هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

سوپای پاسداران کڕینی موڵک لە سوریا زیاتردەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئێرانییەکان لە نزیک مەزاری سەییەدە زەینەب لە دیمەشق ئاهەنگی ساڵیادی شۆڕی 1979ی ئێران دەکەنەوە. سوپای پاسداران موڵکوماڵی لەم ناوچەیە کڕیوە. [خاوەنی وێنە: عالەم تیڤی]

ئێرانییەکان لە نزیک مەزاری سەییەدە زەینەب لە دیمەشق ئاهەنگی ساڵیادی شۆڕی 1979ی ئێران دەکەنەوە. سوپای پاسداران موڵکوماڵی لەم ناوچەیە کڕیوە. [خاوەنی وێنە: عالەم تیڤی]

پارێزەرێکی سوری وتی لەم مانگانەی دواییدا، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەکانی بۆ کڕینی موڵکوماڵ لە پارێزگاکانی سوریا زیاترکردووە، دوای ئەوەی پێشتر سەرنجی خستبووە سەر چەند بەشێکی دیمەشق.

پارێزەری سوری بەشیر بەسام بە دیارونای وت سوپای پاسداران بووەتە خاوەنی سەدان موڵک و هۆشداریشیدا کە ئەمە هەوڵێکی مەترسیدارە کە لە داهاتوودا ئاکامی جددی لێدەکەوێتەوە.

وتی پێشتر سوپای پاسداران کڕینی موڵکی سنووردارکردبوو بۆ چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی شاری دیمەشق لە دەوروبەری مەزارە ئایینییەکان.

بەسام وتی ئەوەش روونبۆتەوە کە سوپای پاسداران خاوەندارێتی موڵکەکان وەردەگرێت بەبێ ئەوەی خاوەندارێتییەکە بگوازرێتەوە، کە چەند موڵکێک لە خاوەنە راستەقینەکانیان کڕدراون لەڕێی لایەنی سێیەمەوە، زۆر کات بە نرخی زۆر داشکێنراو.

لافیته‌یه‌ك کە فەرماندەی کوژراوی هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی، پیشاندەدات لە میانەی مەراسیمێکی سوپای پاسداراندا لە دیمەشق. [خاوەنی وێنە: ئەخبارجەهادی]

لافیته‌یه‌ك کە فەرماندەی کوژراوی هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی، پیشاندەدات لە میانەی مەراسیمێکی سوپای پاسداراندا لە دیمەشق. [خاوەنی وێنە: ئەخبارجەهادی]

وتی ئەو نرخانەی پێیکڕدراون لەڕێی هەڕەشکردن یان ترس و تۆقاندنه‌وه‌ بە دۆخی ئەمنی و داڕوخانی ئابوری، هێنراونەتە خوارەوە.

بەسام وتی جگە لە دیمەشق، کڕینی موڵک لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە پارێزگاکانی دێرە زوور، حومس، حەلەب و دەرعاش پشتڕاستکراوەتەوە.

هۆتێلەکانی دیمەشق لە دەستی سوپای پاسداراندا

وتی سوپای پاسداران توانیوێتی ژمارەیەک هۆتێل لە دیمەشق بکڕێت، کە شوێنێکی گەورەی گەشتیاریی ئایینییە و دەکرێت وەک سەرچاوەی سەرەکیی داهات بۆ سەدان سوری و ئابوری سوریا بەگشتی بەکاربهێنرێت.

وتی ئەو هۆتێلانە پێکدێن لە فۆینیکا، دیمەشق ئینتەرناشناڵ، پێترا و چەندانی دیکە لە ناوەندی پایتەختی سوریا.

سوپای پاساداران چەکدارەکانی لە بەشێک لەو موڵکانە جێگیردەکات و دەیانگۆڕێت بۆ ناوەندی ئایینی و کەلتوری، لەڕێیانەوە دەیەوێت نفوزی خۆی زیادبکات و ئه‌ندامانی نوێ بۆ نێو ریزی میلیشیاکانی رابکێشێت.

بەسام وتی ئەم جۆرە لە چالاکییە بێشک گۆڕانکاریی دیمۆگرافی لەو ناوچانە دەهێنێتە ئاراوە.

وتی: "ناوەندەکانی رژێمی سوریا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ سوپای پاسداران هەماهەنگییان کردووە بە ئاسانکاریکردن لە گواستنەوەی خاوەندارێتی دەیان موڵک، کە لەلایەن ئەو سوریانەوە خاوەندارێتی دەکرێن کە ئاوارەبوون یان لە وڵاتەکە هەڵهاتوون."

وتی خاوەنەکانی زۆربەی ئەو موڵکانە ناسراون بەوەی دژی رژێم وەستاونەتەوە، ئەمەش وادەکات جارێکیتر گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی پێشوویان زەحمەتبێت.

ئەم هەڵمەتی کڕینی موڵکوماڵە هاوکاتە لەگەڵ بوژاندنەوەی ژێرخان، لەکاتێکدا رژێم گرێبه‌ست دەبەخشێت بەو ده‌زگایانه‌ی سوپای پاسداران هاوکاریی داراییان دەکات، بەتایبەتی جیهاد بینا، کە لەلایەن حیزبوڵاوە بەڕێوەدەبرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500