هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

شاره‌زایان: كۆمپانیا روسییه‌ ناحكومییه سەربازییە‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تووندن بۆ سوریا

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌

راهێنه‌رانی كۆمپانیای ڤێگاسی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌ ستراتیژییه‌كان لێره‌دا ده‌بینرێن له‌ سوریا له‌ 9 شوبات 2019، راهێنان به‌ ئه‌ندامانی میلیشیای لیوای قودسی هه‌واداری رژێم ده‌كه‌ن. [وێنه‌كه‌ له‌ په‌یجی فه‌یسبوكی هه‌واڵه‌كانی سوریا-1 وه‌رگیراوه‌]

راهێنه‌رانی كۆمپانیای ڤێگاسی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌ ستراتیژییه‌كان لێره‌دا ده‌بینرێن له‌ سوریا له‌ 9 شوبات 2019، راهێنان به‌ ئه‌ندامانی میلیشیای لیوای قودسی هه‌واداری رژێم ده‌كه‌ن. [وێنه‌كه‌ له‌ په‌یجی فه‌یسبوكی هه‌واڵه‌كانی سوریا-1 وه‌رگیراوه‌]

بەکرێگیراوانی سەربە روسیا کە لە سوریا کاردەکەن هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ دانیشتوان چونکە پابەندی هیچ رێنمایی و یاسایەك نین و لەلایەن کرێملنەوە وەك ئامرازێك بەکاردەهێنرێن بۆ بەهێزکردنی نفوزی خۆی، شیکاروانان هۆشدارییان دا.

دوو جۆر لەم میلیشیا بەکرێگیراوانە لە سوریا چالاكن: ئەو میلیشیانەی هاوسۆزی کۆمپانیا سەربازییەکانی کەرتی تایبەتن، کە ئەندامانیان زۆرجار خەڵکی روسیان؛ هه‌روه‌ها ئەو میلیشیا خۆجێییانەش کە خەڵکی سوریان و لەلایەن پسپۆڕە روسەکانەوە راهێنانیان پێدەکرێت و راستەوخۆ لەژێر فەرمانی ئەفسەرەكانی روسیادان.

پسپۆڕێكی بواری سەربازی، وائیل عەبدولموتەلیب کە خانەنشینێكی سوپای میسره‌، وتی روسیا مێژوویەکی هەیە لە بەکارهێنانی کۆمپانیا سەربازییەکانی کەرتی تایبەت لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كه‌ بە پاساوی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئاسایش كارده‌كه‌ن لەو وڵاتانەی لێی جێگیرن.

بە دیارونای وت: "راستیەکەی، تەنیا میلیشیای بەکرێگیراون و لەسەر زەوی کاردەکەن بە فەرمانی پۆلیسی روسیا و سوپای روسیا،" هەربۆیەش "هەڕەشەیەکی راستەقینەن بۆ داهاتووی سوریا".

پۆلیسی سوپای روسیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگرێكی زرێپۆش راوه‌ستاون له‌ كه‌ناری رێگایه‌كدا له‌ نزیك شارۆچكه‌ی عامودا له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، له‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019. [ده‌لیل سوله‌یمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

پۆلیسی سوپای روسیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگرێكی زرێپۆش راوه‌ستاون له‌ كه‌ناری رێگایه‌كدا له‌ نزیك شارۆچكه‌ی عامودا له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، له‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019. [ده‌لیل سوله‌یمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

وتی: "متمانەی یاساییان نییە و تەنیا ئامرازێکی ناحکومیی روسیان کە رۆڵیان ئەنجامدانی کارەکانە لەسەر زەوی تا روسیا بەرپرس رانەگیرێت لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە."

عەبدولموتەلیب وتی رێکەوتنی جنێڤ "ئەو کەسانە بە تاوانبار دادەنێت کە بەکرێگیراوان رادەکێشن لەگەڵ ئه‌وانەی بەکرێگیراون تا وەك گروپی بەکرێگیراو کاربکەن".

وتیشی ئامادەیی ئەم میلیشیانە "تاوانێکی نێودەوڵەتیە کە سزای بەدواوەیە بۆ پێشێلکارانی، کە وادەکات ئەم میلیشیانە هیچ متمانە یان رەوایەتیەکیان نەبێت".

'ئامرازێكی' روسیا دژی هاوپەیمانان

بەدناوترین میلیشیای بریكاری روسیا کە لە سوریا چالاكه‌، بریتییه‌ له‌ گروپی واگنەر، کە کارنامەی سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین لە تەواوی جیهاندا جێبەجێدەکات بەجۆرێكی په‌رده‌پشكراو كه‌ ده‌توانێت نکۆڵیی لێبکات.

پسپۆڕی بواری ئەمنی له‌ میسر و شیکاروانی سەربازی، عەبدولکەریم ئەحمەد بە دیارونای وت ئه‌و گروپه‌ ئەندامانی لەوانیدی زیاتر و پڕچەکترن و زۆر نزیکن لە سوپای روسیاوە.

