هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

کۆمپانیایەکی سەر بە تەحریر شام نرخی سووتەمەنی لە ئیدلیب بەرزده‌كاته‌وه‌

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بازرگانێک بوتڵی غاز دەفرۆشێت لە شاری ئیدلیب، کە له‌وێ کۆمپانیایەکی سەر بە تەحریر شام بەمدواییە نرخی سووتەمەنیی بەرزکردۆتەوە. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

بازرگانێک بوتڵی غاز دەفرۆشێت لە شاری ئیدلیب، کە له‌وێ کۆمپانیایەکی سەر بە تەحریر شام بەمدواییە نرخی سووتەمەنیی بەرزکردۆتەوە. [خاوەنی وێنە: فوڕات پۆست]

کۆمپانیای نەوتی وەتاد کە سەر بە تەحریر شامە و ئێستا بازاڕی نەوتی لە ئیدلیب کۆنتڕۆڵکردووە، بەمدواییانە رایگەیاند کە نرخی سووتەمەنی زیاددەکات، تەنانەت لەکاتێکدا کە دانیشتوانەکە دووچاری هەژارییەکی قووڵتر دەبنەوە.

هەواڵەکە تووڕەیی و ناڕەزایی بەدواداهات لەلایەن دانیشتوانی مەدەنیی پارێزگاکەی باکوری خۆرئاواوه‌، کە دووچاری دۆخێکی ناهەمواری ئابوری و ماددی بوونەتەوە و ترسی ئەوەیان هەیە نەهامەتیەکانیان زیاتربێت.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە نرخی هەموو جۆرەکانی سووتەمەنی بەرزدەکاتەوە، کە تەنیا ئەو لە ئیدلیب و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانییە تووندڕەوەکە سووتەمەنی دابەشدەکات.

بڕیارەکە نرخی گاز و دیزڵ و مازۆتی هاوردەکراو (نه‌وت) و غازی چێشتلێنان به‌رزده‌كاته‌وه‌ و چاوەڕەواندەکرێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر نرخی خواردن و گواستنەوە هەبێت.

کارمەندانی مرۆیی لە ئیدلیب نان دابەشدەکەن بەسەر هەژاران و دانیشتوانی ئاوارەی کەمپەکەدا لە پارێزگاکەی باکوری خۆرئاوا. [خاوەنی وێنە: رێکخراوی ڤایۆلێت]

کارمەندانی مرۆیی لە ئیدلیب نان دابەشدەکەن بەسەر هەژاران و دانیشتوانی ئاوارەی کەمپەکەدا لە پارێزگاکەی باکوری خۆرئاوا. [خاوەنی وێنە: رێکخراوی ڤایۆلێت]

ئیدلیبی وتی تەحریر شام بەجۆرێک مامەڵە دەکات وەک ئەوەی بارودۆخەکان ئاسایی بن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە چەند رۆژێک پێشتر هاوپەیمانییە تووندڕەوەکە رێگرییكرد لە خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب کە بڕی پارەی خوێندنیان نەداوە له‌ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان.

بەمهۆیەوە دەیان خوێندکار نەیانتوانی ساڵی خوێندنیان تەواوبکه‌ن.

وتی چەندین خوێندکار لە ئیدلیب ئێستا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین بەهۆی کەمیی هەلی کار و ئامادەیی هەوڵە ناوخۆیی و نێودەڵەتییەکانه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ك.

ئاماژەشیکرد به‌وه‌ی تەنیا دانیشتوانی ئیدلیب نین کە به‌ده‌ست ئه‌م دۆخەوه‌ ده‌ناڵێنن، بەڵکو دەیان هەزار کەسی ئاوارەی شوێنەکانی دیکەش کە ئێستا لە کەمپه‌كانی ئاوارەدان لە پارێزگاکە.

وتیشی: "تووڕەیی لەنێو مەدەنی و چالاکوانانی ناوچەکەدا هاتۆتەئاراوە و ویستی ئەنجامدانی خۆپێشاندان لەدژی کردەوەکانی تەحریر شام هەیە."

ئیدلیبی وتی پلان دانراوه‌ بۆ خۆپێشاندان لە شاری ئیدلیب تا داوابكرێت ته‌حریر شام بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و کۆکردنەوەی ئه‌و باجه‌ جۆراوجۆرانه‌ش رابگرێت كه‌ به‌سه‌ر مەدەنییەکاندا سه‌پێنراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500