دوای پشتیوانیکردنی شەڕی عێراق بۆ شکستهێنان بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەئێستادا رۆڵێکی سەرەکیی هەیە لە راهێنانکردن بە هێزەکانی عێراق بۆ پێشڕەویکردنی له هەوڵی دەرکردنی پاشماوەکانی گروپەکەدا، بەرپرسێك و شیکاروانان بە دیارونایان وت.
هاوپەیمانی نێودهوڵهتی بەمدواییە رایگەیاند كه 240,000 چەکدار لە سوپای عێراق و پۆلیس و خێڵەکان، لەگەڵ پێشمەرگەی کورد، راهێنانیان پێکراوە بەدەستی راوێژکارانی هاوپەیمانان لە چەند ساڵی رابردوودا.
لەنێو ئەمانەدا 47,000 چەکدار هەبوون تەنیا لە بنکەی تاجی باکوری بەغدا، هاوپهیمانی نێودهوڵهتی لە بەیاننامەیەکدا له 28 ئاب رایگەیاند، پێنج رۆژ دوای ئەوەی بنکەکەی رادەستی سوپای عێراق کردەوە.
راهێنانەکان رێگەیان داوه بە گواستنەوەی پسپۆڕی بۆ هێزەکانی عێراق و ئامادەیی و توانایانی زیادکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە ئەمنیەکان.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا تەحسین خەفاجی وتی: "هاوپەیمانی نێودهوڵهتی بەگوێرەی داوایەکی حکومەتی (عێراق) پێکهات بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا یارمەتی بدەن شکست بە داعش بهێنێت -- کە لە 2014 کۆنترۆڵی یهك لهسهر سێی وڵاتەکەی کردبوو."
بە دیارونای وت: "لەکاتی شەڕەکەدا، هاوپەیمانان پشتیوانی ئاسمانی بەردەوام و راهێنان و چەکدارکردنیان بە هێزەکانمان بەخشی تا بتوانین رووبەڕووی هەڕەشە تیرۆریستیەکە ببینەوە و بەری پێبگرین."
وتی: "راهێنانەکان بەردەوامن تەنانەت دوای تەواوبوونی شەڕەکە و دەستگرتنەوە بەسەر خاکەکەماندا" و ئاماژەیکرد بەوەی چەندین فەوجی سەربازی دەگرنەوە، لەنێویاندا، تۆپخانە، زرێپۆش، پیادە، ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان، ئەندازیاریی میکانیکی، هەواڵگری و یەکە تەندروستیەکان.
خەفاجی وتی هێزەکانی عێراق شارەزایی شهڕكردنی بەرچاویان لە راهێنانەکانەوە بەدەستهێنا. "لەمڕۆدا سەربازەکانمان بەئەزمونتر و کاریگەرترن لە مامەڵەکردن لەگەڵ تیرۆریستاندا."
هاوپەیمانی نێودهوڵهتی، وەك پێشتر رێکەوتنی لەگەڵ حکومەت کردبوو، هەشت بنکەی سەربازی رادەستی عێراق کردۆتەوە، لەکاتێکدا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی جێپێی خۆی لە وڵاتەکەدا.
خەفاجی وتی بەڵام بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ هێزەکانی عێراق بۆ راهێنان، پشتیوانی ئاسمانی، چاودێری و ئاڵوگۆڕی هەواڵگری، کە ئاماژەیەکە بە "قووڵیی هاوبەشی و پابەندی نێودەوڵەتی بۆ وەستان شانبەشانی عێراق".
هەڕەشەی داعش بەردەوامە
شیکاروانی سیاسی، ماهیر عەبد جۆدە بە دیارونای وت هاوپەیمانی نێودهوڵهتی ئامراز و ئۆتۆمبیلی بەخشیوەتە سوپای عێراق و یارمەتی فراوانکردن و گەشەپێدانی بنکە سەربازییەکانی داوە.
وتی سەرەڕای ئەوەش، هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان زۆر گرنگن لە بەردەوامیدان به شەڕ دژ به داعش.
وتی داعش هێشتا هەڕەشەیەکە و دەکرێت جێپێی خۆی بکاتەوە و ئاماژەیکرد بە هەڵکشانی ئەم دواییەی هێرشە تیرۆریستیەکان کە لەلایەن گروپەکەوە ئەنجامدراون.
جۆده وتی هێزەکانی عێراق پێویستە بەردەوامبن لە هاریکارکردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا داعش بەتەواوی لەناودەبرێت.
شیکاروانی سیاسی، ئەسیر شەرع، هاوڕابوو لەوەی پاشماوەکانی داعش و شانە نوستووەکان هێشتا هەڕەشەیەکن، بەڵام متمانەی خۆی دەربڕی بە توانای هێزەکانی عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا.
بە دیارونای وت: "توانا بەرگری و هێرشکارییەکانی هێزەکانمان لە چەند ساڵی رابردوودا گەشەیانکردووە و لەئێستادا ئاستێکی بەرزی شارەزاییمان هەیە لە بەڕێوەبردنی ئهمنییهت و ئۆپەراسیۆنەكانی شهڕكردن لە کەشێکی ئاڵۆزتردا."
ئەمە ئاشکرایە لە ئۆپەراسیۆنە جۆرێتییهكانی چاودێریكردن لهلایهن هێزەکانی عێراق و دۆزینەوە و بەئامانجگرتنی پێگەکانی دوژمن لە خاکە کشتوکاڵی و بیابانیەکاندا.
شەرع وتی: "دڵنیاین لەوەی تیرۆریستە ماوەکان ناتوانن خۆیان بگرن بەرامبەر توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانماندا."
جهبار بهدری.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت