میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران لە شەڕکردن بەردەوامن لە سوریا بۆ پشتیوانی له سەرۆک بەشار ئەسەد، بەڵام بەشداربوونیان رووبهڕووی ناڕەزایەتی بۆتەوە لە عێراق.
شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی، محەمەد تەمیمی وتی عێراقیەکان زیاتر ئاگادارن له کاریگەریی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر میلیشیاکان.
بە دیارونای وت ئەمە زۆر روونە لەوکاتەوەی خۆپێشاندانەکان لە تشرینی یەکەم لە عێراق سەریانهەڵدا، کاتێک میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران بەشداربوون لە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران و رفاندنی چالاکواناندا.
لە رابردوودا، پرۆسەی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکان بۆ ئەو میلیشیا عێراقیانەی لە سوریا دهکوژران، بەشێوەیەکی بەرفراوان پێشوازی لێدەکرا. بهڵام مەراسیمی بەخاکسپاردنەکانی ئەمدواییە، بچووک بوون و بەشێوەیەکی گشتی ئەندامانی میلیشیاکە بەشداردەبن.
زۆربەی عێراقیەکان ئهو هاوڵاتییه عێراقیانهی لە سوریا شەڕدەکەن به بەکرێگیراوی سوپای پاسداران لهقهڵهمدهدهن و ئهو دروشمانهی هێزهكانی بەرەنگاری رەتدەکەنەوە كه گوایا بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان لهوێن.
هەزاران میلیشای سەر بە ئێران لە سوریان بۆ شهڕكردن شانبەشانی هێزەکانی رژێم. ئەو میلیشیانە ئەندامی کەتایب حیزبوڵا، توفوف، ئەهل حەق، نوجهبا، بودەلا، سەید شوهەدا و خۆراسانین، کە هەموویان لەلایەن یەکەکانی سوپای پاسدارانەوە چاودێریدەکرێن بۆ پشتیوانیکردنی رژێمەکەی ئەسەد.
ئەندامێکی بزووتنەوەی مەدەنی عێراق، فیراس عەلۆ بە دیارونای وت سوپای پاسداران "چیتر ناتوانێت بیانووی ئایینی بۆ شەڕکردن بدۆزێتەوە، هەروەها دووچاری سەختی بۆتهوە لە راكێشانی خۆبەخشاندا لە عێراقهوه بۆ شەڕکردن لە سوریا".
وتی ئەم ڕۆژانە عێراقیەکان تەنیا رێز لەوانە دەگرن کە بەشدارییان لە ئازادکردنی شارەکانیان و دەرهێنانیان لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا کرد.
'هیچ رهوایهتییهك نییه بۆ ئامادەیی میلیشاكان لە سوریا'
عەلۆ وتی دەبێت حکومەتی عێراق رێبگرێت لە پارهدانی حەشدی شەعبی بەو چەکدارە عێراقیانەی لە سوریا بۆ بەرگریکردن لە ئەسەد شەڕدەکەن. ئەو بڕە پارانە عێراق دەخاتە بەرپرسیارێتی لە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بەتایبەتی لەژێر یاسای سیزەردا.
یاسای سیزەر، کە لە ناوەڕەستی حوزەیراندا دهركرا، لە سەرانسەری جیهاندا ئەو کۆمپانیانە دیاریدەکات کە لەگەڵ رژێمی ئەسەد مامەڵەدەکەن و هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمریکا بلۆکدەکات تا ئەنجامدەرانی پێشێلکاریەکانی شەڕی سوریا سزای خۆیان وەردەگرن.
بهگوێرهی رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ لە دەستپێکی ئابدا، چەکدارانی کەتایب حیزبوڵا لە بادیەت مەیادین (بیابانی مەیادین) جێگیربوون لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی دێرە زوور. بهگوێرهی راپۆرتی رێكخراوهكه، ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لە خۆر و تەیارات بڵاوکرابوونەوە، نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە قووڵایی بیابانی مەیادیندا لە سوریا.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، سەرچاوەکانی رێکخراوەکە وتیان میلیشیاکە بەربەستی کۆنکرێتی لەو شوێنە داناوە کە لێی جێگیربوون، ئەمەش دەریدەخات کە هێزەکانی سەر بە ئێران لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پتەوکردنی ئامادەییان لە ناوچەکە.
ئەندامێکی هاوپەیمانی هێزه نشتمانیهكانی عێراق، محەمەد عەبدوڵا مەشهەدانی بە دیارونای وت ئامادەیی چەکدارانی عێراقی لە شەڕی سوریادا چیتر جێگەی پهسهندكردن نییە و رهوایهتیی نییه.
وتی: "روونە کە ئەندامانی میلیشیا عێراقیەکان دەیانەوێت خزمەتی بەرژەوەندیەکانی رژێمی ئێران بکەن لە شەڕەکەدا کە عێراق هیچ بەشێکی تێیدا نییە." وتیشی ئامادەییان له سوریا "هەڕەشە لە ئاشتی مهدهنی دهكات له عێراق".
ههروهها وتی هیچ رهوایهتییهكی ئایینیش نییە بۆ ئامادەییان، لەکاتێکدا لەو ناوچانە جێگیربوون كه زۆر دوورن لە پێگه پیرۆزەکانهوه.
ههندێك خهڵك ههوڵدهدهن ببنه پیشهوهری میدیا به ساختهكردنی راستی و واقع به روكهشێكی تائیفیی شهڕانگێزانه، كه ئهم وتاره نمونهیهكی ئهوهیه.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
ئێران و عێراق ناكرێت لێك جیابكرێنهوه.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت