زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گوماناوی و ئاگركه‌وتنه‌وه له ئێران بوونه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان له هه‌فته‌كانی رابردوودا.
زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه سه‌ریانكێشا بۆ گرنگترین: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز له 2 ته‌مموز. رووداوه‌كه كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه‌ی تری به‌دوادا هات له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه و تابێت زیاتر ئاماژه‌ن به ئه‌گه‌ری كاری تێكده‌رانه.
بی بی سی فارسی، كه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه به دوژمنكارانه ده‌بینرێت، رایگه‌یاند كه به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ده‌ست گه‌یشتووه "چه‌ند كاتژمێرێك پێش" رووداوه‌كه‌ی نه‌ته‌نز له گروپێكه‌وه به‌ناوی "پڵنگه‌كانی نیشتمان" كه تێیدا به‌رپرسیارێتییان راگه‌یاند.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه "به‌رهه‌ڵستكارانی نێو ده‌زگای ئه‌منی ئێران" بن و وتیان ئه‌و جێگایه‌ی كرایه ئامانج "ژێرزه‌مینی" نه‌بوو، به‌وپێیه‌ش ناكرێت نكوڵی له‌و هێرشه بكرێت.
كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه پێگه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانیان هه‌ژاند
له 25 ته‌مموز، چه‌ند رۆژێك پێش رووداوه‌كه‌ی نه‌ته‌نز، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له خۆجیر، نزیكی ته‌هران، راگه‌ینرا. تیشكی ته‌قینه‌وه‌كه ئاسمانی روناككرده‌وه و له چه‌ندین كیلۆمه‌تره‌وه ده‌بینرا.
به‌رپرسانی ئێران وتیان هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خۆجیر تانكێكی گازی سروشتی بووه كه له گه‌ڕه‌كێكدا روویداوه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی كۆمه‌ڵێك ده‌زگای هه‌واڵیی باوه‌ڕپێكراو ته‌قینه‌وه‌كه له پێگه‌یه‌كی به‌ر‌هه‌مهێنانی موشه‌كدا روویدا.
هه‌روه‌ها له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یراندا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له وێستگه‌ی كاره‌بای شیراز روویدا و بووه هۆی بڕانی كاره‌بای نیوه‌ی شاره‌كه. له 29 ته‌مموزیش راپۆرته‌كان ئاماژه‌یانكرد به ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربازیی به‌ناوبانگی پا‌رچین له نزیك تاران.
له 4 ته‌مموز، به‌شێكی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له شاری ئه‌هواز له باشور ته‌قییه‌وه و له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزیشدا راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه‌یانكرد به ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌ی پێترۆكیمیایی توندگویان له باشوری ئێران و یه‌كێكی تریش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازی له نزیك شاری مه‌شهه‌د له باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران.
به‌رپرسانی ئێران له گرنگیی هه‌ریه‌ك له‌م رووداوانه‌یان كه‌مكرده‌وه یان له هۆكاره‌كانیان بێده‌نگ بوون. چه‌ندین له ته‌قینه‌وه‌كانیان به رووداوی وه‌ك شۆرتی كاره‌با یان ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی غاز له‌قه‌ڵه‌مدا.
ته‌سنیم نیوز، كه سه‌ر به سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه، زیانه‌كانی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نزی له‌قه‌ڵه‌مدا به "زۆر كه‌م".
وته‌بێژێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی باڵا، كه‌یڤان خوسره‌ڤی، وتی هۆی ته‌قینه‌وه‌كه "له‌كاتی گونجاو‌دا راده‌گه‌یه‌نرێت".
هه‌روه‌ها وته‌بێژێكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌هروز كه‌مالڤه‌ندی، وتی به‌رپرسانی ئه‌منیی ئێران ده‌زانن هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌نز چی بووه، به‌ڵام باسی ناكه‌ن "له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی".
مێژوویه‌ك له فریودان
رۆژنامه‌وانێك له تاران، حوسه‌ین ره‌جه‌بی، به دیارونای وت: "هیچ گومانێك نییه رووداوه‌كان كاری تێكده‌رانه بوون."
وتی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له پێگه هه‌ستیاره سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كاندا له ئێران روویاندا و "ئه‌مه‌ش شكستێكی ئه‌منیی وێرانكه‌ره بۆ رژێم و به‌تایبه‌تی بۆ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران".
