هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

'شێفەکەی پوتین' سزادرا له‌سه‌ر رۆڵی لە ئۆپه‌راسیۆنه‌ شه‌ڕانگێزه‌كاندا لە سەرانسەری جیهان

کاروانسەرای و ئاژانسی فرانس پرێس

وێنەیەکی بێ بەرواری یه‌ڤگێنی پریگۆژین. [میخایل مێتزێل\تاس]

وێنەیەکی بێ بەرواری یه‌ڤگێنی پریگۆژین. [میخایل مێتزێل\تاس]

وەزارەتی دارایی ئەمریکا چوارشەممە (23 ئەیلول) ئەو لایەن و بازرگانیانەی سزادا کە پەیوەندییان بە سه‌رمایه‌دارێكی زه‌نگینه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ لە سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پوتین و ئاژانسی ئەمنیی مۆسکۆ.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هەشت کەس و حەوت لایەنی سەر بە یه‌ڤگێنی پریگۆژین و ئاژانسی ئەمنیی فیدڕاڵی (ئێف ئێس بی) لە لیستی سزاکاندا کرانە ئامانج.

پریگۆژین نازناوی "شێفەکەی پوتین"ی لێنراوە چونکە کۆمپانیاکەی، کۆنکۆرد، پێشتر خزمەتگوزاری خواردن وچێشتلێانی پێشکەش بە کرێملین کردووە.

هه‌ناگاوه‌كه‌ بە ئامانجی لێپرسینەوە لە چالاکییەکانی پریگۆژین بوو لە کۆماری ئەفریقای ناوه‌ند و ئێف ئێس بی، کە بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تۆمەتبارکراوە.

وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتە بەکرێگیراوانی روسیا پیشاندەدات لە کاتی چالاکییەکانیاندا لە سوریا. [ئەرشیف]

وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتە بەکرێگیراوانی روسیا پیشاندەدات لە کاتی چالاکییەکانیاندا لە سوریا. [ئەرشیف]

ئەم وێنە سەتەلایتییە فراوانیی ئەو کەرەستانە دەردەخات کە دابیندەکرێن و بەکاردەهێنرێن لەلایەن گروپی واگنەره‌وه‌ لە بنکەی ئاسمانی کازم لە لیبیا، 13 تەمموز. [ئافریکۆم]

ئەم وێنە سەتەلایتییە فراوانیی ئەو کەرەستانە دەردەخات کە دابیندەکرێن و بەکاردەهێنرێن لەلایەن گروپی واگنەره‌وه‌ لە بنکەی ئاسمانی کازم لە لیبیا، 13 تەمموز. [ئافریکۆم]

بەیاننامەکە رایگەیاند کە دواهەمین سزاکان سەرنجیان خستۆتە سەر "سوودبینینی پریگۆژین لە سەرچاوە سروشتییەکانی وڵاتە ئەفریقییەکان ... رۆڵی حکومەتی روسیا لە هەماهەنگیکردنی هەڵمەتەکانی پریگۆژین".

راشیگەیاند: "پریگۆژین پەیوەندیی هەیە بە کۆمپانیاکانی ده‌رهێنانی کانزا و ئەمنیەت و لۆجیستی لە کۆماری ئەفریقای ناوه‌ند و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی لەوێ بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی فیدراسیۆنی روسیا بووە."

سزاکان دوو کۆمپانیای ده‌رهێنانی کانزا و سێ کارمەندیان کردە ئامانج کە پەیوەندییان بە پریگۆژین لە کۆماری ئەفریقای ناوه‌ند هەبوو، کە دووچاری ناسەقامگیری و ناکۆکی چەکداری بووەتەوە لەو کودەتایەوە کە فرانسوا بوزیزی سەرۆکی لەسەرکارلابرد.

