شۆفێری ماتۆڕسایكلهكان لە پارێزگای دێرە زووری سوریا لەژێر چاودێری چڕدان لەکاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رێوشوێنی تووند دەگرنەبەر بۆ چاودێریکردنی ئەو ماتۆڕانە و کۆنتڕۆڵکردنی جموجۆڵیان، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.
هەسەدە رێوشوێنی ئەمنیی نوێی گرتۆتهبهر دوای ئەوەی چەکداران و شانە نوستووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سوودیان لە زۆربوونی ماتۆڕسایكل وەرگرتووە بۆ ئەوەی هاتوچۆی پێبکەن.
چالاکوانی بواری راگەیاندن و کۆمەڵایەتی، عەمار ساڵح بە دیارونای وت چەکدارانی داعش ماتۆڕسایكلیان بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی تیرۆرکردن، چاندنی تەقەمەنی دەستکرد و تێکدانی ئەمنیەت لە پارێزگاکەی خۆرهەڵات.
سەڵاح وتی ماتۆڕسایكلهكان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکە بەکاردەهێنرێن، لەکاتێکدا نرخیان گونجاوە و بۆ لێخوڕین و ئاسانن و سووتەمەنی زۆر ناخۆن، کە نرخەکەی لەمدواییانەدا بەرزۆتەوە.
وتی چەکدارانی داعش سوودیان لەم دۆخە و کەمیی چاودێری بینیوە بۆئەوەی هاتوچۆبکەن و بێ ئەوەی بناسرێنەوە تاوان و هێرش ئەنجامبدەن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە هەسەدە وەک کاردانەوەیەک، هاتوچۆی ماتۆڕسایكلی سنووردارکردووە.
سەڵاح وتی وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە، هەسەدە داوای لە هەموو خاوەن ماتۆڕسایكلهكان كردووه کە ماتۆڕسایكلهكانیان لای لایەنی پەیوەندیدار تۆماربکەن، بۆئەوەی ماتۆڕسایكله تۆمارنەکراوەکان بە ئاسانی بناسرێنەوە.
وتیشی هەسەدە لە چەند شارۆچکە و گوندێک قەدەغەی هاتوچۆی لە 6ی ئێوارەوە تا 6ی بەیانیی رۆژی دواتر خستۆتە سەر ماتۆڕسایكل.
وتی هێزە ئەمنییەکان بەگوێرەی پلانەکان ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە جێبەجێدەکەن، بەمدواییانە لە شارۆچکەی باغۆز، هەروەها قەدەغەی هاتوچۆ و رێوشوێنی ئەمنیی دیکە زۆر بە تووندی دەسەپێنن.
سەڵاح وتی هەسەدە دەیان خاڵکی پشکنین و بەربەستی سەر رێگەکانیان داناوە بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی ماتۆڕسایكلهكان، هەروەها هەموو ئەو خاوەنی ماتۆڕسایكلانهی دەستگیرکردووە کە ماتۆڕسایكلهكانیان تۆمارنەکردووە.
ژمارەیەکی بەرچاو رووداوی دزرانی ماتۆڕسایكل لەمدواییانە روویدا و دهركهوت کە چەکدارانی داعش دەیاندزن و لە کردەوەی تیرۆرکردن و تاوانەکانی دیکەدا بەکاریاندەهێننەوە.