زیادبوونی هێرشەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچە بیابانیە دوورەدەستەکانی سەلاحەدین هانی هێزەکانی عێراقی دا بۆ تووندوتۆڵكردنی هەوڵە ئەمنیەکان لە پارێزگاکە.
لەم چەند هەفتەیەی دواییدا، ئەندامانی داعش چەندین هێرشیان ئەنجامداوە بۆسەر بازگەكان و ئامانجە مەدەنیەکان، لەنێویاندا هێرشێك لە 20 ئاب بۆسەر مەزارێکی نزیك بە شارۆچکەی دوجەیل، کە پێنج ئەندامی ستافی ئەمنی کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد.
سوپای عێراق و یەکەکانی پشتیوانی نزیکبوونەوە لە تونێل و ئەشکەوتەکانی باکور و خۆرئاوای بیابانی وادی سەرسار لە پارێزگای ئەنبار. ئەو زنجیرە چیایەشیان شهنوكهوکرد کە دەکەوێتە نێوان مەکحول و شەرگاتەوە، تا دەگاتە حەزەر له پارێزگای نەینەوا.
'ئێستا داعش توانای دزەکردنی بۆ نێو سەلاحەدین کەمترە'
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانی سەلاحەدین، لیوا عەبدولموحسین حاتەم عەباسی وتی ئۆپەراسیۆنەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدران.
بە دیارونای وت لەئێستاد "داعش توانای دزەکردنی بۆ نێو سەلاحەدین کەمترە".
عەباسی وتی ئۆپەراسیۆنەکان چەند پەناگەیەك و شوێنی گردبوونەوە و پشوودانی تیرۆریستانیان کردە ئامانج لە بیابانەکانی ئەنبار و پارێزگای نەینەوا.
وتی ئەو پەناگانە خاڵی دهسپێكی دهرچوونیشن بهرهو سەلاحەدین و چیاکانی مەخمور و حەمرین، لەگەڵ چەندین گوندی کشتوکاڵی کە هاوسنوورن لەگەڵ پارێزگای دیالە و باکوری بەغدا.
لە 21 ئاب، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆسەر حەشارگەکانی تیرۆریستان لە باشوری پارێزگای سەلاحەدین.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت هێرشەكه گردبوونەوەیەکی ئەندامانی داعشی کردە ئامانج "دوای ئەوەی شوێنی خۆشاردنەوەیانمان بە فڕۆکەیەکی جەنگی دۆزییەوە".
وتی حەشارگەکە شوێنێکی پشوودان بوو لە باخێکی نزیك بە قەزای تارمییە.
بۆمبارانی هاوپەیمانان "ژمارەیەکی نەزانراو لە تیرۆریستانی کوشت، کە چەندینیان فەرماندە بوون و پلانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستییان لە ناوچەکانی دیکە دادەڕشت".
خەفاجی وتی هێرشەکە بەشێك بوو لە تاکتیکێکی نوێ کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە لەخۆگیراوە، بەپشتیوانی برەوسەندووی هەواڵگری بۆ بەدەستهێنانی "زانیاری تا چەندێك بوار هەبێت دەربارەی ئەگەری چالاکییهكان و شانە و حەشارگەکانی داعش".
چەکداران هێشتا لە ناوچە بیابانیەکان چالاکن
خەفاجی بە دیارونای وت هەوڵەکان تەرکیزدهكهنه لەسەر "پشکنینی ناوچە بیابانیەکان، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار و نەینەوا، تا گردبوونەوەكانی تیرۆریستان بدۆزینەوە و رێچکەکانیان تێکشبکێنین،" لەبەرئەوەی چەکدارەکان لەو ناوچانە هێشتا چالاکن.
ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستا و داهاتوو تەرکیزیان لەسەر تووندکردنەوەی هەنگاوە ئەمنیەکانە بەدرێژایی سنووری عێراق-سوریا.
لە 22 ئاب، یەکەی 8ی هەواڵگری سوپای عێراق "چەندین خێزانی داعش"یان دەستگیرکرد (بەبێ دیاریکردنی ژمارەکەیان) نزیك بە دەروازەی سنووریی قائیم، چونکە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنووری سوریاوە بۆ عێراق دەپەڕینەوە.
دهزگای دژەتیرۆریزمی عێراق لە 21 ئاب رایگەیاند کە "ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گەورەی ئەنجامداوە لە باکوری سەلاحەدین و شانەیەکی هەشت ئەندامیی داعشی لە شەرگات لەناوبردووە".
بهگوێرهی بەیاننامەکە، چهكداره دهستگیركراوهكان مەبەستیان بوو هێرش بکەنە سەر هێزه ئەمنیەکان.
ئەندامی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین، عەبد سوڵتان عیسا وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەشێك بوو لە هەڵمەتێك کە لەلایەن دەزگای دژهتیرۆریزمی عێراق و هێزە ئەمنیەکانی دیکەوە ئەنجامدرا.
ئۆپەراسیۆنەکان چیاکانی مەکحول و بەعاج و زەوییە کشتوکاڵیەکانی هاوسنووری باکوری بەغدا و پارێزگاکانی دیالە و ئەنباریان ئهمینكرد، لەگەڵ دوورگەکانی سەرسار، تکریت، بێجی و شەرگات.