بە دیارونای وت: "مەولا تەنیا تیرۆریستێکی فریودهره و هەموو بانگهشهكانی و خۆههڵكێشانهكانی درۆن کە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکانی بهكاریدههێنان."
جۆدا وتی ئاشكراكردنی زانیارییهكانی ئەمدواییە دەربارەی خیانەتەکەی مەولا لە هاوڕێ تووندڕەوەکانی "دەکرێت ببێتە هۆی تێکشکانی متمانەیان پێی".
وتی: "بەدڵنیاییەوە چیتر وەک سەرکردەیەک نایبینن کە پابەندبێت و خەمی پەیڕەویكردنی رێساكانی گروپەکەی ههبێت، بەڵکو وەک کەسێکی تۆمەتبار کە خیانەتی لە هاوپەیمانەکانی پێشووی کردووە."
وتیشی ئەمە دەبێته هۆی درزێکی گەورە لەنێو داعشدا، کە خۆی لەژێر فشارێکی زۆردایە.
ههروهها وتی: "داعش لهسهر زەوی زۆر بچووكبۆتهوه و هەر جموجۆڵێکی ئەندامەکانی بەتووندی سنووردارکراوە، سوپاس بۆ هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکانی هێزەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."
شارەزای بواری سەربازی، عەدنان کینانی وتی سەرباری ئەوەش شانەکانی داعش بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرش، بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر سنووردار.
بە دیارونای وت زانیاریی نوێ کە تیشکێکی نەرێنی دەخەنە سەر سەرکردەکەی ئێستا "دەکرێت گرنگ بێت لە خێراکردنی کۆتاییهاتن به گروپە تیرۆریستییەکە".
کینانی وتی لە ئەنجامدانی خیانەتەکەیدا، مەولا بە تەنیا نەبوو.
وتی زۆر له سەرکردە و چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش زوو رووخان و زانیاریی بەسوودیان دەربارەی هەیکلەیەتی گروپەکە و سەرچاوەی دارایی و ناونی نهێنیی ئەندامەکانیان درکاند.
کینانی وتی ههموو ددانپێدانانەکان ئەنجامی باشیان هەبووە کە بوونەتە هۆی بەزاندنی تیرۆریزم و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی.