سێ پۆلیس کە تێوەگلاون لە کوشتنی خۆپیشاندەران لە مەیدانی تەحریری بەغدا لەم هەفتەیەدا لەکارخران، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێنجشەممە (30 تەمموز) رایگەیاند.
شەوی یەکشەممە پێکدادان دروستبوو نزیك بە مەیدانی تەیەران لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەراندا کە سەرکۆنەی کارەبابڕانیان دەکرد لەمیانهی تهوژمێكی گەرمادا، بۆیەکەمجار و لەوکاتەوەی مستەفا کازمی دەسەڵاتی گرتەدەست وەك سەرەکوەزیران لە مانگی ئایاردا.
دوای کوژرانی دوو خۆپیشاندەر لە تووندوتیژییەکەدا، کازمی 72 کاتژمێری دا بە دەزگا ئەمنیەکان تا ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە رابگەیەنن.
وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی پێنجشەممە بە رۆژنامەوانانی وت: "بەگوێرەی شایەتحاڵان و زانیاری پزیشکی دادوەریی، تفهنگی راوکردن بەکارهاتووە بۆ کوشتنی" دوو خۆپیشاندەر.
بهگوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس، وەزیرهكه ناوی سێ پۆلیسی دا و ئەو چەك و تەقەمەنیەی خستەڕوو کە گوایە بەکاریانهێناوە.
بە رۆژنامەوانانی وت ئهو سێ كهسه تفهنگی راوی خۆیان پێبوو، "کە خۆسهرانه بڕیاریان دا بەکاریانبهێنن".
غانمی وتی ددانیان نا بە بەکارهێنانی چەکەکاندا و هەڵپەسێردران لە ئەرکەکانیان و وتیشی پرۆسه دادوەرییەکان بەردەوامن.
وتی لێکۆڵینەوەکە دەستیپێکرد لەبەرئەوەی پۆلیسی فیدراڵی جێگیرکرابوون "تا به فیشهكی راستهقینه تەقەبکهن بهئاسماندا" کە بەپێچەوانەی فەرمانی سەرەکوەزیرانهوه بوو بۆ تەقەنەکردن، كه سەرۆکی هێزە چەکدارەکانیشە.
غانمی داوای لە خۆپیشاندەران کرد تا دڵنیابن لەوەی خۆپیشاندانەکان به ئاشتیانە دەمێننەوە.
هاوکات، کازمی سەردانێکی کتوپڕی کرد بۆ زیندانی لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە فڕۆکەخانەی موسەننا له بەغدا، شەوی چوارشەممە.
بهگوێرهی بەیاننامەیەکی حکومەت، سەردانەکە بۆ پشکنینی "دۆخی زیندانیەکان بوو تا دڵنیابێت لەوەی هیچ خۆپیشاندەرێك یان زیندانكراوێك لهسهر بیروبۆچوون لەوێ نییە".
'هەنگاوێكی ئەرێنی'
چالاکوانێکی مافی مرۆڤ کە داوایکرد ناوی نەهێنرێت، بە دیارونای وت لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خۆپیشاندەران "یەکەمجارە ئەنجامەکانی بۆ جەماوەر رادەگەیەنرێت بەشێوەیەکی ئاشکرا و لە ماوەیەکی كورتدا".
وتی حکومەتە نوێکە بەڵێنیداوە رێنهدات بە تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەران و دڵنیایی دەدات لە ئازادی رادەربڕین و مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە "کە دەستوری عێراق گهرەنتیان دەکات وەك مافی بنەڕەتی".
وتی کاتێك تووندوتیژی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا روویدا، حکومەت خێرا کاریکرد دژی ئەنجامدەرانی وەك ئاماژەیەك "کە لە حکومەتەکانی پێشتردا نەبینراوە لەوکاتەوەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە تشرینی یەکەمی رابردوو دەستیانپێکرد".
حکومەت پێنجشەممە رایگەیاند کە 560 کەس لە خۆپیشاندەران لە تشرینی یەکەمەوە کوژراون و ژمارەكه ئەوانەشی تێدابوو کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کوژران.
چالاکوانەکەی مافی مرۆڤ وتی: "بەهیوام کارەکەی حکومەت لێرەدا کۆتایی نەیەت." داوای لێکۆڵینەوەشی کرد لە هەموو پێشێلکارییەکانی رابردوو دژی خۆپیشاندەران، کە لایەنە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە پێیان تۆمەتباردەکرێن.
وتیشی چەکدارانی تێوەگلاو لە کوشتنی خۆپیشاندەرانهوه "دەبێت لێکۆڵینەوەیان دهرباره بکرێت و هەریەکەیان ههرچی زووە دەربخرێن".
وتی حکومەت دەبێت گهرەنتی سەلامەتی و ئاسایشی خۆپیشاندەرانیش بکات، چونکە نوێنەرایەتی هێزێکی بەدەسەڵات دەکات کە پشتیوانی ئەو دەزگایانەی دەوڵەتە کە هەوڵی لەناوبردنی گەندەڵی و بەهێزکردنی فەرمانڕەوایی یاسا دەدەن.
حکومەتی عێراق پێنجشەممە رایگەیاند کە 560 کوژراوی خۆپیشاندانەکان وەك شەهید لەقەڵەمدەدات و قەرەبووی خێزانەکانیان دەکاتەوە بە 10 ملیۆن دینار (نزیکەی 8,400 دۆلار).