پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێکەوە لە دواهەمەین قۆناغی هەڵمەتی سەربازیی "پاڵەوانەکانی عێراق"دا کاردەکەن بۆ پاکردنەوە و ڕاماڵینی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگاکانی سلێمانی و دیالە.
قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنەکە 11 تەمموز دەستیپێکرد و دهرهنجامی زنجیرەیەک بوو له کۆبوونەوە سەبارەت بە ئەمنیەتی دوولایەنە، کە لە 2019 دەستیپێکرد.
لەوکاتەوەی داعش لە هاوینی 2014 دەستیگرت بەسەر بەشێک لە خاکی عێراقدا، ئەو هێزانە شانبەشانی یەکتر لە شەڕەکاندا بەشداربوون بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانە لە دەستی گروپەکە.
بەڵام هەماهەنگییەکە لاوازییەکی بەخۆیەوە بینی لەکاتی بارگرژییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ریفراندۆمی ئەیلولی 2017، کە کوردەکانی عێراق پشتیوانیی سەربەخۆییان كرد بۆ هەرێمەکەی باکوری وڵاتەکە.
ئەمینکردنی ناوچەکە
بەرپرسان دەڵێن داعش سوودی لەو بارگرژیانە وەگرتووە و توانیوێتی شانەی نووستووی لە نهبوونی ئامادەییەکی ئەمنیی بەهێزدا دروستبکات و وتیشیان سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی ئەمدواییە رێخۆشدەکات بۆ ئۆپهراسیۆنی تر له داهاتوودا دژی گروپە تیرۆریستییەکە.
ئەندامێکی كوردی پەرلەمان کە نوێنەرایەتی شاری سلێمانی دەکات، غالب محەمەد عەلی، بە دیارونای وت: "دوای ریفراندۆمەکەی 2017، تیرۆریستەکان هەلێکی زێڕینیان دۆزییەوە بۆ خۆشاردنەوە و بەهێزکردنی تواناکانیان لەو ناوچانەی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە لە یەکتر جیادەکەنەوە."
ناوچەکە بەرفراوانە، بە شەش پارێزگادا درێژدهبێتهوه و لە هەندێك ناوچەشدا دەکرێت هێندەی 15 کیلۆمەتر فراوان بێت.
عەلی وتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکهی ئەمدواییە چەند ناوچەیەکی نێوان پارێزگاکانی سلێمانی و دیالەی گرتەوە کە بە داڵدهیهكی ئارام و پارێزراو بۆ داعش دادەنران.
ههندێك لهو ناوچانه بریتین لە ئەلیاوا، نەفتخانە و قورەتابە، لەگەڵ ئەو گوندانەی دەکەونە دەوروبەری خانەقین و کفری و بوحەیرە و گردەکانی حەمرین.
عەلی وتی چەند ناوچەیەکی دوورەدەست ئەمینکران و "دەیان حەشارگە و پێگەی تیرۆریستان لەناوبراون، سوپاس بۆ ئۆپەراسیۆنەکە".
جەختیشیكردهوه لە گرنگی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و دروستکردنی خاڵی پشکنینی هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ئەمینکردنی ناوچەکە.
عەلی وتی ناوچەکە سەرنجی چەکدارە تیۆریستەکان رادەکێشێت بەهۆی خاکە بەردەڵانەکەی و بوونی زەوی کشتوکاڵی و نزیکیی لە بیر و کێڵگە نەوتییەکان، کە دەکرێت ببنە سەرچاویەکی باش بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان.
لیوا کێنێس پی ئێکمان لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا له 23 تەمموز، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی 'پاڵەوانەکانی عێراق'، وتی: "هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە سەلماندنی تواناکانیان وەک هێزێکی یەکڕیز، تەنانەت لە ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزەکانیشدا".
وتی: "هەرکاتێک [داعش] هەوڵی خۆشاردنەوە دەدات، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەیاندۆزنەوە."
'پاشهكشێی مەترسی' داعش
لەوکاتەوەی قۆناغی یەکەمی لە حوزەیراندا دەستیپێکرد، هەڵمەتی "پاڵەوانانی عێراق" نزیکەی 18,000 کیلۆمەتر دووجای گرتۆتەوە، لە سنووری ئێران لە باکوری خۆرهەڵاتی دیالەوە بۆ سنووری هەرێمە کوردییەکە.
شارەزاریهكی بواری ئەمنی، سەفا ئهعسهم، وتی قۆناغی چوارەم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە کوردییەکان دەستپێدەکات، کە بەشێکن لە سیستەمی بەرگری عێراق و بەشداربوونیان گرنگە بۆ لەناوبردنی داعش.
بە دیارونای وت: "هەماهەنگییە دوولایەنەکە هەنگاوێکه شایستهی پێشوازیکردنە کە دەکرێت یارمەتیدەربێت لە چارەسەری ناکۆکییە سیاسییەکاندا کە کاریگەرییەکی نەرێنییان هەبووە لەسەر دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە، کە تیرۆریستەکان وەک شوێنی ئەنجامدانی هێرشەکانیان بەکاریانهێناون."
بەشێک لە هەوڵە هاوبەشەکە ئەنجامدانی هەڵمەتی ڕاماڵین و پاککردنەوە بوو لەلایەن ئاژانسی دژە تیرۆری عێراق و هاوتا کوردییەکەی لەو ناوچانەی لە 2003وە هێزەکانی عێراق پێیان نەگەیشتوون.
بەرپرسانی ناوخۆ ستایشی گەڕانەوەی هەوڵە پێکەوەییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگەیان کرد.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتی بەهرهز لە پارێزگای دیالە، نزار لههیبی وتی: "ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بە ئاڕاستەیەکی دروستدا."
بە دیارونای وت: "دەستپێکردنەوەی هەماهەنگی [لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە] پێویست بوو، چونکە داعش خۆی رێکخستۆتەوە و مەترسییەکانی بۆسەر شارۆچکەکانی باکوری موقدادییه، جەلەولا و خانەقین لە زیادبووندا بوو."
وتی ئەو هێرشە تیرۆریستییانەی جارجارەش روویاندەدا دەبوونە هۆی کەوتنەوەی قوربانی مەدەنی و سەربازی، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتەکە، "بارودۆخەکە جێگیرە و مەترسییەکە دووردەکەوێتەوە".