هێزەکانی عێراق دووشەممە (3 ئاب) حەوت پاشماوەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد، وەزارەتی رایگهیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە یەکەکانی هەواڵگری و دژە تیرۆریزم "شەش چەکداری داعشیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد، کە بەگوێرەی یاسای دژە تیرۆریزمی عێراق داواکرابوون".
دووان لە دەستگیرکراوەکان لە "لیوای سهرەم بەتار"دا چالاك بوون بە بەکارهێنانی نازناوی ئەحمەد و حسێن؛ "ئەبو عوبەیدە" کاری لەگەڵ "کەمپە گشتییە سەربازییەکان"ی داعشدا کردووە؛ "ئەبو تەبارەک"یش لەگەڵ "یەکەی عەین جەلوت"دا شەڕیکردووە.
دەستگیرکراوێکی دیکە کە بە نازناوی مەحمود کاریكردووه لەگەڵ "کەمپی مەروان" و "ئەبو سەڵاح"یش ئەندامێکی "ویلایەتی نەینەوا"ی داعش بووە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ههموو دەستگیرکراوەکان ددانیانناوە بە بەشداربوونیاندا لە هێرشەکانی دژ بە هێزە ئەمنییەکان و مەدەنییەکاندا لەکاتێکدا نەینەوا لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا بوو.
بەڕێوبەری پۆلیسی نەینەوا، عەمید لەیس خەلیل حەمدانی، وتی هەروەها لە دووشەممەدا، پۆلیسی نەینەوا و دەزگای هەواڵگری چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکرد لە ناوچەی عبور لە خۆرئاوای موسڵ.
وتی چەکدارەکان بەرپرسیاربوون لە گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستی بۆ کەمپەکانی داعش ئهوكاتهی گروپەکە له دهسهڵاتدا بوو.
ئۆپەراسیۆنی کوالیتی
ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بینیان جەربا، وتی دواهەمین دەستگیرکردنەکان لە ئەنجامی هەوڵە هاوبەشەکانی هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی هەواڵگریدا بوون بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی پێشووی داعش.
بە دیارونای وت ئەو ئۆپەراسیۆنە کوالیتیانە پێویستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری دروست و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی چڕ هەیە بۆ ئاشکراکردنی حەشارگەكانی تیرۆریستان، لەو شوێنانەی دانیشتوانی زۆریان لێیە، یانیش لە شوێنە دوورەدەستەکان.
وتیشی توانا پێشکەوتووەکانی هێزەکانی عێراق و هەوڵەکانیان بۆ بونیادنانی متمانە لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە "لەو هۆکارە گرنگانەن کە لەپشت ئەو سەرکەوتنانەوەن کە لە ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعشدا هاتوونەتەدی".
وتی لهكاتی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و سەرکردە ئەمنییەکاندا، بەشداربووان هەمیشە سەرنجیان لەسەر گرنگی هاندانی دانیشتوانی ناوچەکان بووە تا هەواڵ لە تیرۆریستان بدەن و ئەمنیەتی ناوچەکە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بەرەوپێشەوە ببرێت.
جەربا ئاماژەیکرد بەوەش کە ئەمنیەتی سنووری سوریا هێشتا یەکێکە لە سەرباسی گفتوگۆکانی ئەو کۆبوونەوانە.
وتی: "هەمیشە جەختدەکەینەوە لە پێویستی بەهێزکردنی سنوورەکان و کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی نزیکن لێیەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی تیرۆریستەکان ناتوانن شوێنپێیهك بهدهستبهێننهوه."
وتیشی: "ئەمڕۆ سنوورەکان ئەمینترن و رێوشوێنی تووندتریش گیراونتهبهر، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی قەزای شەنگال و رەبیعە، کە لە رابردوودا چەندین هەوڵی دزهكردنیان لەڕێگا و راڕهوه نهێنیهكانەوە بەخۆوه بینیوە."
هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان یەکشەممە گروپێکی خێزانێکی چەکدارانی داعشیان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندەدا لە خاکی سوریاوە بچنە ناو گوندەکانی عێراقهوه کە دەکەونە شارۆچکەی رەبیعە، خۆرئاوای نەینەوا.