سورییەکان بەشداریدهكهن لە بۆنەیەكی ئێشكگرتندا لە ساڵیادی هێرشە کیمیاییەکەی سەر غوتەی خۆرهەڵات له 21 ئاب 2013، تا جەختبکەنەوە لە پێویستی دڵنیاییدان لە بەرپرسڕاگرتنی ئەنجامدەران، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
چالاکوانان و مەدەنیەکان و کارمەندانی فریاگوزاری و رێکخراوە پزیشكییهكان بۆنەی ئێشكگرتنیان بەست لە شاری ئیدلیب و هەندێك ناوچەی دەوروبەری لە ساڵیادی هێرشەکەی سەر ئهو ههرێمهی پێشتر لهژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا بوو لە دەرەوەی دیمەشق.
نزیکەی 1,400 کەس لە هێرشەکەدا کوژران، کە تێیدا گازی دەماری سارین بەکارهات. سارین ناسراوە بەوەی نیشانەكانی سەختی هەناسەدان، رشانەوە، بورانەوە و کەفکردنی دەمی بەدوادادێت.
دەکرێت ببێته هۆی جەڵتە و ئیفلیج و کوشندەش بێت.
چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت ئەوانە بەشدارییان لە بۆنەکەدا کرد داوای خۆشیان نوێکردەوە کە رژێمەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بەرپرس رابگیرێت بەرامبەر رووداوەکە، لەبەرخاتری هەموو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە.
چالاکوانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئهم هاشتاگهیان بهكارهێنا: #راستی_مەخنکێنن.
هەڵمەتەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەڵامێکی تووند بوو، بەجۆرێك بهكارهێنهران وێنەی بۆنەکە و قوربانەیەکانیان شهیردهكرد، لەگەڵ ڤیدیۆی هێرشەکەی 2013.
شایەتحاڵان و کڵاوسپیەکان بهشداریدهكهن له ئێشكگرتنهكهدا
ئیدلیبی وتی لەنێو ئەوانەدا كه بەشدارییان لە بۆنەکەدا کرد، ئاوارەکانی غوتەی خۆرهەڵات ههبوون -- لەنێویاندا هەندێك لە خێزانی ئەو قوربانیانەی شایەتی هێرشەکە بوون.
وتی ئەندامانی کڵاوسپیەکان -- کە یەکەم کەس بوون گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئەوانەیان رزگارکرد کە دەکرا رزگاربکرێن -- بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشدارییانکرد له ساڵیادی رووداوەکەدا.
تیمێکی لێكۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەیلولی 2013 رایگەیاند كه "بەڵگەی روون و قایلکەر"ی دۆزیوەتەوە کە گازی سارین لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە.
ئیدلیبی وتی لەو شارۆچکانەی لەکاتی رووداوەکە کوشندەکەدا لێیاندرا، بریتیبوون له ناوچەکانی زەمالکه و زەینییه لە شارۆچکەی عەین تەرمە، لەگەڵ ناوچەكهی نێوان زەمالکه و عەربین و موعزەمییە لە خۆرئاوای غوتە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ هێرشەکەی سهر غوتەی بیرخستەوە لەکاتێکدا سێیەم شەپۆلی سزاکانی راگەیاند بۆسەر کەسایەتیە سیاسی و سەربازی و داراییەکان لە رژێمی سوریادا، لە 20 ئاب.
سزاکان سەپێنراون وەك بەشێك لە یاسای قەیسەری پاراستنی مەدەنیەکان له 2019، کە هەوڵدەدات رێگریبكات لە ئاساییکردنەوەی ئەسەد بێئەوەی بەرپرس رابگیرێت لهسهر پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە مافی مرۆڤ.