هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشە ئاسمانییە چڕەکانی روسیا مەدەنییەکانی ئیدلیب برینداردەکه‌ن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

فڕۆکەیەکی روسیا لە ئاسماندا دەبینرێت لە نزیک شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: پەیامنێرێكی سوریا]

فڕۆکەیەکی روسیا لە ئاسماندا دەبینرێت لە نزیک شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: پەیامنێرێكی سوریا]

هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلیب له‌ سوریا لە کۆتایی هەفتەدا بوونە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک مەدەنی و وایانکرد چەندین کەسیش هەڵبێن لە ترسی ئەوەی ئەمە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورەتربێت، چالاکوانێک دووشەممە (21 ئەیلول) وتی.

به‌گوێره‌ی راپۆرتەکان، هێرشە ئاسمانییەکان تەحریر شامیان کردۆتە ئامانج.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت زیاتر لە 20 هێرشی ئاسمانی له‌ دەوروبەری ئیدلیبیان دا، کە بەزۆری ناوچە دارستانەکانی خۆرئاوای شارەکە و دەوروبەری شارۆچکەکانی سیجەر و که‌فر جالیسیان كرده‌ ئامانج.

وتی شارۆچکەی باتینتا و گوندی عەرەب سەعید، باکوری خۆرئاوای شاری ئیدلیب، لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی روسیاوە کرانە ئامانج.

دوکەڵ لە شوێنێك هەڵدەستێت كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆکەکانی روسیاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج لە ناوچەیه‌كی دەوروبەری شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

دوکەڵ لە شوێنێك هەڵدەستێت كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆکەکانی روسیاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج لە ناوچەیه‌كی دەوروبەری شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی کڵاو سپییەکان کەسێک دەگوێزنەوە کە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی سوریاوه برینداربووە‌ لە شارۆچکەی بەلیون لە باشوری پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامانی کڵاو سپییەکان کەسێک دەگوێزنەوە کە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی سوریاوه برینداربووە‌ لە شارۆچکەی بەلیون لە باشوری پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

به‌گوێره‌ی چالاکوانانان، نۆ فڕۆکە هێرشەکانیان ئەنجامدا، كه‌ لە بنکەی حمەیمیمی ژێردەسەڵاتی روسیاوه‌ لە لازقیە هه‌ڵسان بۆ ئەنجامانی بۆردومانەکان.

کڵاو سپییەکان رایانگەیاند کە گەیشتنە شوێنی بۆردومانەکە و یارمەتی بریندارەکانیان دا و ئاگری پاش بۆردومانەکەیان کوژرانده‌وە.

عەساف وتی ترس لەنێو دانیشتوانی مەدەنیدا بڵاوبۆتەوە چونکە ناوچە بەئامانجکراوەکان زۆر نزیکبوون لە ماڵی مەدەنییه‌كان‌ و کەمپی ئاوارەکان. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی رابکەن بۆ ناوچەی پارێزراوتر لە ناوخۆی پارێزگاکەدا.

وتی دانیشتوانی ئاوارە بەمدواییانە گەڕاونەتەوە ئەو ناوچانە، بۆ رزگاربوون لە دۆخی سەختی نێو کەمپەکان بەهۆی بوونی پەتای ڤایۆرسی کۆرۆنا (کۆڤید-19)وە.

عەساف وتی هێرشە ئاسمانییەکان شانبەشانی تۆپبارانی چڕ لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوە ئەنجامدەدران کە گوندی ئیشتەبراقیان کردە ئامانج لە ناوچە گوندنشینەکانی جیسر شوغور، خۆرئاوای شاری ئیدلیب.

وتی ئەو ناوچانە پێشتر رێکەوتنیان لەسەر کراوە وه‌ك ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ و پێویستە دووربن لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی و تۆپباران و هێرشی ئاسمانی.

وتیشی تۆپبارانه‌كانی رژێم ناوچەی ساحل غابیان کردە ئامانج لە باکوری خۆرئاوای پارێزگای حەما و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان چەندین موشه‌کیش شارۆچکەکانی عەنکاوی، بەینەین، فلەیفیل، بارە، کەنسەفرە، فەتیرە و سوفوهەنیان کردۆتە ئامانج.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500