هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق گەڕان به‌دوای 'شانەکانی کاتیوشا'دا چڕتردەکەنەوە

فارس عومران

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دۆره‌ دەستدەگرن بەسەر دوو مووشەکی کاتیوشادا، له‌ 5 ئاب. [خاوەنی وێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق]

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دۆره‌ دەستدەگرن بەسەر دوو مووشەکی کاتیوشادا، له‌ 5 ئاب. [خاوەنی وێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق]

ئاژانسی هەواڵگری عێراق هەوڵی به‌زه‌بر دەدات بۆ لێکۆڵینەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو شانانەی بەرپرسیارن لە زنجیرەیه‌ك هێرشی موشەکی بەمدواییانه‌.

ئەو چەکدارانە ناویان لێنراوە "شانەکانی کاتیوشا" بەهۆی ئەو جۆرە موشەکەوه‌ کە زۆربەی جارەکان بەکاریاندەهێنن.

لە تشرینی یەکەمەوە،دەیان هێرشی موشەکی ناوچەی سەوزی بەغدا و ئەو بنكانه‌یان کردۆتە ئامانج کە هێزەکانی هاوپەیمانان لەخۆدەگرن، بەتایبەتی لە دەوروبەری پایتەخت.

شارەزایەکی عێراقی بواری ئەمنی هەینی (7 ئاب) بە دیارونای وت لێکۆڵینەوەی چڕ لەئارادایه‌ بۆ رێگریکردن لە هێرشەکان بۆسه‌ر ئه‌ركه‌ نێودەوڵەتی و دیپلۆماسیه‌كان.

وێرانکاری لە بینایەکی نیشتەجێبووندا کە بە موشه‌کێکی کاتیوشا لە جادرییە کراوەتە ئامانج، له‌ 17 ئازار. [خاوەنی وێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق]

وێرانکاری لە بینایەکی نیشتەجێبووندا کە بە موشه‌کێکی کاتیوشا لە جادرییە کراوەتە ئامانج، له‌ 17 ئازار. [خاوەنی وێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق]

شارەزا ئەمنییەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، وتی هێزە هەواڵگرییەکان ژمارەیەک کۆدیان شكاندووه‌ کە پەیوەندییان هەیە بەو شانانەی لەپشت هێرشە موشەکییەکانەوەن، ئەمەش بۆتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی چەندین له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان.

وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە چوارشەممە فیرقەی 17ی سوپای عێراق حەوت موشەکی کاتیوشای دۆزییەوە لە کەڕاڕە، لە گەڕەکی دوره‌ی باشوری بەغدا.

راشیگەیاند كه‌ موشەکێکی دیکە لە ناوچەکەوە بەرەو ناوچەی سەوز هاوژێرا بێئەوەی هیچ زیانێك بخاته‌وه‌.

لە 31 تەمموزدا، هێزەکانی عێراق موشەکێکی کاتیوشایان دۆزییەوە کە ئامادەکرابوو بۆ هاویشتنی بۆ ناوچەی جوبور شەعرە له‌ بەغدا. بەبێ هیچ رووداوێک پووچەڵکرایەوە.

شارەزا ئەمنییەکە وتی چەکدارانی پشت هێرشە موشەکییەکان "لە دۆخی سه‌رلێشێواندان چونکە ئێستا ناتوانن بە ئازادی وەک رابردوو هێرشەکانیان ئەنجامبدەن".

وتی "لێکۆڵینەوە چڕ و نهێنییەکان" لەئارادان بۆ ئاشکراکردنی شانەکانی کاتیوشا و ئاشکراکردنی ئەندامانیان.

بە دیارونای وت هێزە هەواڵگرییەکان زانیاری دروست بەدەستدەهێنن لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەدا لەگەڵ دەستگیرکراواندا و پرۆسەکەش بەردەوامە لەگەڵ یەکێک لەوانەی بەمدواییە لە باشوری بەغدا دەستگیرکراوە.

لە 25 تەمموز، یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق هێرشێکی لەناکاوی ئەنجامدا بۆسەر کەتایب حیزبوڵا لە گەڕەکی دۆره‌ی باشوری بەغدا.

ئۆپەراسیۆنەکە، کە گڵۆپی سەوزی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بۆ پێکرابوو، بووە هۆی دەستگیرکردنی 14 چەکدار کە تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی هێرشە موشەکییە کوشندەکان و هەموویان چەند رۆژێک دواتر ئازادکران جگە لە یه‌كێكیان، کە هێشتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

دەستگیرکردنەکان یەکە چەکدارییەکانی سەربە ئێرانیان تووڕەکرد کە بە پلانداڕێژەری سەرەکیی هێرشەکان دادەنرێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500