هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق چەندین هێرشی تووند دژی داعش ئەنجامدەدەن لە دیالە

خالید تائی

ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق حەشارگەیەکی داعشیان ده‌وره‌داوه‌ لە حەوزی عوزه‌یم لە دیالە، لە 3 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزم]

ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق حەشارگەیەکی داعشیان ده‌وره‌داوه‌ لە حەوزی عوزه‌یم لە دیالە، لە 3 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزم]

ئۆپەراسیۆنە بەرپێگرە ئەمنیەکانی ئەمدواییە لە دیالە توانای پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان نەهێشتووە بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی پارێزگاکە، پسپۆڕێکی عێراق دووشەممە (5 تشرینی یەکەم) بە دیارونای وت.

دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق بە پشتیوانی سوپا و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین هێرشی تووندیان ئەنجامداوە دژی پاشماوەکانی داعش لەم چەند رۆژەی دواییدا لە دیالە.

زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن لە رۆژی شەممەدا دوو ئەندامی داعشیان کوشت و 20 ئەشکەوت و شوێنی پشودان و جبەخانەی چەکیان تێکشکاند لە حەوزەکانی عوزه‌یم و حەمرین.

وتەبێژی سوپای عێراق یەحیا رەسوڵ وتی چەکدارێکی داعشیش دەستگیرکرا.

ئەندامێکی داعش لەلایەن ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراقەوە ده‌ستگیركراوه‌ لە 3 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزم]

ئەندامێکی داعش لەلایەن ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراقەوە ده‌ستگیركراوه‌ لە 3 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزم]

لە بەیاننامەیەکدا وتی: "دەزگای دژە تیرۆریزم زانیاری هەواڵگری گرنگی بەدەستهێنابوو دەربارەی تۆڕە تیرۆریستیەکان کە لەو پارێزگایە چالاكن دوای چەندین هەوڵی ورد و چەند مانگە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری."

هێزەکە لە 30 ئەیلول ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی دەستپێکرد نزیك بە رووباری نارین لە باکوری دیالە و چەند کەمپێکی نهێنی داعشی کردە ئامانج، کە هەندێکیان هێشتا بنیاتدەنران.

چەندین ئەشکەوت و شوێنی پشودان و جبەخانە دۆزرانەوە کە ماددەی تەقەمەنی زۆر مەترسیدار و ئۆتۆمبیلێکیان تێدابوو کە بۆ لێدانی تونێل بەکاردەهات.

هێزەکەی دەزگای دژە تیرۆریزم ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیشی لە ناوچەکە ئەنجامدا، کە سەرکەوتوانە سەرکردەیەکی داعشی دەستگیرکرد کە هەوڵی هەڵاتنی ده‌دا.

ستراتیژێكی ئەمنیی فراوانتر

پسپۆڕی ئەمنی سەفا ئەعسەم وتی ئەم ئۆپەراسیۆنانە "توانای پاشماوەکانی داعشیان نەهێشتووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاست باڵا کە وادەکات ورەی ریزەکانی گروپەکە بەرزبکەنەوە و سەرنجی میدیا بەلای خۆیاندا رابکێشن".

بە دیارونای وت: "هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ سەلماندنی ئامادەییان و بەلاڕێدابردنی ئاسایش بە پلاندانانی هێرشە ترسنۆکەکانیان لە حەشارگە نهێنیەکانیانەوە لە حەوزی حەمرین و ناوچە بێ دانیشتوانەکانی دیکە، شکستیانهێناوە لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکاندا بۆ بەدواکەوتنیان."

وتی لەئێستادا ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان بەگوێرەی ستراتیژێکی فراوانتر ئەنجامدەدرێن، بەجۆرێك هەر ئۆپەراسیۆنێك ئەوەی پێش خۆی تەواودەکات و ئەنجامی کاریگەرتر بەدەستدەهێنێت.

ئه‌عسه‌م وتی راپۆرتەکانی ئەمدواییە لاوازبوونی چالاکیه‌كانی تیرۆریستان نیشاندەدەن لە ناوچە دوورەدەستەکان، له‌كاتێكدا هەڕەشەی پاشماوەکانی داعش کەمدەبێتەوە "بەهۆی هەڵمەتە بەرفراوانەکانی گەڕان و هێرشی بژاردە و ئاراستەکراو بۆسەر ئامانجه‌ دیاریکراوەكان".

وتیشی هێزەکانی عێراق زانیاری هەواڵگریی بەرفراوانیان هەیە دەربارەی شوێنەکانی خۆحەشاردانی پاشماوەکانی داعش و چەندین ئۆپەراسیۆنی کاریگەر ئەنجامدەدەن بۆ بەدواکەوتنیان و چاودێریکردنی جوڵەیان و لەناوبردنیان هەرکە کات لەباربوو.

ئەعسەم ئاماژەیکرد بەوەی زانیاری دراو لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە "زۆر پێویستە بۆ دەوڵەمەندکردنی بانکی زانیاری هەواڵگری دەربارەی تیرۆریستان" و جەختیکردەوە لەوەی هەوڵە هەماهەنگیکراوەکانی نێوان یەکە ئەمنی و سەربازییەکان و دەزگای هەواڵگری و خێڵەکان بۆ بنەبڕکردنی پاشماوەکانی داعش بەردەوامن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500