هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

180 خێزانی مەسیحی دەگەڕێنەوە پارێزگای نەینەوا له‌ عێراق

خالید تائی

نوێژكردن لە کڵێسای مار بەهنام و سارا لە شارۆچکەی قەرەقۆش لە پارێزگای نەینەوا، دوای ئەوەی لە ئەیلولی 2019 دووبارە کرایەوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە]

نوێژكردن لە کڵێسای مار بەهنام و سارا لە شارۆچکەی قەرەقۆش لە پارێزگای نەینەوا، دوای ئەوەی لە ئەیلولی 2019 دووبارە کرایەوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە]

دەیان خێزانی مەسیحی گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە پارێزگای نەینەوا دوای ساڵانێک لە ئاوارەکردنیان لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌، پارێزگاری نەینەوا نەجم جبوری یەکشەممە (13 ئەیلول) رایگه‌یاند.

جبوری بە رۆژنامەی سەباحی وت دوای چوارساڵ لە ئاوارەیی لە هەرێمە کوردییەكه‌، 180 خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەكانی دەشتی نەینەوا، لەمیانەی باشتربوونی باری ئه‌منی و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا.

جبوری وتی کڵێسای مار چامونی لە شارۆچکەی ئاسوریی به‌رته‌له‌، له‌ خۆرهەڵاتی موسڵ، نۆژەنکرایەوە و دەرگاکانی بەڕووی باواڕداراندا کرایەوە دوای چوار ساڵ لە وێرانبوونی بەدەستی داعش.

کڵێساکانی تر، له‌نێویاندا کڵێسای پاکژی گەورە، مار بەهنام و سارا، مار یۆحەنا (سێنت جۆن) و مار زینا، لە ساڵی رابردوودا نۆژەنکراونەتەوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق جەبرۆ، لەگەڵ ئەو خێزانە مەسیحیانەی گەڕاونەتەوە شارۆچکەی بەتنایە لە دەشتی نەینەوا کۆدەبێتەوە، له‌ 9 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران]

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق جەبرۆ، لەگەڵ ئەو خێزانە مەسیحیانەی گەڕاونەتەوە شارۆچکەی بەتنایە لە دەشتی نەینەوا کۆدەبێتەوە، له‌ 9 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران]

وەک گروپە نەتەوەییەکانی دیکە لە نەینەوا، بە خەمڵێنراوی 138,000 مەسیحی کە لە شاری موسڵ و دەشتی نەینەوا دەژیان، ماڵەکانیان بەجێهێشت دوای ئەوەی داعش لە ناوەڕاستی 2014 ده‌ستیگرت به‌سه‌ر خاکێکی زۆردا له‌ عێراق.

گەڕانەوەی خۆبه‌خشانه‌ روو لەزیادبوونە

سەرۆکی رێکخراوی باخدیدا بۆ گەشەپێدانی گەنجان، چالاکوانی مەسیحی رامی حەنا کەرومی، وتی "بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو" هەیە لە گەڕانەوەی مەسیحییە ئاوارەکاندا بۆ ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا.

بە دیارونای وت حکومەتی خۆجێیی رایگەیاند کە کاردەکات بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ هەموو ئەو ئاوارە ناوخۆییانەی دەگەڕێنەوە، لەنێویاندا مەسیحییەکان و ئاماژەیکرد بۆ ئه‌وه‌ی بەرەوپێشچوونی ئەمنیەت لە پارێزگاکە "هانی خێزانی زۆرتر دەدات بگەڕێنەوە".

وتی جێگیركردنی هێزە ئەمنییه‌كان، کە ئەمنیەتی شارەکانی پارێزگاکە دەپارێزن، ئەو ترسانەی رەواندۆتەوە کە دەکرێت ئاوارە ناوخۆییەکان هەیانبێت دەربارەی دۆخی ئەمنی و ئەو مەترسیانەی لەلایەن داعشەوە هاتبوونە ئاراوە.

کەرومی وتی ژمارەی مەسیحییه‌ گه‌ڕاوه‌كان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوه‌ی نزیکەی 5,000 خێزان لە سێ ساڵی رابردوودا لە هەرێمە کوردییەکەوە گەڕاونەتەوە قەرەقۆش.

قەرەقۆش، شارۆچکەکەی کەرومی، یەکێک لە کۆنترین و گەورەترین شارۆچکە مەسیحییەکانه‌ لە عێراق، کە شوێنی نزیکەی 80,000 کەس بوو پێش داگیرکارییەکەی داعش.

وتی ‌هەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و خۆجێیی بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری و خستنه‌وه‌گه‌ڕی خزمەتگوزارییە گشتییەکان هاوكاربوون له‌ گەڕانەوەی خۆبه‌خشانه‌ی ئاوا‌ره‌كاندا.

هەڵمەتەکانی رێکخراو و کڵێسا ناوخۆییەکانیش بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵەکان پشتیوانییان له‌ هه‌وڵه‌كانی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان كردووه‌.

کەرومی وتی: "نزیکەی لەسەدا 95 خانووەکانی قەرەقۆش دروستکراونەتەوە بۆئەوەی هانی خەڵکەکە بدەن بگەڕێنەوە و كۆتایی به‌ ئاوارەیی بهێنرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500