جه‌ژنی قوربان له پارێزگای ئیدلیب له باكوری خۆرئاوای سوریا به‌پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه ئه‌مساڵ زۆر بێده‌نگ و خه‌مبارانه بوو به‌هۆی ئه‌و گوشاره گه‌وره و سه‌ختییه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌زمونی ده‌كه‌ن، چالاكوانێكی ناوخۆ وتی.
چالاوكوانێكی ئیدلیب، موسعه‌ب عه‌ساف، به دیارونای وت زۆربه‌ری دانیشتوان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاواره بوون، رووبه‌ڕووی بێپاره‌یی بوونه‌ته‌وه كه وایكردووه بۆیان سه‌خت بێت ئاژه‌ڵی قوربانی و جلوبه‌رگ یان شیرینی بكڕن بۆ جه‌ژنه‌كه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌شی زیاتركردووه، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19) و پێویستی به خۆلادانه له كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
عه‌ساف وتی ناسه‌قامگیری به‌رده‌وامیش كاریگه‌ریی هه‌بوو، كه رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانانی تۆپبارانه رۆژانه‌كانیان چڕتركرده‌وه بۆسه‌ر ماڵان له زۆر ناوچه و بوونه هۆی ته‌وژمێكی نوێی ئاواره‌بوون.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی بینیش له ئیدلیب سێ كه‌سیان كوشت له خێزانێكدا رۆژی دووشه‌ممه (3 ئاب).
عه‌ساف ئاماژه‌شیكرد به ته‌وژمێك له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ له گه‌ڕه‌كه‌كانی پارێزگاكه له چه‌ند رۆژی رابووردوودا.
وتی زۆربه‌ی خه‌ڵك نایانه‌وێت ئاژه‌ڵ بكه‌نه قوربانی به‌هۆی باری خراپی داراییانه‌وه، كه ئه‌وه‌ش له‌لای خۆیه‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت بۆسه‌ر هه‌ژاران و ئاواره‌كان، كه چاوه‌ڕوانی گۆشت ده‌كه‌ن له‌كاتی جه‌ژندا.
وتیشی ئه‌مساڵ ته‌نها بڕێكی كه‌م گۆشت به‌خشرا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له مه‌ده‌نییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ك و ئه‌و رێكخراوه خێرخوازییانه‌وه كه له هه‌رێمه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌و رێكخراوانه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان دا بۆ باشتركردنی بارودۆخه‌كه، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان، له‌ڕێی دابه‌شكردنی دیاری یان سازكردنی چالاكی بچوكتره‌وه، كه تێیاندا ره‌چاوی دووریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، رێكخراوی روانگه‌كه رایگه‌یاند كه له پارێزگاكه‌ی دراوسێ، لازقییه، ته‌حریر شام و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانی رۆژی دووشه‌ممه لانیكه‌م 12 چه‌كداری سه‌ر به رژێمیان كوشت و رێ‌یان له پێشڕه‌وییان گرت.
17 چه‌كداری تری سه‌ر به رژێمیش بریندار بوون كاتێك هێرشێكیان كرد به تۆپ و چه‌كی قورس، له‌كاتێكدا له‌لای ته‌حریر شامیشه‌وه شه‌ش چه‌كدار كوژران.