لە سەرەتای ئابەوە، نزیکەی 40 هێرشی موشەکی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایان لە عێراق کردۆتە ئامانج و هەندێکیان ئاراستهی ئهركه دبلۆماتیەکان و بنکەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كراون.
بەگوێرەی دەزگای دژە تیرۆریزمی هەرێمی کوردستانی عێراق له دوایینی ئەم هێرشانەدا، چوارشەممە (30 ئەیلول) شەش موشەك لە پارێزگای نەینەواوە نران بە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە، کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرن.
دەزگاكهی دژە تیرۆریزم هێزەکانی حەشدی شەعبی تۆمەتبارکرد بە بەرپرسیارێتی، کە تۆڕێکی سەربازیی نائاساییە و لایەنەکانی سەربە ئێران زاڵن تێیدا.
دووشەممە چەند موشەکێك لە گوندێکی نزیك بە فڕۆکەخانەی بەغدایان دا کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرن. هێرشەکە پێنج منداڵ و دوو ژنی کوشت لە هەمان خێزان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەنجەی تۆمەتی راکێشا بۆ میلیشیاکانی سەربە ئێران کە لە عێراق کاردەکەن و رایگەیاند "هەڕەشەیەکی پهسهندنەکراون" لە عێراق.
بەڵام ئەم میلیشیانە بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆنەگرتووە و زۆرێك لە عێراقیەکانی تووڕەکردووە کە ئێران و هاوسۆزەکانی تۆمەتباردەکەن بەوەی رووی راستەقینەیان دەشارنەوە.
'دهركهوتهیهكی دووڕوویی'
هیچ گروپ یان کەسێك هێشتا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی 15 ئەیلولی لەخۆنەگرتووە کە تێیدا بۆمبێکی دەستکرد بە کاروانێکی دبلۆماسیی بەریتانیادا تەقییەوە کە بە ناوەندی بەغدادا تێدهپهڕی.
هیچ یەك لەو گروپانەش هێرشه موشەکییهكهی 16 ئەیلولیان لەخۆنەگرتووە بۆسەر گەڕەکی قادسیە لە ناوچەی سەوزی بەغدا، کە بنکەی نیشتەجێبوونی نێردە دبلۆماتیە نێودەوڵەتیەکانە.
رژێمی ئێران خێرا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد، بەجۆرێك میلیشیاکانی سەربە ئێران بەدوایدا هەمان کاریان کرد.
لە بەیاننامەیەکی 17 ئەیلولدا، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران سەعید خەتیبزادە وتی تاران سەرکۆنەی بەئامانجکردنی هەر نێردەیەکی دبلۆماتی دەکات لە بەغدا.
دوای ئەم بەیاننامەیە، سەرکردەی میلیشیا عێراقیەکانی هاوپەیمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڵوێستێکی هاوشێوەیان دەربڕی.
لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تویتەردا، بەرپرسی کەتائیب حیزبوڵڵا، ئەبوعەلی عەسکەری وتی: "بەئامانجکردنی نێردە دبلۆماتیەکان خزمەت بە هیچ بەرژەوەندیەك ناکات تا ئەوکاتەی نەبنە ئهگهری هەڕەشە یان ههڕهشهیەکی حەتمی."
ئەندامێکی باڵای میلیشیای عەسائیب ئەهل حەق، جەواد تالیباویش هاتە سەر تویتەر بۆ راگەیاندنی ئەوەی بەئامانجکردنی نێردە دبلۆماتیەکان "پهسهندنەکراو و زیانبەخشە بۆ هەیبەتی دەوڵەت".
هاوکات، پیاوی ئایینیی جەماوەریی عێراق، موقتەدا سەدر وتی: "لە بەرژەوەندی هیچ کەسدا نییە کە عێراق بە تونێلێکی تاریكدا ببرێت بۆ نێو تەنورێكی ئاگراوی لە تووندوتیژی."
لە پۆستێکی دواتریدا له تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سەرکردەی بزوتنەوەی سەدر وتی: "بە سوودمەندی نازانم بنکە کلتوری و دبلۆماتیەکان بکرێنە ئامانج."
شیکاروانی ستراتیژی عەلا نەشوع بە ئاماژەکردن بە دووڕوویی میلیشیاکان بە دیارونای وت: "ئەم لێدوانانە تەنیا ویستی ئێران پیشاندهدهن."
وتی ئهو میلیشیانهی پشتیوانییان له هێرشەکان دهکرد، بەبێ راگەیاندنی بەرپرسیارێتی خۆیان، لەئێستادا وەك ئێران سەرکۆنەیان دەکەن و کتوپڕ هێرشەکان لەقەڵەمدەدەن بە "زیانبەخش بۆ بەرژەوەندیە نیشتمانیەکان نەك خزمەت بە عێراق بکەن".
نەشوع وتی پێگەی رژێمی ئێران بۆسەر هێرشەکان لە عێراق "دهركهوتهی دووڕوویی سیاسییەتی" و سوپای پاسدارانی تۆمەتبارکرد بە خزمەتکردنی بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی خۆی لە عێراق.
'پێشێلکردنی نەریتە نێودەوڵەتیەکان'
لە چاوپێکەوتنێکی 17 ئەیلولی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیەدا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ماتیو توێلەر هێرشە چەندبارەکانی بۆسەر نێردە نێودەوڵەتی و دبلۆماتیەکان لەقەڵەمدا بە "تاکتیکێك بۆ کەمبایەخکردنی سەروەریی عێراق".
ئهكادیمییهكی بواری سیاسهت، تەها لەهیبی بە دیارونای وت: "هێرشەکان بۆسەر نێردەکان و باڵیۆزخانەکان و کاروانە دبلۆماسیەکان پێشێلکارییەکی مەترسیداری نەریتە نێودەوڵەتیەکانن."
وتی پاراستنی ئامادەیی دبلۆماسیی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودهوڵهتی لە عێراق دەبێت لە ئەولەویەتە باڵاکانی حکومەت بێت، چونکە هەر هەڕەشە و هێرشێكی لەمجۆرە بۆسەریان کاردانەوەی نەرێنیی هەیە بۆسەر بەرژەوەندیەکان و داهاتووی وڵاتەکە.
لەهیبی سوپای پاسداران و میلیشیا هاوسۆزەکانی تۆمەتبارکرد بە هێرشەکان و وتی سەرکۆنەکردنی ئەمدواییە لهلایهن ئێرانهوه "هەوڵێكە بۆ شاردنەوەی ئەو راستیەی کە خۆی لەپشتیانەوەیە".
وتی: "سەرکۆنەکردنی ئێران بێ بەهایە. کۆماری ئیسلامی هەمیشە درۆدەکات، تەنانەت لهگهڵ خەڵکی ئێرانیش."
لەهیبی وتی: "رژێمی ئێران باجی دەستێوەردان لە عێراق و ناوچەکەش دەدات،" چونکە ئەو مامەڵەیە دواجار سەردەکێشێت بۆ فشاری زیاتری نێودەوڵەتی و سنووردارکردنی پلانەکان و هەوڵەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی.