هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

میلیشیاکانی سەربە ئێران بەربەستن لەبەردەم گەشەکردنی کێڵگەی غازی عەکازدا له‌ عێراق

حەسەن عوبه‌یدی لە بەغدا

لەم وێنەیەدا کارمەندێکی ته‌كنیكیی عێراقی کاری چاککردنەوە ئەنجامدەدات لە کێڵگەی غازی سروشتی عەکازدا لە خۆرئاوای ئەنبار، کە 1 ئەیلول 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی فوراتی باڵا]

لەم وێنەیەدا کارمەندێکی ته‌كنیكیی عێراقی کاری چاککردنەوە ئەنجامدەدات لە کێڵگەی غازی سروشتی عەکازدا لە خۆرئاوای ئەنبار، کە 1 ئەیلول 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی فوراتی باڵا]

پسپۆڕان بە دیارونایان وت بڵاوبوونەوەی میلیشیا چەکدارەکانی سەربە ئێران لە دەوروبەری کێڵگەی غازی عه‌كاز لە خۆرئاوای ئەنبار ئاستەنگی سەرەکییە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی کارەکان لە کێڵگەکەدا.

یەکێك لە گەورەترین کێڵگەکانی غازی سروشتی لە عێراق، عەکاز، دەکرێت بە هەزاران هەلی کار دابین بکات بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و یارمەتی دابینکردنی پێداویستییه‌كانی پارێزگاکە بۆ کارەبا بدات.

یەدەگی غاز لە عەکاز، نزیك بە شارۆچکەی قائیمی سه‌ر سنوور، له‌ ئەنبار، بە زیاد لە پێنج ترلیۆن سێجا دەخەمڵێنرێت.

دانوستانەکان لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و دامەزراوەی غازی کۆریادا (کۆگاز) بۆ گەشەپێدان و بەکارهێنانی کێڵگەی عەکاز شکستیان هێناوە لەوەی هیچ پێشڕەوییەك بەدەستبهێنن لە چەند مانگی رابردوودا.

ئەو کۆمپانیا کۆریاییە لە 2011 شکستی بە چەندین رکابەری بیانی هێنا بۆ بردنەوەی گرێبەستێك بۆ گەشەپێدانی کێڵگەکە. لە 2014 ناچارکرا کارەکانی بوەستێنێت و بکشێتەوە کاتێك داعش بەشێکی گەورەی پارێزگای ئەنباری داگیرکرد.

'ژینگەیەکی نائه‌مین'

دوای رزگارکردنی پارێزگاکە، وەزارەتی نەوت داوای لە کۆمپانیاکە کرد بگەڕێتەوە و کارەکانی دەستپێبکاتەوە، بەڵام بوونی میلیشیاکانی سەربە ئێران، بەرچاوترینیان کەتائیب حیزبوڵڵا، حەرەکات نوجەبا و سەرایا خوراسانی، کۆمپانیاکەیان وەستاند.

بەگوێرەی بەرپرسێکی وەزارەتەکە، کۆمپانیاکە "سەرەتا پێشوازی لە داوای گەڕانەوە و بەکارهێنانی کێڵگەکە کرد، بەڵام داوای لە حکومەت کرد ناوچەکە پاکبکاتەوە لە هێزە نائاساییەکان".

ئەو بەرپرسە کە داوایکرد ناوی نەبرێت بە دیارونای وت دامەزراوەکە رایگەیاند بوونی میلیشیاکان وادەکات ناوچەکە "ژینگەیەکی سەلامەت نەبێت بۆ ئەندازیاران و کارمەندانی".

وتی: "سووربوونی میلیشیاکان له‌سه‌ر مانەوە لە ناوچەکە... دەکرێت [دواجار] خزمەت بە کارنامەی ئێران بکات، چونکە کارکردن و بەکارهێنانی کێڵگە غازییەکە مانای وایە عێراق چیتر پێویستی بە غازی ئێران نابێت."

کەتائیب حیزبوڵڵا چەند رەبیەیەکی لە بەشی باشوری کێلگەکە دروستکردووە و تۆڕ و دەزگای ئاوی کە پێشتر بۆ کارمەندان و پاسەوانانی کێڵگەکە دروستکرابوون، بەکاردەهێنێت، ئاماژەیکرد بەوەی کۆگاز ناتوانێت لەو پاشاگەردانیەدا کاربکات.

وتی: "ئێمە لە وەزارەتی نەوت، پەیوەندیمان کرد بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگرییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام میلیشیاکان تائێستاش بەردەوامن لە دواخستنی جێهێشتنی ناوچەکە."

ئەندامی ئەنجومەنی شاری قائیم عەلی کەربولی بە دیارونای وت بوونی گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی "تەنیا بەربەستە لەبەردەم گەڕانەوەی کۆگازدا بۆ بەکارهێنانی ئەو کێڵگە غازییە".

وتیشی: "هەر وەبەرهێنێك، ناوخۆیی بێت یان بیانی، پێویستی بە ژینگەیەکی سەلامەتە،" کارکردنیش ئەستەمە بەبێ یاسا و نیزام لەو دۆخەی وەك ئەوەی ئێستا لە کێڵگەی غازی عەکاز هەیە.

وتی کۆمپانیاکە رەتکردنەوەی گەڕانەوەی بەستۆتەوە بە بەندێكی گرێبەستەکەوە کە لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆی کردووە و ئاماژەدەکات بەوەی حکومەتی عێراق دەبێت سەلامەتی و ئه‌منییه‌ت دابینبکات بۆ کۆمپانیاکە، بەڵام لەئێستادا ئەمە لە کێڵگەی عەکاز بوونی نییە.

سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان هەیبەت حەلبوسی بە دیارونای وت کۆمپانیای نەوتی میدلاندی دەوڵەت لەئێستادا دانوستان لەگەڵ کۆگاز دەکات دەربارەی مەرجەکانی گەڕانەوەی.

وتی دەستپێکردنەوەی کار پێویستە لەم کێڵگەیەدا کە کارەبا و کار بۆ هەزاران کەسی بێکار لە دانیشتوانی ئەنبار دابیندەکات، لەگەڵ بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت.

وتیشی: "بەهیواین هەوڵەکانی حکومەت بۆ تاوتوێکردنی ئەو قەیرانە چارەسەرێکی هەمیشەیی بەدەستبهێنێت."

'پێویست بە غازی ئێران نییە'

پسپۆڕی کاروباری ئابوری له‌ عێراق، ئەحمەد جەبوری وتی بوونی میلیشیاکان لە کێڵگەکەدا نەك تەنیا بەربەستە بۆ بەکارهێنانی غاز بۆ بەرهەمهێنان، بەڵكو بۆ بنیاتنانی گەڕەکێکی نیشتەجێبوونیش لەلایەن کۆگازەوە وەك لە گرێبەستەکەدا هاتووە.

بە دیارونای وت بەگوێرەی گرێبەستەکە، کۆگاز رێگە و ناوەندی تەندروستی و خوێندنگاشی بۆ گوند و شارۆچکەکانی نزیك لە کێڵگەکە دروستدەکرد و وتیشی عەکاز گەشە بە ئابوری دەدات بۆ لانیکەم 15,000 خێزان لەڕێی دروستکردنی هەلی کاری بەردەوام و کاتییەوە.

وتی: "هیچ مانای نییە میلیشیاکان سوورن لەسەر جێگیربوون لەسەر ئەو پارچە خاکەی بیابان کە هیچی لە دەور نییە، تەنیا ئەوە نەبێت چەند هەوڵێکی ئێران هەیە بۆ رێگرتن لە کارکردنی کێڵگەکە."

جەبوری وتی گەر کێڵگە غازییەکە کاربکات، "هیچ پێویستییەك بە غازی ئێران نابێت،" بەتایبەت چونکە کۆگاز دەتوانێت 300 کیلۆمەتر لە هێڵی گواستنەوەی خێرا لەڕێی بیابانەوە بۆ بەغدا دابینبکات بۆ دابینکردنی سەرچاوە بۆ وێستگە کارەباییەکانی بەغدا و موسەیب، لەگەڵ دوو کێڵگەی کارەبایی غازی لە حەدیسە و بێجی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500