هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

نەتەوە یەکگرتووەکان: قەدەغەی هاتوچۆ به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه‌ هێرشەکانی داعش لە زۆربەی وڵاتان سنووردار دەکات

ئاژانسی فرانس پرێس

ئەندازیارانی سوریا هێڵێکی گاز چاکدەکەنەوە لە عەزرا و زەمیر لە ناوچەی دیمەشق لە 24 ئاب دوایئەوەی به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان شوێنی هێرشێکی 'تیرۆریستی' بووە کە رۆژی پێشتر بۆته‌هۆی قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری. [لوئەی بەشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندازیارانی سوریا هێڵێکی گاز چاکدەکەنەوە لە عەزرا و زەمیر لە ناوچەی دیمەشق لە 24 ئاب دوایئەوەی به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان شوێنی هێرشێکی 'تیرۆریستی' بووە کە رۆژی پێشتر بۆته‌هۆی قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری. [لوئەی بەشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

وادەردەکەوێت ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەی هێرشەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە زۆربەی وڵاتان کەمکردبێتەوە، بەڵام مەترسیەکە لە عێراق و سوریا گەورەترە، بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتوەکان دووشەممە (24 ئاب) وتی.

لەکاتێکدا لەئێستادا داعش سێبەرێکی ئەو گروپەیە کە ناوچەیەکی گەورەی عێراق و سوریای گرت لە چەند ساڵی رابردوودا، هێشتا مه‌زه‌نه‌ده‌كرێت 10,000 چەکداری هه‌بێت لەو دوو وڵاتە.

بەڵام سنووردارکردنی جوڵە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆناوه‌ (کۆڤید-19) توانای داعشی بۆ ئەنجامدانی هێرش لە شوێنەکانی دیکە کەمکردۆتەوە.

جێگری سکرتێری گشتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم، ڤلادیمێر ڤۆرۆنکۆڤ وتی: "رێوشوێنه‌كان بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19، له‌وانه‌ قەدەغەی هاتوچۆ و سنووردارکردنی جوڵە، پێده‌چێت مەترسی هێرشە تیرۆریستیەکانی لە زۆر لە وڵاتان کەمکردبێتەوە."

ڤۆرۆنکۆڤ ناوی هیچ وڵاتێكی نه‌برد، بەڵام داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە كۆمه‌ڵێك هێرش هه‌ر لە فەرەنساوە بۆ فلیپین راگەیاندووە.

وتی کاریگەریی پەتا جیهانیەکە لەسەر توانای راکێشان و پشتیوانی دارایی گروپەکە روون نییە، هەرچەندە هەڕەشەی تاوانی ئینتەرنێتی وەك سەرچاوەیه‌كی دارایی زیادیکردووە لەکاتێکدا خەڵك زیاتر لەسەر ئینتەرنێتن بەهۆی ئەم پەتایەوە.

وتیشی بەڵگەی ئەوە هەیە ئەندامانی داعش خۆیان رێکدەخەنەوە لە ناوچەکانی شەڕی وەك عێراق و سوریا.

بەڵام لەئێستادا دەسەڵاتداران هیچ ئاماژەیەکی روونی گۆڕانی ستراتیژیان نەبینیووە لەژێر سەرکردەی نوێدا، ئەمیر محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان مەولا، کە جێگەی ئەبوبەکر بەغدادی گرتەوە دوای کوژرانی لە تشرینی یەکەم.

ڤۆرۆنکۆڤ باسی لە دوایین چالاکیەکانی گروپەکەش کرد لە شوێنەکانی دیکە و وتی داعش نزیکەی 3,500 چەکداری هەیە لە ئەفریقای خۆرئاوا و بەردەوامە لە بوونی پەیوەندی بە گروپە تووندڕەوەکانی دیکەوە.

لە لیبیا، ئەندامانی داعش ژمارەیان تەنیا چەند سەد کەسێکە، بەڵام گروپەکە هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ئەو ناوچەیە.

ڤۆرۆنکۆڤ وتی گروپەکە توانای ئەنجامدانی هێرشی مەترسیداریشی هەیە لە چەند بەشێکی ئەفغانستان، سەرەڕای دەستگیرکردنی هەندێك له‌ سەرکردەكانی و لەدەستدانی هەندێك لە ناوچەکانی.

كاره‌بابڕان لە سوریا

رژێمی سوریا دووشەممە رایگەیاند كه‌ هێرشێکی "تیرۆریستی" بۆسەر بۆرییه‌كی گاز له‌ نزیك دیمەشق بۆتە هۆی كاره‌بابڕان له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا، جەیمس جێفری وتی ئەمریکا هێشتا له‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كێ به‌رپرسیار بووه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ بۆسەر ئه‌و بۆرییه‌، بەڵام وتی "تاڕادەیەکی زۆر ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرابێت".

داعش بوونی ماوە لە ناوچەی بەرفراوانی بادیە (بیابان) لە خۆرهەڵاتی پایتەخت.

جێفری وتی: "لە سوریا، بەتایبەتی لە بیابانی بادیە له‌ باشوری روباری فورات... هەڵکشانێكی کتوپڕ لە چالاکیەکانی داعشدا دەبینین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500