پریگۆژین خاوەندارێتی یان کۆنتڕۆڵی دوو کۆمپانیا دەکات کە ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌رهێنانی کانزا لە کۆماری ئەفریقای ناوه‌ند ئەنجامدەدەن: ئێم فینانس کە بنکەکەی لە روسیایە -- کە مادەی بەنرخ دەردەهێنێت و خزمەتگوزاریی تایبەتی ئەمنی پێشکەش دەکات -- لۆبایی ئینڤێست کە بنکەکەی لە کۆماری ئەفریقای ناوه‌نده‌ -- کە تایبەتمەندە لە دەرهێنانی زێڕ و ئەڵماس.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە هەردوو کۆمپانیاکە پەیوەندییان بە ئۆپەراسیۆنەکانی کۆماری ئەفریقای ناوه‌ند و گروپی واگنەره‌وه‌ هەبووە، کۆمپانیایەکی سەربازیی تایبەتیی روسیایه‌ كه‌ پەیوەندیداره‌ بە پریگۆژینه‌وه‌. ئەمریکا پێشتر لە 2018 و 2019 سزای پریگۆژینی داوە بەهۆی رۆڵی وەک بەڕێوبەر و بەرپرسی دارایی گروپی واگنەر.

ئێم فینانسیش پەیوەندی بە کۆمپانیای کۆنکۆردی پریگۆژینەوە هەبووە، کە لێکۆڵەرەوان تۆمەتباریدەکەن بە دابینکردنی کەرەستەی پێویست بۆ ئاژانسی لێکۆڵینەوەی ئینتەرنێت (ئای ئاڕ ئه‌ی)، کە گروپێکی وەهمیی روسییە لە سانت پیتریسبێرگ و گوماندەکرێت لەلایەن پریگۆژینەوە پشتیوانیی دارایی بکرێت.

ئاژانسی لێکۆڵینەوەی ئینتەرنێت (ئای ئاڕ ئه‌ی)، کە یەکەمین جار لە 2018 لەلایەن وەزارەتی دارایی ئه‌مریكاوه‌ سزای بەسەردا سەپێنرا، تۆمەتبارکرا بە هاندانی پشێوی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری جیهاندا.

دواهەمین سزاکانی ئەمریکا سێ یاریدەدەری پریگۆژینیش دەکەنە ئامانج: دمیتری سیتی، دامەزرێنەری لۆبای ئینڤێست و کارمەندێکی پێشووی ئای ئاڕ ئه‌ی؛ یه‌ڤگێنی خۆدۆتۆڤ، بەڕێوبەری لۆبای ئینڤێست؛ ئەلێکساندەر کوزین، کارمەندی پریگۆژین کە لە کۆماری ئەفریقای ناوه‌ند کاردەکات.

هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کراونەتە ئامانج

وەزارەتەکە رایگەیاند کە سزاکانی ئەمریکا بەشێکن لە "هەوڵەکانی" واشنتۆن "بۆ هاندانی لێپرسینەوە لە رێکخراوە هەواڵگرییەکانی حکومەتی روسیا، لەنێویشیاندا ئاژانسی ئەمنیی فیدڕاڵی (ئێف ئێس بی)، له‌سه‌ر ئەنجامدانی زنجیرەیەک چالاکی کە دەبنە هۆی ناسەقامگیری".

وەزارەتی دارایی ئاژانسی ئێف ئێس بی لە ئازاری 2018 خستە لیستی سزاکانەوە "بۆ بەشداربوون لەو چالاکیانەی کە کاریگەریان هەبووە لەسەر ئاسایشی ئەلیکترۆنی تاكه‌كه‌سان و لایەنەکان لەجیاتی حکومەتی روسیا، لەنێویشیاندا بەئامانجکردنی بەرپرسانی ئەمریکی".

سزاکانی پێشتر لە کانونی یەکەمی 2016 ئاژانسی ئێف ئێس بی کردە ئامانج لە دوای هەوڵەکانی دەسوەردانی کرێملین لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.

واشنتۆن له‌ 23 ئەیلول ئۆکیانۆسی خستە لیستی سزاکانەوە، كه‌ کۆمپانیایه‌کی تەکنەلۆژی ژێرئاوە و بنکەکەی لە سانت پترسبۆرگه‌، لەگەڵ سێ لە کارمەنداکانی بۆ کارکردن لەگەڵ ئاژانسی ئێف ئێس بیدا.

هەروەها کۆمپانیای ئۆپتیما فرایت کە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی کەلوپەلە لە فینلەندا و خاوەنەکەی نیکیتا کۆڤالێبسکیجیشی خستە لیستی سزاکانەوە بەهۆی هاوکاریکردنی ئاژانسی ئێف ئێس بی لە خۆدەربازکردن لە سزاکانی ئەمریکا.

