هێزەکانی عێراق لەو ناوچە سنووریانە جێگیربوون کە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین جیادەکەنەوە و پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تێیدا چالاکن، بەرپرسێک پێنجشەممە (3 ئەیلول) وتی.
قایمقایمی قەزای عوزهیم له باکوری دیالە، عەبدولجەبار عوبێدی بە دیارونای وت هێزه ئەمنییهكانی پشتیوانی لە گوندەکانی ئەو ناوچانە جێگیربوون دوای هێرشێکی چەکداری لە یەکشەممەدا، کە بووە هۆی کوشتنی چوار ئەندامی خێزانێک.
وتی پاشماوەکانی داعش گوندی هیتاویینیان لە باکوری پارێزگاکە کردە ئامانج.
وتیشی هێرشەکە وایکرد هێزە هاوبەشەکانی فیرقەی 5ی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزە خێڵەکییەکان بەدوای پاشماوە و حەشارگەکانی داعشدا بگەڕێن لە گوند و ناوچەکانی تهنیشت پارێزگای سەڵاحەدین.
عوبێدی وتی پاشماوەکانی داعش لەو ناوچانە بوونیان هەیە کە دەکەونە سەر کهناراوی روباری عوزهیم لە دیوی پارێزگای سەڵاحەدین، بەتایبەتی ئەو ناوچەیەی لە شارۆچکەی زلوعییهوه درێژدەبێتەوە بۆ گوندی ئەلبو عیسا.
وتی ئەو ناوچانە، کە بە جۆگەلە، دانەوێڵە و قامیش بەناوبانگن، بۆ چەکداران وەک داڵدە و شوێنی ئەنجامدانی هێرشەکان لەدژی گوندەکانی ئەو دەوروبەرە بەکاردەهێنرێن، بەتایبەتی هیتاویین و ناوچەی حاوی عوزهیم.
هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ حەشارگەی داعشیان لەناوبرد لە خۆرهەڵاتی روباری عوزهیم بەرەو روباری دیالە و حهوزی سینسیل و وادی جەنات، هەروەها چەند تەقەمەنییەکی دەستکردیان تەقاندەوە.
عوبێدی وتی هیچ چەکدارێک لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرانەکراوە و نەکوژراوە.
وتی بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر رێگریبکرێت لە هێرشەکانی داعش، خاڵە پشکنینە ئەمنییەکان زیادکراون و چەندین دەورەییەش ئەنجامدەدرێن.
عوبەیدی داوای لە بەرپرسان کرد لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامبن تا تەواوی ئەو ناوچانە ئەمیندەکرێن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە هێرشە تیۆریستییەکان بوونەتە هۆی ئەوەی خەڵکهكه ماڵوحاڵیان لە گوندەکان بەجێبهێڵن.