چالاکوانێک وتی وهك دهركهوتهی زیادبوونی بارگرژییەکان لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێم، دانیشتوانی شارۆچکەی کەناکیر لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دیمەشق لافیتهیهكی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد گڕتێبەردەدەن و رێگاکان بە سووتاندنی تایە دەگرن.
چالاکوانێكی ناوچهكانی دیمەشق، محەمەد بەیک چوارشەممە بە دیارونای وت کردەوەکان بۆ ناڕەزایەتییەکان هاتن بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامی مەدەنییەکان لەلایەن رژێمی سوریاوە، لە نێویاندا دەستگیرکردنی سێ ژن و منداڵێک یەکشەممە (20 ئەیلول).
وتی ژنەکان و منداڵەکە لە خاڵێکی پشکنین دەستگیرکران کە لەلایەن چەکدارانی لقی هەواڵگری هێزی ئاسمانی سورییەوە پاسەوانیکراوە لەسهر پردێکی شارۆچکەی تەیبە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی تۆڕی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ (SNHR)، هەرچواریان براون بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، دەستگیرکردنەکان بەبێ فەرمانی یاسایی دەستگیرکردنی دادگا ئەنجامدراون و هیچ ئەندامێکی خێزانەکە پێشتر ئاگادارنەکراونەتەوە لە دەستگیرکردن یان شوێنەکانیان.
بەیاننامەکە راشیگەیاند کە سەرباری ئەوانەش مۆبایلی ژنەکان دەستیان بەسەردا گیراوە و رێگرییان لێکراوە پەیوەندی بە خێزانەکانیان یان پارێزەرەکانیانەوە بکەن، ئەمەش نیگەرانی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە کە رەنگە ئەشکنجەبدرێن و دواجاریش ئەمە دەخرێتە بازنەی "ونکردنی" زۆرەملێوە.
دانیشتوانی کەناکیر رێگای سەرەکیی شارۆچکەکەیان گرت به سووتاندنی تایه و خۆپێشاندانیان رێکخست لە دژی بەئامانجکردنی بەردەوامی مەدەنییەکان لەلایەن رژێمی سوریاوە.
بەیک وتی سووتاندنی وێنەی ئەسەد لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێم شتێکی نائاساییە.
بارگرژیی بەردەوام لە کەناکیر
بەیک وتی لە رووداوێکی جیاوازدا، چەند رۆژێک پێشتر گەنجێک لە کەناکیر دەستگیرکرا لەکاتێکدا خەریکی جێبەجێکردنی کارێکی بازرگانی بوو بۆ دامەزراوەیەکی حکومی.
وتیشی: "بارگرژییەکی بەردەوام لە شارۆچکەکە هەیە لەنێوان دانیشتوان و هێزەکانی رژێمدا و رۆژانە پێكدادان روودهدات" و ئاماژەی کرد بەوەش کە بەدووی گەنجانەوەن و دواتریش دهیاننێرن بۆ خزمەتی سەربازی زۆرەملێ.
ههروهها وتی: "خەڵک دەستگیردەکرێن ههر تەنها لهسهر پەیوەندیکردن لەگەڵ ناسیاوەکانیان لەو ههرێمهی باکوری سوریا، ئەو شوێنەی ژمارەیەکی زۆر له دانیشتوانی شارەکە لە کەمپی ئاوارەکاندا دەمێننەوە لە ترسی دەستگیرکردن ئەگەر بێتو بگەڕێنەوە ماڵەکانیان."
وتی بارگژی لە چەندین گوند و شارۆچکەی خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی دیمەشق بهردهوامه به هەمان ئهو هۆکارانه، بەڵام زۆربەی کۆبوونەوە و خۆپێشاندانەکان لە کەناکیر روودەدەن.
خۆپێشاندارەکان زۆرکات بانگهشه بۆ رووخانی رژێمی سوریا دەکەن و داوا لە سوپای پاسداران و میلیشا هاوپەیمانەکانی دەکەن سوریا بهجێبهێڵن.
بەیک وتی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لەم ناوچەیە کەموکوڕییان هەیە -- بە ژێرخان، کارەبا، ئاو، رێگا و ئاوەڕۆی لەکارکەوتووی وێرانبووهوه -- سەرباری بەڵێنە دووبارەکانی رژێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.