وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئێران تۆمەتباردەکات بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بە بڕینی دوو لقی سەرەکی کە دەڕژێنە رووباری دیجلەوە لە باکوری عێراق.
لە بەیاننامەیەکی 19 ئابدا، وەزارەتهكه رایگەیاند كه درکیکردووە بە کەمکردنەوەیەکی بەرچاو لە بڕی ئاوی بەردراوە لە ناوچەکانی ئێرانەوە و لەڕێی رووبارەکانی سیروان و زێی بچوکەوە بۆ نێو عێراق.
سیروان دەچێتە نێو بەنداوی دەربەندیخانەوە و رووباری زێی بچووك دەچێتە نێو بەنداوی دوکانەوە لە پارێزگای سلێمانی.
وەزارەتەکە رایگەیاند كه بڕی ئاوی بەردراوە بۆ نێو بەنداوی دەربەندیخان لە ئێرانەوە کەمیکردووە بۆ حەوت مەتر سێجا لە چرکەیەکدا، کە پێشتر 45 مەتر سێجا بوو لە چرکەیەکدا.
راشیگەیاند كه ئاستی ئاوی نێو رووباری زێی بچووك دابەزیوە بۆ دوو مەتر سێجا لە چرکەیەکدا، کە مانای بڕینی تەواوی گۆژمی ئاوەکەیە.
پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان
راپۆرتە میدیاییەکان رایانگەیاند كه ئێران ئاراستەی هەندێك لە ئاوی نێو زێی بچووکی گۆڕیوە بۆ نێو دەریاچەی ورمێ، کە لەنێو سنوورەکانی خۆیدایە و بەشێك لە ئاوی رووباری سیروانی گلداوەتەوە بۆ پرۆژە ئاودێرییەکانی لە ههرێمی سەرپێلی زەهاو لە پارێزگای کرماشان.
وەزارەتهكه رایگەیاند كه ئەمە "پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە"، کە رێگە بە گۆڕینی ئاراستەی ئاو نادەن لە سەرچاوەیەکی رووبارەوە بۆ یهكێكی دیکە گەر زیانی هەبێت بۆ لقهكانی رووبارەکە.
راشیگەیاند كه لەم دۆخەدا، گۆڕینی ئاراستەکەی زیانی لە ناوچە بەراوەکانی عێراق داوە.
وتەبێژی وەزارەت، عەون دیاب بە دیارونای وت کارەکانی ئێران زیان لە کەرتی کشتوکاڵی عێراق دەدات و راستەوخۆ کاریگەریی دەبێت بۆسەر گوندەکان لە دهوروبهری رووبارهكه، کە دهڕژێته نێو بەنداوی دەربەندیخانەوە، کە ئاوەکەی لێگیراوەتەوە.
وتی كاریگهریشی دهبێت بۆ ئاستەکانی ههڵگرتنی ئاو لە بەنداوەکەدا -- كه یەکێکە لە گرنگترین بەنداوەکانی عێراق، چونکە ئاو دەبەخشێتە ناوچەیەکی بەرفراوان لە مانگەکانی هاویندا.
هۆشدارییدا لەوەی ئەمە دەکرێت زیانی زۆری هەبێت لەسەر وەرزی چنینەوە له هاوینی داهاتوودا، چونکە بەشێکی گەورەی زەوییه کشتوکاڵییهكان پشت بە ئاوی پارێزراوی نێو بەنداوەکان دەبەستن، کە رەنگە نەتوانێت بەتەواوی پێداویستیەکان پڕبکاتەوە گەر بڕینی ئاو بەردەوامبێت.
دیاب وتی دۆخەکە خراپتردەبێت گەر وەرزی هاوینی داهاتوو وشکەساڵی بێت، وەك پێشبینیەکان ئاماژەی پێدەکەن.
بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان، رەحمان خانی بە دیارونای وت بڕینی ئاوەکە کاریگەرییەکی خراپی دەبێت لەسەر کارکردنی بەنداوەکە، کە وزهی کارەبا بهرههمدێنێت و دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە دەریاچەی حەمرین و بەنداوی دیالەشدا.
'جەنگی ئاو' دژی عێراق
سەرۆکی یەکێتی کۆمەڵە ههرهوهزییه کشتوکاڵییهكانی عێراق، حەیدەر عهساد وتی كردهكانی ئێران بریتین لە "جەنگی ئاو" دژی عێراق. داوای لە حکومەت کرد فشار لە ئێران بکات تا بەشه ئاوی عێراق بەربداتەوە.
وتی: "کەرتی کشتوکاڵی عێراق بەمدواییانە سەرکەوتووبووە لە پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بە زۆر بەرهەمی کشتوکاڵی، بەتایبەتی گەنم."
عهساد وتی عێراقیەکان چاوەڕێبوون نزیکەی 20 ملیۆن دۆنم لە زەوی کشتوکاڵی لە وەرزەکانی ئاییندەدا بچێنن، کە لەسەدا 80یان کەوتوونەتە تەنیشت کەناراوەکانی رووباری دیجلە، لەکاتێکدا ئەوانیدی دەکەونە تەنیشت کەناراوەکانی رووباری فورات.
وتی بەڵام بڕینی ئاو و نزمیی ئاستی ئاوی پارێزراو لە بەنداوەکانی عێراقدا، کاریگەریی نەرێنیان لەسەر ئەم پلانانە دەبێت.
وتیشی جوتیارانی عێراق، بەتایبەتی ئەوانەی گەنم دەچێنن، کە دانەوێڵەیەکی گرنگی ستراتیژییە، ئامانجی سەرەکی سیاسەتەکانی کەمکردنەوەی ئاستی ئاوی عێراقن.
ههروهها وتی جوتیارانی گەنم له وەرزی رابردوودا توانییان 5.5 ملیۆن تەن گەنم بەرهەمبهێنن، کە پێداویستی ناوخۆی دابینکرد بۆ تەواوی وڵات و نەختینەی حکومەتی عێراقی پاراست لەوەی بەکاربهێنرێت بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە لە دەرەوە.