کوردەکانی سوریا دەستیانکردووە بە گواستنەوەی ژنانی بیانیی "کەمترین رادیکاڵ" و منداڵەکانیان کە پەیوەستبوون بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە بۆ دەرەوەی کەمپێکی جەنجاڵ لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا تا بخرێنهژێر چاکسازی، بەرپرسێك سێشەممە (8 ئەیلول) وتی.
بەرپرسێكی کورد، شێخموس ئەحمەد بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت تائێستا 76 خێزان لە تەمموزەوە لە کەمپی هۆلەوە بۆ رۆژ گوێزراونەتەوە، دوای داوایەك کە تیایدا پەشیمانییان دەربڕیوە لە پەیوەندییان بەو گروپە تووندڕەوەوە.
باسی لە نەتەوەکانیان نەکرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی کورد وتیان بیانیەکانی کەمپی هۆل لە 50 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون.
دوای چەندین ساڵ پێشەنگیکردنی شەڕ دژی داعش بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشەنگیکراو لەلایەن ئەمریکاوە، کوردەکانی سوریا هەزاران گومانلێکراوی بیانییان بەندکردووە کە پشتیوانییان لەو گروپە تیرۆریستییه کردووە.
لەنێو ئەمانەدا چەکدارانی گومانلێكراوی زیندانكراو ههن، بەڵام هەزاران ژن و منداڵی تریش کە پەیوەندییان پێیانەوە هەیە و لە کەمپی ئاوارەکاندان -- زۆرێکیان لە چەندین خێمەی جەنجاڵی شاری هۆلدان.
گروپەکانی کۆمەك بەردەوام سکاڵایان دژی دۆخی ژیان لەو کەمپە کردووە کە تێیدا زیاد لە نیوەی 65,000 نیشتەجێكهی لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەن و بەرپرسانی کوردیش یەکەمین کەیسی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەنێو دانیشتوانەکەیدا راگەیاند لە کۆتایی ئابدا.
ئەحمەد وتی: "کەمپی رۆژ فراوانکراوە بە هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان... و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بۆ گواستنەوەی چەکدارانی بیانی داعش و ژن و منداڵەکانیان دوای ئەوەی داوای ئهوهیان كردووه كه هۆل بهجێبهێڵن."
وتی "کەمترین رادیکاڵهكان"ەکانیان "ئامادەی چاکسازین" و وتیشی: "داوای گەڕانەوەیان کردووە بۆ وڵاتەکانیان و تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگاكانیان و پەشیمانییان نیشانداوە."
بەگشتی چاوەڕواندەکرێت 395 خێزان لە هۆلەوە بۆ رۆژ بگوێزرێنەوە، کە لەوێ لە خێمەی تایبەت بەخۆیاندا دەژین.
وڵاتانی خۆرئاوا بەگشتی دوودڵن لە وەرگرتنەوەی ئەو هاوڵاتیانەیان کە پەیوەندییان بە داعشەوە كردووه لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، هەرچەندە هەندێكیان ژن و منداڵیان وهرگرتۆتهوه، بەگوێرەی كهیس به كهیس.