کۆڤالێبسکیجی بەڕێوبەری گشتی سێ کۆمپانیای دیکەی گواستنەوەی کەلوپەلە کە تۆمەتبارن بە هەمان بابه‌ت: جی ‌سی ‌ئێج فینلاند، یونیکەم ترەید و ئەی سی‌ ئی ‌ئێکس.

سته‌یسی ئاڕ مۆی، لە نوسینگه‌ی فیدڕاڵی بۆ لێکۆڵینەوە (ئێف بی ئای) له‌ ئه‌مریكا، وتی نیکیتا کۆڤالێبسکیجی، لەگەڵ کۆمپانیاکەی، ئۆپتیما فرایت، لەڕێی پلانێکی قەدەغەکراوەوە، پێشێلی یاسای هەناردەکردنی ئەمریکایان کردووە لە کڕینی تەکنەلۆژیا دەریاییە هەستیارەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا.

وتی: "ئاژانسی ئێف بی ئای هێشتا دەیەوێت بە چڕی لێکۆڵینەوە بکات و روسییەکان بوەستێنێت لەوەی بە شارەوەیی داهێنانه‌كانی ئەمریکا بدزن."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وتی ئەمریکا دەیەوێت "حکومەتی روسیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت لە بەکارهێنانی بەکرێگیراوان و رێکخراوی هەواڵگری لە نێویشیاندا ئاژانسی ئێف ئێس بی، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک چالاکی کە دەبنه‌ هۆی ناسەقامگیری، وەک ئەنجامدانی چالاکی زیانبەخشی ئەلیکترۆینی و دەسوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا".

ئامانجی کرێملین: سەرچاوەکان

وەزیری دارایی ئەمریکا، ستێڤن مه‌نچین لە بەیاننامەیەکدا وتی: "یه‌ڤگینی پریگۆژین تۆڕێکی نێودەوڵەتی لە پیشتیوانی هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی کاریگەرییە شه‌ڕانگێزه‌ سیاسی و ئابورییەکەی لە سەرانسەری جیهاندا."

"ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە بەئامانجکردنی توانای پریگۆژین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لە تەواوی جیهاندا."

گروپی واگنەر -- کە ژمارەی ئەندامە بەکرێگیراوەکانی لە نێوان 800 بۆ 1,200 كه‌س دەبن، بەگوێرەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان -- کارنامەی پوتین لە سەرانسەری جیهاندا بە جۆرێكی په‌رده‌پۆشكراو جێبەجێدەکات كه‌ ده‌توانێت نکۆڵییان لێبکات.

بەکرێگیراوانی واگنەر لە چەند وڵاتێکی سەرانسەری جیهاندا چالاکبوون، لەنێویاندا سوریا، سودان، ڤەنزوێلا و مه‌ده‌غه‌شقه‌ر.

واگنەر، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای روسیادا، رۆڵی بینیوە لە شەڕی ناوخۆی خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا و دەستێکی باڵای هەبووه‌ لە داگیرکارییە نایاساییەکەی مۆسکۆ لە کریمیا لە 2014.

دەستوەردانەکانی ئەمدواییەی گروپی واگنەر پێکدێن لە هەوڵەکان بۆ ناسەقامگیرکردنی بێلاڕوس پێش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی سەرەتای ئەیلول و جێگیرکردنی بەکرێگیراوان لە شەڕی ناوخۆی لیبیادا بۆ پشتیوانیکردنی فەرماندەی بەهێزی سەربازی، خەلیفە حەفته‌ر لەدژی حکومەتی دانپێدانراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەگوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، کوشتارەکەی لیبیا بووەتە هۆی کوشتنی سەدان کەس و ئاوارەکردنی زیاتر لە 200,000 کەس لە میانەی هەوڵە ساڵییەکەی حەفته‌ردا بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەرابلوس.

پشتیوانیی کرێملین لە سەرۆکی سوریا بەشار ئه‌سه‌د بووەتە هۆی رژانی خوێنی زۆر بەهۆی مانەوەیه‌وه‌.

بیانووی روسیا لەو وڵاتانە جگە لە کۆماری ئەفریقای ناوه‌ند بریتیبووە لە ئەمینکردنی بەدەستڕاگەیشتنەکان بۆ سەرچاوە سروشتییە بەنرخەکان، لەگەڵ چەندین ئامانجی دیکە.

