هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

چەکی نایاسایی پاشاگەردانی زیادکردووە لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆن دەڕوانێتە كڵاشینكۆفێكی AKA-47 پێشئەوەی بیکڕێت لە چەكفرۆشێك لە پارێزگای ئیدلیب لەم وێنەیەدا کە 4 تەمموز 2012 گیراوە. [دانێڵ لیل-ئۆلیڤاس/ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆن دەڕوانێتە كڵاشینكۆفێكی AKA-47 پێشئەوەی بیکڕێت لە چەكفرۆشێك لە پارێزگای ئیدلیب لەم وێنەیەدا کە 4 تەمموز 2012 گیراوە. [دانێڵ لیل-ئۆلیڤاس/ئاژانسی فرانس پرێس]

چالاکوانێکی ناوچەکە وتی دۆخی پاشاگەردانی و پشێوی لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری خۆرئاوای سوریا بەردەوامە بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەك لەنێو مەدەنیەکاندا.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت ئەمە لاوازیی دۆخی ئاسایش هێندەی دیکە زیاد دەکات، چونکە لەکاتێکدایە کە بارگرژییەکان بەهۆی تۆپبارانی رژێمی سوریا و هێرشە ئاسمانیەکانی روسیاوە زیادیانکردووە.

وتی چەكفرۆشەکانی ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی تەحریر شامدا، کە زۆرینەی ناوچەکەی بەدەستەوەیە، ماوەیەکی درێژە چەك دەفرۆشن. ئەم چەکانە لە شەڕ و ناکۆکیەکاندا بەکاردەهێنرێن، کە دەبنە هۆی ژمارەیەك له‌ برینداربوون و کوژران.

وتی لەژێر دەسەڵاتی ئەو هاوپەیمانێتیە تووندڕەوەدا، دۆخێکی بێوێنەی پاشاگەردانی لە هه‌رێمی ئیدلیب سه‌ریهه‌ڵداوه‌ کە راستەوخۆ هەڕەشە لە ژیانی خەڵكە مەدەنیەکە دەکات.

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان چارەسەری مەدەنییەك دەکات کە بەهۆی تۆپبارانی سوریاوە برینداربووە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان چارەسەری مەدەنییەك دەکات کە بەهۆی تۆپبارانی سوریاوە برینداربووە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

عەساف وتی بڵاوبوونەوەی چەك لە ناوچەکە زیادیکردووە دوای بەرزبوونەوەی چالاکییه‌كانی مامەڵەکارانی چەك، کە چەندین دوکانیان کردۆتەوە بۆ فرۆشتنی چه‌كی تاکەکەسی، وەك دەمانچە و چه‌كی ئۆتۆماتیکی.

وتی ئەم بازرگانانە پارێزبه‌ندیی تەواویان هەیە لەلایەن تەحریر شامەوە و ئاماژەیکرد بەوەی تەحریر شام زۆربەی قازانجەکە بۆخۆی دەبات، لەکاتێکدا بازرگانەکان تەنیا دەستیاوێکیان پێدەدرێت.

وتی ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە تەحریر شام خۆی سەرچاوەی ئەم چەکانەیە.

ئاماژەیکرد بەوەی تەحریر شام دەستیگرتووە بەسەر سەدان چه‌كدا لە هەڵکوتانەسەرەکانیدا، لەکاتێکدا بازرگانانی چەك مۆڵەت دەدەنە هەر کەسێك کە چەکەکە هەڵبگرێت.

قوربانی و بریندارە مەدەنیەکان

عەساف وتی بڵاوبوونەوەی چەك بۆتە هۆی كوشتن و برینداربوون لە نێو خەڵکە مەدەنیەکەدا، چونکە بەکارهێنانی چه‌ك لەكاتی ناكۆكیدا بۆتە باو، تەنانەت لە کەمپەکانی ئاوارەکاندا، کە ژمارەیەك خەڵك کوژراون.

فیشەکی وێڵ لە تەقەی خۆشیدا بۆتە هۆی کوژران و برینداربوون.

ئەم دوکانانە مەترسییەکی دیکەن چونکە کەوتوونەتە کۆڵانەکانەوە و ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە تەقینەوەیان تێدا رووبدات.

وتی دەیان کەس دوو هەفتە لەمەوبەر لەکاتی رووداوێکی لەمشێوەیەدا برینداربوون لە ناوەندی شاری دانە.

وتیشی دۆخی گشتی پاشاگەردانی بەمدواییانە خراپتربووە و ئاماژەیکرد بەوەی دوای دەستپێکردنەوەی تۆپباران و هێرشە ئاسمانیەکانی رژێم و روسیا، تەحریر شام زیاتر تەرکیزی لەسەر شەڕکردنە نەك چالاکی پۆلیسی.

وتی تۆپبارانی ئەمدواییەی رژێم بووە هۆی چەندین قوربانی مەدەنی لە شارۆچکەی تەقاد، لەکاتێکدا سەربازانی رژێم لەکاتی شەڕی سەختدا کوژران یان برینداربوون لە ناوچەکانی فەتیرە و حەزارین لە باشوری ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500