ره‌جه‌بی وتی له‌كاتێدا میدیا بیانییه‌كان و زۆربه‌ی خه‌ڵك رووداوه‌كان به كرده‌ی ئه‌نقه‌ست له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، به‌رپرسانی ئێران نایانه‌وێت زانیاری ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كان بده‌نبه‌ده‌سته‌وه.
ئێران ده‌زگای هه‌ژێنه‌ری یه‌كجار خێرا به‌كارده‌هێنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم. یۆرانیۆمی پیتێنراو له ئاستی نزمتردا به‌كاردێت له مه‌فاعیله ئه‌تۆمییه‌كاندا، به‌ڵام یۆرانیۆمی پیتێنراو له ئاستی باڵادا ده‌توانرێت بكرێته وزه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی. له نه‌ته‌نز كار به‌رده‌وامه بۆ بونیادنانی هه‌ژێنه‌ری پێشكه‌وتووتر بۆ پیتاندنی خێراتری یۆرانیۆم.
نیو یۆرك تایمز له 10 ته‌مموز راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی له‌قه‌ڵه‌مدا به به‌ربڵاو كه ده‌مێكه پلانیان بۆ دانراوه.
چالاكوانێكی سیاسی له تاران به دیارونای وت: "كۆماری ئیسلامی هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای نهێنی و درۆ حوكمی كردووه."
وتی ئه‌و بنه‌مایه‌ی له‌سه‌ری حوكمده‌كه‌ن بریتییه له پێش هه‌موو شتێك‌دا شاردنه‌وه‌ی سروشتی راسته‌قینه‌ی رووداوه گوماناوییه‌كان كه له ئێران‌دا رووده‌ده‌ن.
وتیشی ئامێری پڕوپاگه‌نده‌ی رژێم ده‌یه‌وێت بڵێت وڵاته‌كه ئه‌مین و سه‌لامه‌ته و به‌وپێیه‌ش لاوازییه‌كان و شه‌رمه‌زارییه‌كانی خۆی ده‌شارێته‌وه. چونكه میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له ئێران نییه، ره‌خنه له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا بڵاوناكرێته‌وه.
وتی: "بۆیه خه‌ڵك بڕوا به حكومه‌ت ناكات. رژێمه‌كه پشتیوانیی خه‌ڵكی نییه له هیچ بابه‌تێكدا. دوای زنجیره ته‌قینه‌وه‌كان له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران‌دا، زۆربه‌ی خه‌ڵك دڵخۆشبوون و پێشوازییان كرد له شه‌رمه‌زاربوونی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی."
ئه‌كادیمییه‌كی شیعه ده‌ڵێت ناڕه‌زایی له رژێم له‌زیادبووندایه
ئه‌كادیمییه‌كی بواری سیاسه‌ت و زانای ئایینی شیعه‌ی پێشوو، غه‌یس ته‌میمی، وتی له‌كاتێكدا رژێمی ئێران كێشه‌ی زۆر ده‌نێته‌وه له ناوچه‌كه، له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه.
وتی فه‌رمانڕه‌وایانی ئێران به‌رده‌وامن له درۆكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌یان و راستییه‌كانیان لێده‌شارنه‌وه.
ته‌میمی به دیارونای وت بارگرژییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له زیادبووندان له ئێران به‌هۆی ئه‌و باری ئابورییه سه‌خته‌ی خه‌ڵك تێیدان. وتی گوشار له‌سه‌ر خه‌ڵك دروستبووه به‌هۆی سیاسه‌ته فراوانخوازییه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه كه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێن و هه‌ژاری و بێكاری و قه‌یرانی ئابورییان بۆهێناون.
وتیشی: "ئێرانییه‌كان تووڕه‌ن له فه‌رمانڕه‌واكانیان له‌سه‌ر پشتگوێخستنی ئازاره‌كانیان و بێزاربوون له به‌ڵێنه [پوچه‌كانی ررژێم] و درۆكان، رێگریكردن له هه‌واڵ، چه‌وساندنه‌وه و پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ به‌هۆی زیندانكردنی نه‌یارانه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ئێران له بارودۆخه‌كه‌یان به‌هێواشی پاڵده‌نێت به رژێمه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر و له‌ناوچوونی نزیكده‌خاته‌وه.
بێده‌نگ.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت