هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق 5 پاشماوەی داعش دەکوژن لە وادی سەرسار

خالید تائی

هێزەکانی سوپای عێراق لە 1 تشرینی یەکەم ئۆتۆمبیلێك دەپشکنن کە هی پاشماوەکانی داعشە و لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە وادی سەرسار دۆزراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی سوپای عێراق لە 1 تشرینی یەکەم ئۆتۆمبیلێك دەپشکنن کە هی پاشماوەکانی داعشە و لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە وادی سەرسار دۆزراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سوپای عێراق پێنجشەممە (1 تشرینی یەکەم) پێنج پاشماوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە بیابانی وادی سەرسار، خۆرئاوای پارێزگای سەلاحەدین.

هێزەکانی سوپا چوارشەممە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرەیان دەستپێکرد بۆ بەدواکەوتنی پاشماوەکانی داعش لە وادی سەرسار، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت.

وادی سەرسار لەسەر سنووری پارێزگای نەینەوایە لە باکورەوە و پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاواوە.

خەفاجی وتی یەکە سەربازییەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە لە ئەنبار و فەرماندەییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و نەینەوا بەشدارییان کرد لە ئۆپەراسیۆنێك لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی هێزە زەمینیەکان.

سەربازەکانی عێراق له‌ وادی سەرساری پارێزگای سەلاحەدین دەبینرێن لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەكانی داعش، لە 1 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازەکانی عێراق له‌ وادی سەرساری پارێزگای سەلاحەدین دەبینرێن لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەكانی داعش، لە 1 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئۆپەراسیۆنەکە دوای چەند زانیارییەکی هەواڵگری لە عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە بەگەڕخرا دەربارەی ژمارەیەك له‌ ئەندامانی داعش کە هەڵاتبوون لە دوورگەی کەنعوس (زوور کەنعوس)، باکوری پارێزگای سەلاحەدین، بۆ وادی سەرسار.

'دەستکەوتێکی بەرچاو'

خەفاجی وتی لە دوو ساڵی رابردوودا، ئۆپەراسیۆنەکە بۆتە هۆی وێرانكردنی شەش شوێنی پشوودان و تونێل و دەستگرتن بەسەر سێ ماتۆڕ و ئۆتۆمبیلدا.

وتیشی هێزەکانی عێراق بڕێکی زۆر لە موشەك و بۆمبی دەستکرد و پشتیوانی لۆجستی و دەرمانیان له‌ناوبرد.

وتی پێنجشەممەش، پێنج ئەندامی داعش کوژران دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق لە تونێلێکدا دەوریان گرتن لە وادی سەرسار.

خەفاجی وتی ئەمە دەستکەوتێکی بەرچاو بوو چونکە چەکدارەکان ئەو ناوچە دوورەدەست و سەختەیان بەکاردەهێنا بۆ گردبوونەوە.

وتی هەوڵیاندا سوود لە نزیکی ناوچەکە لە سنووری عێراق-سوریاوە ببینن لە خۆرئاوا و ناوچە چیایی و دوورەدەستەکان لە شەرگات، لە باکوری دیالە و باشوری کەرکوك.

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا له‌گه‌ڕدایه‌ و بۆ چەند رۆژێكی تر بەردەوامدەبێت و ئاماژەیکرد بەوەی ئامانجی پاککردنەوەی بڕێکی فراوانە لە دەوروبەری وادی سەرسار لە هەڕەشەی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500