بەریتانیا سێشەممە (22 ئەیلول) بەڵگەی پێشکەشكرد بە بەرپرسانی ئەمریکا کە پەیوەندیداربوون بە د‌وو ئەندامی شانەیەکی كوشتاری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە بە "بیتڵس" ناسراون، ئەمەش رێخۆشده‌كات بۆ دادگایی‌کردنیان دوای ئەوەی واشنتۆن رایگەیاند چاوی لە سزای لەسێدەردان نییە.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پریتی پاتێل، لە تویتێکدا وتی بەڵگەکانی سەبارەت بە ئەل شافی ئه‌لشه‌یخ و ئەلێكساندا کۆتی "دواجار رادەستی ئەمریکا کراوە".
وتی: "هیوادارم ئەمە دادپەروەری بێنێت بۆ قوربانییەکان و خێزانەکانیان."
رادەستکردنی بەڵگەکان بە ئامانجی دادگایی‌کردنی د‌وو تۆمەتبارەکەیە -- کە هاوڵاتینامەی بەریتانییان لێسەندراوەتەوە -- دوای ئەوەی دایکی ئه‌لشه‌یخ داوایەکی یاسایی لە دادگای باڵای لەندەن دۆڕاند.
پارێزەرانی مەها ئه‌لگیزولی بە دادگایان وتبوو کە بڕیارەکەی پاتێل بۆ رادەستکردنی بەڵەگەکان پێشێلی یاسای پاراستنی زانیاری بەریتانیای کردووە.
بەڵام دادوەرەکان بڕیاریاندا وەزیرەکە کردەوەیەکی یاسایی کردووە.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ران: "ئەو ده‌ره‌نجامه‌ی کە، تەنانەت ئەگەر بكرێت بەڕێز ئه‌لشه‌یخ لە بەریتانیا دادگایی بکرێت، هێشتا ده‌كرێت پێویست و گونجاو بێت زانیارییه‌كان رادەستی بەرپرسانی ئەمریکا بکرێت ده‌ره‌نجامێكه هێشتا کراوەیە بۆ وەزیری ناوخۆ."
به بنبه‌ست گه‌یشتنێكی یاسایی د‌وو ساڵەی پەیوەندیدار بە د‌وو تۆمەتبارەکەوه -- کە ئێستا لەلای هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستبەسەرن -- مانگی رابردوو شێکنرا کاتێک داواكاری گشتی، بیل باڕ، وتی سزای لەسێدارەدانیان به‌سه‌ردا ناسه‌پێنرێت ئەگەر دوای دادگاییەکە لە ئەمریکا بە تاوانبار دانران.
بەڵام هۆشاداریدا کە ئه‌گه‌ر بەڵگەکانی بەریتانیا تا 15 تشرینی یەکەم رادەستنه‌كرێن، کۆتی و ئه‌لشه‌یخ رادەستی عێراق ده‌كرێن و له‌وێ دادگایی ده‌كرێن و ره‌نگه حوكمی لەسێدارەدان بدرێن.
دەستوەردانەکەی باڕ بەرپرسیارێتی خستە سەرشانی پاتێڵ تا ببینێت ئاخۆ سیستمی بەریتانیا دەتوانێت بەسەر ئه‌و ئاله‌نگارییه‌ی دایکی ئه‌لشه‌یخدا له دادگا زاڵ‌بێت و بەڵگەکان رادەستی بەرپرسانی ئەمریکا بکات، كه ده‌وترێت بریتین له تۆماری ده‌نگی كه ره‌نگه تۆمەتبارێتی بسه‌لمێنن.
ئەمریکا دەیەوێت دادگایی ئه‌و د‌وو بکوژه بكات له‌سه‌ر كوشتنی رۆژنامەوانان جەیمس فۆلی و ستیڤن سۆتلۆف و کارمەندی خێرخوازی پیته‌ر کاسیگ، کە لەنێوان ساڵانی 2014-2015 كوژران.
شانه چوار ئەندامیەکەی کۆتی و ئه‌لشه‌یخ لەلایەن دەستگیرکەرانیانەوە ناویلێنراوە "بیتڵس" بەهۆی قسه‌كردنیانه‌وه به شێوه‌زاری بەریتانی. ئەوانه قوربانییەکانیان ئەشکەنجەداوە و کوشتووە، بە شێوازه‌كانی وه‌ك سەربڕین، داعش‌یش ڤیدیۆكانی کوشتنەکانیانی بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە بڵاوکردەوە.