وتی گروپی واگنەر یەکەمین کۆمپانیای سەربازیی کەرتی تایبەتی روسیایە کە ئەندامانی سوریا رادەکێشێت بۆ شەڕکردن لە ریزەکانی میلیشیا روسیەکاندا.

وتیشی ئەم چەکدارانە لەئێستادا له‌ حوران، تەدمور، دەرعا، حەمما، حەلەب، دیمەشق، لازقیە و تەرتوس جێگیرن -- هەر ناوچەیەك کە هێزی روسیای لێبێت.

بەکرێگیراوانی واگنەر لە 2013وە لە سوریان بەپاساوی ئەوەی لەلایەن حکومەتی سوریاوە داوایان لێکراوە کە وێستگە نەوتیەکان بپارێزن لەگەڵ پێگە هەستیارەکانی دیکە. ئەو بانگەشەیە لە 2015 دووپاتکرایەوە تا دەستێوەردانی راستەوخۆی مۆسکۆ ده‌رنه‌كه‌وێت.

میلیشیایه‌كی سەرەکیی روسیا کە بەرژەوەندیی لە سوریا هەیە بریتییه‌ له‌ "خەڵکی بەکەرامەت" کە نازناوی "کوڕیژگه‌ سەوزه‌كان"ی هه‌بوو -- ستافی سوپای روسیا به‌ جلی سەربازیی سەوزی بێ ئاماژه‌ و چەك و ئامرازی سەربازیی نوێی روسیاوه‌ -- لە ئۆکرانیا لە 2014.

میلیشیاکانی دیکە کە سەربە میلیشیا روسیەکانن، پێکهاتوون لە كۆمپانیای ڤێگاسی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌ ستراتیژییه‌كان و زاسلۆن، کە یەکەیەکی نهێنیی مەدەنیی دەزگای هەواڵگریی مەدەنی دەرەکی روسیایە.

ئەحمەد وتی ئەم میلیشیانە و کۆمپانیا سەربازییە روسیەکان تەنیا گروپی بەکرێگیراون و دەتوانن ئەو کارانە ئەنجامبدەن کە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکان ده‌كه‌ن دەربارەی كرده‌ی جەنگ، چونکە پابەند نین پێیانەوە لەبەرئەوەی یەکەی ئاسایی سوپا نین.

وتی: "ئەو هەڕەشەیەی بوونی ئەم میلیشیانە دروستیدەکات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ کارنامە سیاسییه‌كان جێبەجێدەکەن کە کاریگەرییەکی نەرێنی گەورەیان هەیە لەسەر سوریا."

وتی بوونیان بە ئامرازێکی روسیا دادەنرێت بۆ سەپاندنی نفوزی بەسەر هاوپەیمانانیدا لە سوریا -- سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران یان تەنانەت خودی رژێمی سوریا. بەڵگەی ئەمەش پێکدادانه‌كانی ئەمدواییەن لەنێوان میلیشیاکانی هاوسۆزی روسیا و رژێمی سوریادا لەگەڵ میلیشیاکانی هاوسۆزی سوپای پاسداران.

ئەحمەد وتی بەکرێگیراوانی کرێملن "سیاسەتی روسیا جێبەجێدەکەن، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەتی سوریا و بەهێزکردنی بوونیان، لەڕێی ئەم میلیشیانەوە".

'بێمتمانەیی'

پارێزەرێكی سوری، بەشیر بەسام وتی میلیشیاکانی سەربە کرێملن "هیچ متمانەیەکیان لە کۆمەڵگەی سوریادا نییە"، چونکە ئەندامانی ئەم میلیشیانە زۆرجار لە میلیشیایەکەوە دەگوێزنەوە بۆ یه‌كێكی دیکە بە هاندەری دارایی یان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات.

بە دیارونای وت: "زۆربەیان پێشتر ئەندامی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بوون، دواتر پەیوەندییانکرد بە ریزەکانی میلیشیاکانی سەربە رژێمی سوریاوە و دواتریش میلیشیاکانی سەربە بە پاسداران."

وتی هەندێك لە راکێشراوان داواکراون له‌سه‌ر تاوان و پەیوەندییانکردووە بەم میلیشیانەوە تا پارێزبەندییان هەبێت لە دادگا و تۆڵەلێکردنەوەیان بەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە.

بەسام وتی بەناوبانگترین میلیشیای سوری سەر بە روسیا بریتییه‌ له‌ فیرقەی هێزی تایبەتی 25 سوپای سوریا (هێزی نیمر) بە سەرکردایەتی لیوا سوهەیل حەسەن،, هه‌روه‌ها فەیلەقی 5، کە ئەندامانی بەمدواییانە زیادیانکردووە بەهۆی په‌یوه‌ندیكردنی سەدان ئەندامەوە لە ناوچەی دەرعاوە.

وتی وەك هەنگاوی داهاتوو، روسیا هەوڵدەدات هێرشبکاتە قوڵایی پارێزگای حەسەکەوە تا لاوان رابکێشێت بۆ میلیشیایه‌كی نوێ کە مەبەستێتی پێكیبهێنێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500