دانیشتوانی شاری رەقە له سوریا لەمدواییانەدا خۆپێشاندانێکی گەورەیان رێکخست لە دژی رژێمی سوریا و داوای رۆیشتنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و میلیشیاکانی ههواداریان کرد.
دوکاندارێکی رەقە، حەمەد مەتەر بە دیارونای وت خۆپیشاندانەکه لەکاتێکدا هات کە کۆمەڵێک خێزان بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانییهوه گەیشتنە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگاکانی رەقە و دێرە زوور.
وتی خەڵکانی ناوچە گوندنشینەکانی رەقە و دێرە زوور لە خۆپێشاندانەکهدا بەشداربوون.
مەتەر وتی زۆربەی ئەو خێزانانەی گەیشتوونەتە ناوچە گوندنشینەکانی رەقە و دێرە زوور، لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمەوە هاتوون، بەتایبەتی ناوچە گوندنشینەکانی خۆرئاوای دێرە زوور.
وتیشی ئەو خێزانانە ئەو ناوچانەیان بۆ دەربازبوون لەو ناسەقامگیرییە بەجێهێشتووە کە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانهوه هاتۆتە ئاراوە، کە باج و سەرانە لە دانیشتوانی مەدەنی دهسێنن.
مەتەر وتی کەمیی هەلی کار و بەرزبوونەوەی نرخی شمەک، کە زۆربەی نرخەکانیان لە دەرەوەی توانای زۆربەی دانیشتواندایە، بەشێکن لە هۆکارەکانی شەپۆلی ئەمدواییەی ئاوارەبوون.
وتیشی ناڕازەیەتی لە دژی رژێم و سوپای پاسداران لە رەقە و دێرە زوور زۆر بەرفراوانە و ئاماژەیکرد بهوهی رژێمی سوریا هەوڵیداوە دووبەرەکی بخاتە نێوان دانیشتوانهكه و هێزەکانی سوریای دیموکراتهوه (هەسەدە)، بەڵام بێ ئاکام بووە.
پیاوماقوڵانی خێڵەکان وتویانە کە پشتیوانی هەسەدە دەکەن و مەبەستیانە هاوکاری ئەوان و ئەنجومەنی سەربازیی دێرە زوور بکەن لە هەوڵەکانیاندا بۆ دابینکردنی ئەمنیەت لە ناوچەکە و رێگریکردن لە سهرههڵدانهوهی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).