هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

پیلانە تیرۆرکاریەکانی ئێران دژی نه‌یاره‌كانی له‌ دەرەوە پەرەدەسەنێت

بەهروز لاریجانی

فەرماندەی کوژراوی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سوله‌یمانی لۆگۆی سوپای پاسداران پیشانده‌دات. [وێنەکە لە Qudsonline.ir وەرگیراوە]

فەرماندەی کوژراوی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سوله‌یمانی لۆگۆی سوپای پاسداران پیشانده‌دات. [وێنەکە لە Qudsonline.ir وەرگیراوە]

كرده‌وەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەئامانجکردنی رکابەران و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوە جێی نیگەرانین، چاودێران دەڵێن.

لە 22 ئایار، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە رژێمی ئێران نزیکەی 360 کەسی کوشتووە لە دەرەوەی ئێران لە دەستپێکی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە 1979.

بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوە، ئەم پیلانە تیرۆریستیانە لە 40 وڵات ئەنجامدراون، "زیاتر لەڕێی باڵی دەرەوەی سوپای پاسداران (هێزی قودس) و وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی، یان گروپە بریكاره‌كانی وەك حیزبوڵڵای لوبنانی".

نزیکەی هەموو قوربانیەکانی رژێمی ئێران رکابەر یان ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی بوون.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی ئێستای هێزی قودسی سوپای پاسداران. سوپای پاسداران چالاکیە تیرۆریستیەکانی لە دەرەوەی ئێران دژی ئامانجە خۆرئاواییەکان و ئۆپۆزسیۆنی ئێران زیاد دەکات. [خاوەنی وێنە: تەسنیم نیوز]

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی ئێستای هێزی قودسی سوپای پاسداران. سوپای پاسداران چالاکیە تیرۆریستیەکانی لە دەرەوەی ئێران دژی ئامانجە خۆرئاواییەکان و ئۆپۆزسیۆنی ئێران زیاد دەکات. [خاوەنی وێنە: تەسنیم نیوز]

لە 1992، سێ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران و وەرگێڕەکەیان لە چێشتخانەی میکۆنۆس لە بەرلین له‌ ئەڵمانیا کوژران. هێرشە تیرۆریستیەکە بە خاڵی وەرچەرخان دادەنرێت لە تیرۆرکارییەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە دەرەوە.

پێنج ساڵ دواتر، دادگایەکی بەرلین گەیشتە ئەو ئەنجامەی بەرزترین دەسەڵاتی "سەرکردایەتی سیاسی" فەرمانی بە تیرۆركردنەکانی ئەیلولی 1992 کردبوو.

سێ پیاوی لوبنانی و ژنێکی ئێرانی بە تیرۆرەکان تاوانبارکران.

لە دوای تاوانبارکردنه‌كه‌، چەندین وڵاتی ئەوروپی باڵیۆزەکانیان کشاندەوە و پەیوەندی سیاسییان لەگەڵ ئێران پچڕاند.

نیوزلەندا، ئوسترالیا و کەنەداش باڵیۆزەکانیان لە تاران کشاندەوە.

پیلانە تیرۆریستیەکان دەستپێدەکەنەوە

دوای ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا پەیوەندییان لەگەڵ تاران پچڕاند، رژێمی ئێران تیرۆرکاریەکانی لە دەرەوەی ئێران بۆ ماوەی زیتر له‌ دوو ده‌یه‌ راوەستاند. بەڵام ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەم چەند ساڵەی دواییدا دەستیانپێکردەوە و لەگەڵیاندا هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکان بە سەرپەرشتی ئێران لە خاکی بیانیدا، یان ئەوانەی وەك سیخوڕ یان به‌كرێگراوی ئەو رژێمە کاردەکەن.

بەگوێرەی راپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان، باڵی دەرەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران -- هێزی قودس -- لەم چەند ساڵەی دواییدا یەکەیەکی نهێنی مەیدانیی خستۆتەگەڕ بەناوی "یەکەی 840".

ئەم یەکەیە لەنێو چەند کرده‌وه‌یه‌کی دیکەدا، بەرپرس بووە لە پلاندانان و ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە دەرەوەی ئێران دژی ئامانجە خۆرئاواییەکان و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی.

لە رووداوێکی لەمشێوەیەدا، لە 2015 ئەندامێکی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق، محەمەد رەزا کولاهی، لەلایەن دوو چەکدارەوە لە ئالمێره‌ له‌ هۆڵەندا کوژرا.

لە 2012، ئێرانی-ئەمریکییەك بەناوی مەنسور ئاربابسیار لە دادگایەکی نیویۆرك ددانی نا بەوەدا كه‌ ئەوکات پیلانی دانابوو بۆ کوشتنی باڵیۆزی سعودیە له‌ ئەمریکا، عادل جوبەیر، بە په‌سه‌ندكردنی بەرپرسانی ئێرانی.

هەمان دادگا بەڵگەی پەیوەست بە زنجیرەیەك تەقینەوەی لەسەر خاکی سعودیە خستەڕوو.

ئەنجامەکانی دادگا دەریانخست کە ئاربابسیار پلانی دانابوو 1.5 دۆلار بدات بە پیاوکوژێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئەم پلانانە. ئاربابسیار دواتر سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بەهۆی پەیوەندیی بە سوپای پاسداران و قاچاخچیانی ماددەی هۆشبەری مەکسیکییه‌وه‌ لەگەڵ تێوەگلانی لە چەندین تەقینەوە و کوشتاردا.

هەڵکوتانەسەر سیخوڕ و پشتیوانکارانی دارایی ئێران

نوسینگەی داواکاری گشتی ئه‌ڵمانیا راگەیاند كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئەڵمانیا لە سەرەتای 2018 ماڵ و شوێنکاری 10 سیخوڕی گومانلێکراوی ئێرانییان پشكنی، بە گومانی سیخوڕیکردن بەسەر کەسایەتی و دەزگاکانەوە "بۆ یەکەیەکی هەواڵگری سەربە ئێران".

لە 18 تشرینی یەکەم 2019، دوو هاوڵاتی ئێرانی-ئەمریکی، ئەحمەد رەزا محەمەدی-دوستدار و مەجید قوربانی، ددانیان نا بەوەدا كه‌ ئێران کردەی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ئه‌نجامده‌دات دژی هاوڵاتیانی ئێرانی-ئەمریکی کە پێشتر ئەندامی موجاهیدینی خەڵق بوون.

بەمدواییانەش، لە 19 ئاب، لێکۆڵینەوەیەکی ئێف بی ئای بووە هۆی سزادانی دوو هاوڵاتی ئەمریکی و پاکستانییەك -- کە دووانیان لە قومی ئێران دەژیان -- له‌سه‌ر گواستنەوەی دراوی ئەمریکی بۆ ئێران به‌سوودی رابەری باڵای ئێران لە 2018 و 2019.

بریکاری داواکاری گشتی ئەمریکا بۆ هه‌رێمی کۆڵومبیا، مایکڵ ئاڕ. شێروین وتی: "ئەم کەیسە لە چەندین ئاستدا گرنگە."

وتی: "تۆمەتباران پەیوەندی مەیدانیی بەرچاویان بە سوپای پاسدارانەوە هەبووە، کە چەندین کردەی تیرۆریستی لە تەواوی جیهاندا لە چەند ساڵی رابردوودا ئەنجامداوە. دەماری ژیانی ئەم کردە تیرۆریستیانە پارەن -- تۆمەتبارانیش رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە ئاسانکاری بۆ ئەم رەگەزە سەرەکییە."

'سیاسەتەکانی ئەوروپا پێویستە تووندتر بن'

هەندێك لە چاودێران پێیانوایە رژێمی ئێران وەڵامی رەخنەی خۆرائاوا بەرامبەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ دەداته‌وه‌ بە هەڕەشە و پیلانی تیرۆرکاریی زیاتر دژی هاوڵاتیانی خۆی کە لە دەرەوە دەژین.

شیکاروانی سیاسی دانیشتووی کرمان له‌ ئێران، فەرامەرز ئیرانی، بە مەشاریقی وت ئەوروپیەکان "بەپێی پێویست سوورنین، هێندەی دەبوایە ببن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشانە".

وتی: "بڕوانە پەیوەندی ئەوروپیەکان لەگەڵمان چۆن دەردەکەوێت؛ ئەم پەیوەندییانە زۆر ژەهراوین."

وتیشی: "لەپشتی پەردەوە، ئەوروپیەکان نیگەرانن دەربارەی تێوەگلانی راستەوخۆی ئێران لە پیلانەکانی تیرۆرکاری رژێمی ئێران و ئەگەری گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەوروپا،" بەڵام لەڕاستیدا بەوشێوەیە مامەڵە ناکەن.

چالاکوانێکی ئێرانی کە لە ئەوروپا دەژی، مەنوچەهر سەنعەتی، نیگەرانیی خۆی دەربڕی دەربارەی هەڵکشانی چالاکیە تیرۆریستیەکانی ئێران لە ئەوروپا.

بە مەشاریقی وت: "بەشێك لە سیاسەتە نەسازاوەکانی حکومەتەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئێران بەهۆی نیگەرانییانەوەیە دەربارەی هەڵکشانی تیرۆرکاریەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی خۆیاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500