بە پشتیوانیکردنی فەرماندەی بەهێزی سەربازی، مۆسکۆ ئامانجێتی دەستیبگاتە سەرچاوە بەنرخەکان و پشکێکی لە پیشەسازی نەوتی لیبیا دەستبکەوێت، کە سەرباری داهاتە گەورەکان، کاریگەریی جیۆپۆلەتیکی دەبێت.

هەناردەکردنی نەوت تاڕادەیەک سەرچاوەی تەواوی داهاته‌كانی وڵاتەکەیە و ئه‌وه‌ش سه‌لمێندراوه‌ كه‌ لیبیا گه‌وره‌ترین گەنجینەی نه‌وتی خاوی هه‌یه‌ لە ئەفریقا.

هاوکات، مۆسکۆ چەند رێکەوتننامەیەکی واژۆکردووە کە تەندەرێکی تایبەت لەخۆدەگرن -- لەوکاتەوە راگیراوە، بەڵام کۆمپانیا روسییەکانی وزە دەیانەوێت چالاکی بکەنەوە -- بۆ گەشەپێدانی گەنجینەی گازی ناو ده‌ریای سوریا لە بلۆکی 12.

بە تەنها لە 2016، کرێملین چەند رێکەوتننامەیەکی بە نزیکەی 1 ملیار دۆلار لە بواری ژێرخاندا واژۆكردووه‌. لە کانونی یەکەمی 2016، کۆمپانیای روسی، ئێڤرۆ پۆلیس، رێکەوتنێکی لەگەڵ رژێمدا واژۆکرد بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان لە بەرامبەر پشکی له‌سەدا 25 بەرهەمەکەی.

کردنە ئامانجی نه‌یاره‌كانی پوتین

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی بی ‌بی ‌سی له‌ تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، سەرباری رۆڵی پریگۆژین وەک بەرپرسی دارایی لە گروپی واگنەر، کۆنتڕۆڵی ئاڕ ئای ئه‌ی فان، یان ئاژانسی هەواڵی فیدڕاڵی دەکات.

ناوەندە میدیاییەکە لەلایەن پڕوپاگەندەچیەکانی کرێملینەوە بەکارهێنراوە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست و دووبه‌ره‌كی و بێمتمانه‌یی لە روسیا و دەرەوەی وڵاتەکە.

پریگۆژین نه‌یاره‌كانی سەرۆکی روسیاشی کردۆتە ئامانج.

سوێندی خواردووە رەخنەگرە سەرەکییەکەی کرێملین، ئەلێکسی ناڤالنی، تێكبشكێنێت، کە ژەهراوی كرا به‌ ئاژانسێکی ده‌ماری سه‌رده‌می سۆڤیەت. دوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانەیەکی بەرلین لە دۆخی بێهۆشیدا بوو، ناڤالنی سێشەممە (22 ئەیلول) نەخۆشخانەی بەجێهێشت. دکتۆرەکان چاوەڕێدەکەن بەتەواوی چاکببێتەوە.

نوسینگەی میدیایی کۆنکۆرد وتەی پریگۆژینی وه‌رگرت لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە 22 ئەیلول، كه‌ دەڵێت پلانی هەیە بڕیارێکی تشرینی یه‌كه‌می دادگایەک بسەپێنێت. دەسەڵاتەکە ناڤالنی و هاوكارانی ناچاردەکات نزیکەی 88 ملیۆن رۆبڵی روسی (1.2 ملیۆن دۆلار) بدەن لە بەرامبەر راپۆرتێکی ڤیدیۆییدا.

رێکخراوه‌كه‌ی ناڤالنی، لە لێکۆڵینەوەیه‌كی ڤیدیۆییدا، کۆمپانیایەکی پەیوەندیداری بە پریگۆژین تۆمەتبارکردووە لە راپۆرتە میدیاییەکاندا بە نەخۆشخستنی منداڵانی خوێندنگە بەهۆی خواردنی خراپی خواردنگەکانەوە. پریگۆژین خاوەندارێتی کۆمپانیاکە رەتدەکاتەوە.

پریگۆژین لە قسەکانیدا دەڵێت: "پلانم هەیە جلوبەرگ و پێڵاوی ئەم گروپه‌ له‌ خەڵکی بێویژدان دابکەنم."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500