هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

بەڕێوبەری بانکی ناوەندی سوریا ناوی دەچێتە لیستی سزاکانەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

چەند پیاوێک بنکەی سەرەکیی بانکی ناوەندی سوریا بەجێدەهێلن لە مەیدانی سەبع بەحرات لە دیمەشق، 17 حوزەیران. [لوئەی بیشارە]

چەند پیاوێک بنکەی سەرەکیی بانکی ناوەندی سوریا بەجێدەهێلن لە مەیدانی سەبع بەحرات لە دیمەشق، 17 حوزەیران. [لوئەی بیشارە]

ئەمریکا چوارشەممە (30 ئەیلول) سزای سەپاند بەسەر بەڕێوبەری بانکی ناوەندی سوریادا، حازم کارفول و 16 کەس و دامەزراوەی دیکە.

بڕیارەکە بەشێکە لە یاسای قەیسەر، کە لەڕێوه‌ ئەمریکا ئامانجیەتی رێگریبكات لە هەر هەوڵێکی بونیادنانەوە یان ئاساییکردنەوەی بازرگانی بەبێ ئەوەی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تاوانەکان بخرێتە سەر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا.

ئەمریکا فەرمانیكرد بە سڕکردنی هەر سەروەت و سامانێکی کارفول له‌ ئەمریکا، لەگەڵ چەند سورییەکی دیکە، کە هەر ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی لەگەڵیاندا لە ئەمریکا سزای بەدواوەیە.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان هەر کەسێک دەکاتە ئامانج کە پەیوەندی بە ئەسەدەوە هەبێت، هیچ تاوانێکی دیاریکراوی نەخستە پاڵ کارفول بەڵام ئاماژەی بەو راپۆرتانە کردووە کە ناوبراو هەوڵیداوە پارە لە بازرگانی و کۆمپانیاکان بکێشێتەوە لە خزمەتی خەزێنەی دەوڵەتدا.

وەزیری دارایی، ستێڤن مونشن وتی ئەوانەی لەگەڵ رژێمی سوریادا بەردەوامن "زیاتر رێخۆشدەکەن بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و گەندەڵییەکانی".

بازرگان خدر تاهیر بن عەلی و سەرۆکی بەڕێوبەرێتی هەواڵگری گشتیش، حوسام محەمەد لوکا، لەلایەن وەزارەتی دراییەوە خراونەتەوە لیستی سزاکانەوە.

تاهیر تۆمەتبارکراوە بەوەی دابینکاری سەرەکی بووە بۆ فیرقەی 4ی سوپا لەنێویاندا دروستکردنی کۆمپانیایەکی ئەمنیی تایبەت کە بووە بە "باڵی نافەرمیی جێبەجێکردن"ی یەکەکە.

وەزارەتەکە رایگەیاند کە تاهیر هەروەها دابینکەری کۆمپانیای پەیوەندی، عیما تێل ئێڵ ئێڵ سی بووە، لە مەزادێکی ئاشکرادا لە بەرامبەررامی مه‌خلوفدا، دەوڵەمەندێک کە چیتر لەگەڵ ئەسەدی ئامۆزای نێوانی نەماوە.

وەزارەتی دەرەوە بەجیا رایگەیاند کە سێ کەس و یەکەی خستۆتە لیستی سزاکانەوە بەهۆی هێرشە خوێناوییەکانی سێ ساڵ پێش ئێستا لە شارۆچکەی ئارمەنازی پارێزگای ئیدلیب.

لە 29 ئەیلول 2017، هێرشە ئاسمانییه‌کان بوونە هۆی کوشتنی لانیکەم 35 کەس، لەنێویاندا لانیکەم سێ منداڵ، بەگوێرەی پێنج شایەتحاڵ و وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی کە لەلایەن رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤەوە وردبینیکران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500