قەزای روتبە له خۆرئاوای ئەنبار بەرەوپێش دەچێت لە پلانەکانیدا بۆ بوژاندنەوەی ئەو خزمەتگوزاریانەی زیانیان بەرکەوت لەکاتی شەڕی دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا سەرەڕای بەربەستەکان، بەرپرسێکی ناوچەکە سێشەممە (18 ئاب) وتی.
قایمقامی روتبە، عیماد دولەیمی بە دیارونای وت پلانی بنیاتنانەوەی روتبە بەردەوامە لە چەندین بواردا سەرەڕای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) و ئەو هەنگاوانەی نراون بۆ بەرپێگرتنی.
وتی: "چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پلانی ئەمساڵماندا تەواوبوون،" لەنێویاندا بنیاتنانەوەی باڵەخانەی بهڕێوبهرێتی کشتوکاڵ و چاککردنەوەی حەوت رێگەی گشتی و بنیاتنانەوەی وێستگەیەکی گازۆیل.
وتیشی پێشبینیدەکرێت ژمارەیەك پرۆژە پێش كۆتایی ئەمساڵ تەواوببن، بەرچاوترینیان پرۆژەی ئاوە، کە درێژدەبێتەوە لە رەمادییەوە بۆ روتبە و وێستگەی پەمپی ئاوی سەکار لە خۆرهەڵاتی شارەکە.
دولەیمی وتی پرۆژەی بنیاتنانی خوێندنگەی مەکاسیبی 12 پۆلی نزیکە لە تەواوبوونەوە و دەبێت ئامادەی دەستپێکردن بێت لە سەرەتای ئەمساڵدا، لەگەڵ ژمارەیەك لە خوێندنگەی دیکە کە نۆژەنکراونەتەوە.
وتیشی پرۆژەیەك بۆ بنیاتنانەوەی دەروازەی خۆرهەڵاتی شارەکە لە تشرینی یەکەم تەواودەبێت و پرۆژەیەكیش بۆ بنیاتنانەوەی باڵەخانەی کارگێڕیی روتبە نزیکە لە تەواوبوون، ههروهها چاککردنەوەی کارگەی بتڵی غازی حکومیش.
بەرنامەکانی گەشەپێدان
زۆربەی پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە قەزاکە لەڕێی بەرنامەی گەشەپێدانی نهتهوه یهكگرتووهكان (یو ئێن دی پی) و دەزگای ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (یو ئێس ئهید)هوه دێت.
دولەیمی وتی یو ئێن دی پی سەرپەرشتی کاری ژمارەیەك لە پرۆژەكان دەکات بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی حکومەت، لەنێویاندا پرۆژەی دانانی چەند ستونێکی کارەبایی و گەڕاندنەوەی هێڵەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ گەڕەکەکان.
وتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرپەرشتی هەڵمەتێکی گەورەش دەکات بۆ پاککردنەوەی شارەکە کە نزیکەی 200 کارمەندی رۆژانەی دامەزراندووە.
وتیشی هاوکات، پرۆگرامی بوژاندنەوەی یو ئێس ئهید یارمەتی دابینکردنی ئامرازی داوه بۆ وێستگەی کارەبایی كه به گازۆیل كاردهكات.
ههروهها وتی تەنکەر و ئۆتۆمبیلی بۆ بەڕێوبەرێتیەکانی ئاو و شارەوانی دابینکردووە لەگەڵ کارەبا بۆ نەخۆشخانەی روتبە و سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی 21 کێلگەی خۆجێی دەکات بۆ باشترکردنی دۆخی کشتوکاڵ لە قەزاکە.
دولەیمی وتی دەربارەی بنیاتنانەوەی ماڵی خەڵك، هێشتا "55 ماڵی بهتەواوی رووخاو ههن لە قەزاکە و زیاد لە 200 ماڵ زیانیان بە ئاستی جیاواز پێگەیشتووە".
وتیشی دانیشتوانی ناوچەکە داواکارییان پێشکەشی ئەو لیژنە حکومیە کردووە کە بەرپرسە لە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تیرۆریزم، بۆ بنیاتنانەوەی خانووهكانیان و موڵكوماڵیان، بەڵام هێشتا قەرەبووی داراییان بەدەستنەگەیشتووە.
دولەیمی وتی ئەمە "بەربەستێکی سەرەکییە" لەبەردەم گەڕانەوەی خەڵكە ئاوارەکە بۆ قەزای روتبە.